25/05/2025 - 11:57 PM
15 بینراو

وەرگرتنی ئاڵتون بەقەرز و گەڕاندنەوەی بە پارە.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ  ئەڵێ کاك دکتۆر من ماوەیەك پێش ئێستا ئاڵتونی خێزانم فرۆشتووە  بڕەکەی (٤٠)  مسقاڵ بووە ئێستا دەم هەوێت ئاڵتونەکەی بۆ بکڕمەوە، ئەویش ئەڵێ حەز دەکەم بە نرخی ئەمڕۆ پارەم بدەیتێ چونکە ئەترسێ ئاڵتون بكڕێت و دواتر سبەینێ ئیشی بە پارە بوو لە فرۆشتنەوە زەرەر بکا  بۆیە ئەڵێ بە پارە بمدەرەوە ئایە دروستە ؟؟ بە پارە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ درووستە بە پارە ئاڵتونەکەی بۆ بگێڕیتەوە ، ئاڵتونەکەش بە سعری ئەمڕۆ بۆ نمونە دەشکێنرێتەوە، کە تۆ ئەت هەوێت  ئەمڕۆ بۆی بکەیت  ،، ئاڵتون ئەمڕۆ چەندێکە  نەك بە نرخی ئەو ڕۆژەی کە ئاڵتوونەکەت لێ وەرگرتووە،  بە نرخی ئاڵتونەکە ئەمڕۆ چەندێکە ئەگەر بمانەوێ شکانەوەی بۆ بکەین  بە پارە دەکرێت بە نرخی ئەمڕۆ شکانەوەی بۆ بکڕێت، وە پارەی ئاڵتوونەکە بگێڕیتەوە  ، دەڵێت ئەگەر گێڕامەوە زەکاتی بدەم ؟ بەڵێ چونکە ئالتونەکە کە لای تۆ بووە، لێت وەرگرتووە، هەر ئاڵتونە  مەعدەنەکەی زەکەویە ، ئێستاش کە دەبێتەوە بە پارە،  هەر مەعدەنەکەی زەکەویە ،، دەمێنێتەوە ئەگەر تۆ چەند ساڵێك ئاڵتوونەکەت لە لابوو،  وە نەت بوو بیگێڕیتەوە، ئەوکاتە ئەو خوشکە بەڕێزە کە پارەکە وەر دەگرێتەوە ،دەبێت زەکاتی یەك ساڵی بدات، نەك چەن ساڵێك، بەڵام ئەگەر یەك ساڵە پارەکە لای تۆیە یان چەند ساڵە لای تۆیە، ئاڵتوونەکەو پارەکەت  هەبووە تۆ ئاڵتوونەکە لەبەر  نەبوونی نەبووە ،کە لای خۆت  گرتووتە ئەوکاتە بەڵێ دەبێت هەموو ساڵێك زەکاتی بدات  چونکە خۆی داوای نەکردۆتەوە، وە خۆی تەکلیفی نەکردووە کە ئاڵتوەنەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە  . خوای گەورەش زاناترە

لینک