25/05/2025 - 11:53 PM
18 بینراو

سزای موسوڵمانان لەدۆزەخدا وەک بەنج وایە؟

گشتی

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ مامۆستایەکی بەڕێز فەرمووی موسڵمان کە بخرێتە دۆزەخەوە وەك بەنج و خەوتووی لێ دێ تا ئەوکاتەی کەدێتە دەرەوە ئەوکات بەئاگادێتەوە تکایە ئەم حاڵەتە چۆنە ؟؟ ئایە مەسئولە بەناو موسڵمانەکانیش ئەگرێتەوە وەك صەدام و خەڵکانی تر کە خۆت ئەزانی چیان بەرامبەر ئەم میلەتە کردووە نوێژیش نەکەن خۆیان بە مسڵمان ئەزانن ؟؟

وەڵام

وەڵام /  ئەگەر دۆزەخ بەنجە بۆچی خەڵکی پێ سزا ئەدرێت ,بەڕێزان  جا ئەوە تەکریمە ئەوە تەشریفە  کەی ئەوە ئیهانەو تەعزیبە؟  ناوالله بەڕێزانم نە بەنجە، وە ئەو مامۆستا بەڕێزە بەهەڵەداچووە  دۆزەخ جێی سزادانە خوای پەروەردگار باسی عەزاب و سزاکەی ئەکا وە باسی نارەحەتیەکانی ئەکات، وە پێغەمبەری خوا ﷺ  دەفەرمووێ سوکترین سزای  ئەهلی دۆزەخ دەفەرمووێ سزای  مامی پێغەمبەرە ﷺ   دەفەرمووێت: جوتێ نەعلی ئاگر دەکەن بە قاچیدا  دەفەرمووێت: دەماغی دەکوڵێنێت،  ئەگەر ئەمە بەنجبێ بۆ مسڵمان کەواتە ،جا  ئیتر ئینسان بۆچی لە حەرام بگەڕێتەوە،  هەرکەس ئێمەی تەوحیدی بەسە، ئەو مامۆستا بەڕيزە بەهەڵە داچووە، وە پێویستە بەڵگە بێنێتەوە، بۆ ئەم قسەیە، کە بزانین چۆن دۆزەخ بەنجە بۆ خەڵکی موسڵمان، لە کاتێکدا دۆزەخ هەرکەسێك کە تێی بچێ بۆ سزا ئەچێتە دۆزەخ، وە پێغەمبەری خوا ﷺ  هەڕەشە دەکات، لەهەندێك کات کە دەفەرمووێت: ئینسان سزا دەدرێ ،وە خۆی دۆزەخ ناوی عەزابە من نازانم عەزاب چۆن بەنجە ،، بەنج کەی عەزابە و عەزاب کەی بەنجە ئەمە دووشتی زۆر زۆر لێك دوور و لێك جیاوازن . خوای گەورەش زاناترە

لینک