" بەشداری کردن لە کۆمپانیای (pico) و(miraquan)بەمەرجی ڕێکلام کردن بۆی یان هێنانی ئەندامی تازە"
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دوو بەرنامە لە کوردستان بڵاو بۆتەوە یەکیان بە ناوی (mirquan) ئەویتریشیان بە ناوی ( piacoo ) ئەم دوو بەرنامەیە کاتێك پارەیان تێ ئەکەیت بە دۆلار بێ یا هەر دراوێکی تر لە (١٠٠) دۆلارەوە دەست پێ ئەکات تا (١٠٠٠٠٠) هەزار دۆلار بۆ نمونە (١٠٠) دۆلارت تێکرد دوای حەفتەیەك ئەبێ بە (٢٠٠) دۆلار بە دوو مەرج ،، مەرجی یەکەمیان ،، ئەوەیە دەبێ ڕۆژانە (٢٠) ڕیکلام بکەیتەوە ،، مەرجی دووەمیان ، ئەبێ بەژداربووی نوێ بێنیتە ناو بەرنامەکەوە واتە بەژداربووی زیاتر بێنیتە ناو بەرنامەکەوە و قازانجی زیاترت ئەداتێ ،،
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : وەڵام / ئەویش هاوشێوەی بەرنامەکانی تر هەمووی حەرامە ،بەڕێزان یەکەم بازاڕگەڕی تۆڕ بەندیە و لەسەر هێنانی خەڵکی تر وە دەست بڕینی خەڵك ئەم کارە پەیوەستە ،، دووەم ، ئەم قازانجەی کە هەیە ئێمە لە دەرئەنجامی ئەم ڕیکلامانە، ئەم ڕیکلامانە ڕیکلامی ناشەرعین، وە ئەم ڕیکلامانە شایەتی دانن، ئێمە گوتومانە بۆ نمونە تۆ ڕیکلامێك بۆ کاڵایەك دەکەیت هی کۆمپانیایە کە نازانی ڕیکلامەکە چیە، نازانی کاڵاکە کوالێتەیەکەی چیە نازانی چۆن بەکاردێ ،وە زۆر جار کاڵاکان حەرامن باشە تۆ تەسویقی بۆ ئەکەیت وە تۆ داهات و خەرجی کۆمپانیایەك زیاد ئەکەیت کە تۆ هیچ لە ئسوڵی کۆمپانیاو مامەڵەکانی نازانی کە ئەم کۆمپانیایە بازرگانی بە حەڵاڵ ئەکا یان بە حەرام ئەکا سوو خۆرە یا سوو خۆر نیە دەسمایەکەی وەبەرهێنانەکەی سەر چاوەکەی، پارەی سپی کردنەوەی پارەیە یا لە کوێوە هێناویەتی ،هیچ شتێك لەمانە نازانی چۆن دەچی ئەمانە دەکەی بەڕێزان لەبەر ئەوە ئەمە حەرامە دیسانەوە ئەو بەڕێزانە پێویست ئەکا وازی لێ بێنن . خوای گەورەش زاناترە
لینک