26/05/2025 - 12:01 AM
27 بینراو

بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

گشتی

بەڕێزێکی کە دەپرسێت دەپرسێت، پارچە زەویەکم بەکرێ گرتووە ،بۆ کشتوکاڵ، بۆ پەتاتە زەویەکەم ئامادەکرد بۆ چاندن پەینی کیمیاوی زبڵی دەواجینم پێدا کرد، کاتی چاندنی هات لەوکاتە خاوەن زەویەکە ،داوای زەویەکەی دەکاتەوە پڕۆژەکەی لەمن تێکدا،  وتم باشە پارچەیەك زەوی ترم بۆ پەیدابکە ئێستا زەوی دەست ناکەوێ ئەو مەسرەف و ئیستفادەیەی لێی دەکەم درووستە لێی وەربگرمەوە بە نزیکی واتە بە تەقریبی وە کاری من تەنها ئەو کارەیە کاری ساڵەکەم دەڕوات  ،، سوپاست دەکەم بۆ وەڵام دانەوە .

وەڵام

وەڵام / جەنابت بۆت هەیە ئەم بەڕێزە کە ئەرزەکەی پێداویت ئێستا لێت دەستێنێتەوە، هەر زەرەرێك کەکردووتە  بۆت هەیە ،قەرەبووی زەرەرەکەی خۆت وەربگریتەوە،  هەر زەرەرێك ئینجا زەرەرەکە  مەرج نیە تەنها تێچوەکان بێ ،، ئەو قازانجیشە کە لەوانەیە بەهۆی پاشگەز بوونەوەی ئەو لە مامەڵەکە تۆ لە دەستت چوبێ  ،ئەتوانی هەموو ئەمانە لەم بەڕێزە وەربگریتەوە ، کەواتە ئێمە قسەمان لەسەر قەرەبووی زەرەرە، قازانجێکیش  کە  بەهۆی پاشگەز بوونەوەی ئەو کراوە ،ئەو قازانجەش هەر ئەچێتەخانەی ئەو زەرەرەوە ،چونکە تۆ ئەگەر بەپێی پرسیارەکەبێ  تۆ بێئیش ئەبی لەماوەی ساڵەکەدا وە ساڵەکە تۆ ئومێدت لەسەر ئەم زەویە هەڵ چنیبوو، ئەبوو ئەو بەڕێزە کاتێك لەم بڕیارەی پەشیمان ببێتەوە ،کەتۆ بەدیلت هەبوو  کەتۆ لەوانەیە بگەڕایتایە شوێنی کەت پەیدا کردایە،  یا مەسرەفت نەکردایە، لە زەویەکەدا  ،،لەبەر ئەوە بەڵێ مافی خۆتە قەرەبووی زیانەکانی لێ وەرگریتەوە، وە هەر قازاجێکیش  قازانجی وەهمی، قازانجێکی بڵێین ئەم زەویە لەوانەیە ئەوەندەی وەبەرهێنان دەکرد، وە تۆ لەماوەی ئەم چەند مانگەدا بێکاربووی، وە ئەم داهاتە هی ئەو چەند مانگەبوو ،  دەکرێت لەسەر ئەمەش سازش بکرێ لەگەڵ ئەم بەڕێزە  پارەکەی لێ وەربگیرێتەوە . خوای گەورەش زاناترە

لینک