25/05/2025 - 11:59 PM
20 بینراو

بەشداری کردن لەبەرنامەی بلو blue culturو مامەڵە کردن بەخاڵی ئەلکترۆنییەوە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێت  سایتێك هەیە بەناوی (blue culture) بکاردەکات بۆ پاك کردنەوەی هەوای ژینگەو  کەمکردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن  دەتوانی لەم سایتە پارە پەیدا بکەیت بۆ نمونە ئەگەر (١٠٠) دۆلار داخڵ بکەیت ڕۆژانە سێ دۆلار وەر ئەگریتەوە  ڕۆژانە چەندین بابەتی ژینگەی بڵاو دەکاتەوە  دەتوانین  لەسەر سێ دانەیان بۆ ماوەی(  ١٥ ) سانیە بوەستین  ئینجا  کە سێ بابەتەکەت تەواوکرد   (٣) دۆلارەکە وەرئەگریت وە کە گەیشتە (١٠) دۆلار دەتوانی پارەکە ڕابکێشیتەوە پرسیارم کرد  لەو کەسەی کە بانگەشەی بۆ دەکات  ئەم قازانجە چۆن بەدەست دێت   ئەویش وتی خاڵی کاربۆنی دەفرۆشینەوە و بڕێك لە قازانجەکەی دەدەینەوە بە بەکار هێنەران  منیش نازانم خاڵی کاربۆنی چۆن ئەفرۆشرێتەوە من لە بەڕێزتان ئەپرسم ئەم پارەیە حەڵاڵە ؟؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : وەڵام / نەخێر بەڕێزان حەڵاڵ نیە ،، چونکە  ئەم پارەیە هەر  هەمان ئەو پارەیەیە کە وەکو عەرزم کردن ئێمە نازانین سەرچاوەکەی  چۆن پەیدا دەبێت ، وە چۆن ئەم کارە دەکرێت  ئینجا قسەکە لەسەر ئەوەیە  کە ئەڵێ تۆ ئەبێ خۆت  (١٠٠) دۆلار داخڵ بکەیت ئەگەر ئەو بۆنمونە کۆمپانیا بهاتایا ،بیگوتایە هەرکەس ڕیکلام بۆ کاڵاکەی من بکات، وەکو دەڵاڵی ئەوکاتە دەمان گوت هیچ ئیشکالی نیە، بەڵام ئەو شەرطی ئەوەیە کە ئەبێ خۆت (١٠٠) دۆلار داخڵ بکەیت ئینجا ئەو ڕیکلامیش بۆبکاڵاکە بکەیت، ئینجا (٣) دۆلارت ئەداتەوە ، ئەمە حەرامە ،وە ئەمە کۆکردنەوەیە، لە بینی دوو مەرجدا لە مامەڵەیەکدا، وە ئێمە وەکو عەرزم کردن ،ئەم پارانە دڵنیاین لەوەی  ئەم کۆمپانیایانە، ئەها بزانە چەند پرسیار ئەمڕۆ کە دەکرێت ، یەکێك دەربارەی یاری و یەکێك  جل و بەرگ و یەکێك دەربارەی مەوادی ژینگەی و هەموو ئەمانە وەهمین بەڕێزان دڵنیاتان دەکەمەوە وجودیان نیە لە واقعدا هەر پارەکەی خۆمانە تۆ (١٠٠) دۆلار ئەدەیت ڕیکلامیش بۆ کاڵاکە ئەکەیت ،(٣) دۆلارت ئەداتەوە  ئەو (١٠٠) دۆلارە ئەو ئەیدا بەڕیبا ،وە ئەچێت پارەیەکی خەیاڵی پێ قازانج دەکات، مەعامەلەی ڕیبەوی پێ دەکات، لەو ڕیبایە  (٣) دۆلار ئەداتەوە بەتۆ  ،لەبەر ئەوە ئەمە بە هیچ شێوازێك درووست نیە وە حەرامە. خوای گەورەش زاناترە

لینک