25/05/2025 - 11:50 PM
13 بینراو

گروپی یاریەکانی ناوفەیسبوک و مامەڵەپێوەکردنیان

گشتی

بەڕێزێکی کە ئەپرسێت ئێمە گروپێکی فەیسبوکمان هەیە( ٢٥ هەزار )کەسی تیایە  گروپەکە هی یاری کردنە یاری تۆپی پێ ناوی یاریەکە (FC 24 )رە ئایە ئەو یاریە بەشێوەیەك کە ماوەی مانگێك یاری پێبکەیت یاریزانی باشت بۆ دەردەچێت پارەی ناو یاریەکەت زیاد دەبێت، ئێمە پێی دەڵێین کۆین، بەو کۆینە ئەتوانی یاریزانی وەك میسی و نیمار و ڕۆناڵدۆ بکڕی، وە یاریان پێبکەیت، جا ئەگەر ئێمە بتوانین ئەوانە بکڕین بەڕێزان ئەمە کارێکی زۆر باشە کۆینی یاریەکە بە چەند شێوازێك زیاد دەبێت بە یاری کردن، هەفتانە شەریکە خۆی بۆت زیاد ئەکات بەشێوەی بۆکس کردنەوە وە ئەگەر یاریزانی باشی تیابێ ئەتوانی بیان فرۆشیتەوە پارەی چاك دەکەن ،، پرسیارەکان لێرەیا ئەوەیە ئایە کڕین و فرۆشتن بەو ئەکاونتانە بکەین خۆمان خێری چاکی لێ ئەکەین حەرامە ؟؟ ئایە کڕین و فرۆشتن بە پارەی ناو ئەکاونتەکان واتە بە کۆینەکان بکەین حەرامە ؟؟ ئێمە کڕین و فرۆشتنەکان لە ئۆنلاین دەکەین هەموو پارەدانی  ئەکاونتەکان بە فاست پەی و زەین کاش دەکەین هیچ زیادەیەك وەرناگرین ،،

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : وەڵام / بەڕێزان سەر لەبەری ئەم مامەڵەیە حەرامە باشە یەکەم ، ئەم یاریانە کە لەسەر پارە دەکرێن دووەم، ئەم کۆینانە کە دراوی گریمانەین  سێیەم ، کڕین و فرۆشتن بەم ئەکاونت و بەم یاریانە کە لە غەیری کات کوشتن و لە غەیری لە خشتە بردنی مناڵی خەڵك  و کردنی مناڵ لە خوێندن و  لە خوێندنەوەی شتی بەسود و لە کارێکی بەرهەم هێن  ئەمانە بەرهەمەکەیان چیە؟ من تێناگەم  هەم پارەی خۆمانە  ڕۆنی خۆمانە ئەیدەنەوە لە سمێڵی خۆمان،  کۆمپانیاکان پارەیەکی زەبەلاح بۆ ئەوان دەڕوات باشە،  ئێمە قازانج لە پارەی یەکتر ئەکەین  پارەی گیرفانی ڕاستمانە بۆ چەپ دەچێت، چەپمانە بۆ ڕاست دەچێت، کۆمپانیا زەبەلاحەکانیش سود مەند و خاوەنی پشکی شێرن، لەم مامەڵانەدا، لەبەر ئەوە ئەمە حەرامە ،بە هیچ شێوازێك درووست نیە، ئەو گەنجە بەڕێزانە پێویستە وازی لێ بێنن،  یاری چی کڕین والله یاری چی ئەکڕین و یاری چی ئەفرۆشینەوەو نەیمار ئەکڕین و میسی ئەکڕین و ڕۆناڵدۆ ئەکڕین و ئەو ئەفرۆشین و بەڕێزان ئەمانە وەهمن با ئێمە لەم وەهمانە بێینە دەرەوە، وە لە عالەمی واقعدا بژین ،گەنجێکی زۆرمان بەد بەخت بوون، بەهۆی ئەم یاریانەوە چاویان لەدەست داوە، توشی فەقەراتی مل بوون  توشی دنیایە نەخۆشی  و دەرد بوون ئەوەندە لەسەر کورسی دانیشتوون ئەوەندە یاریان کردووە  بەبێ ئەوەی بەرهەمیان هەبێت،  ئەم یاریانە ئادەی بەیانی ئێوەی گەنج بەرهەم هێنانتان ئاوەدان کردنەوەی وڵات، ئەم وڵاتەی کە چاوەڕێی دەست و بازووی ئێوەیە، نەوەکانی داهاتووی ئەم میلەتەیە  ئێوە خەریکی ئەمانە بن،  تێم ناگەێنن کۆمەڵگای ئێمە بەرەو کوێ دەڕوات،  تێم ناگەێنن ئاوەدان کردنەوە بەرەو کوێ دەڕوات؟  تێم ناگەێنن بوونیاد نانی ئێوە بۆ دوونیاو قیامەت  ئێوە دوونیاو قیامەتیشتان دەفەوتێت چوار سەعات دائەنیشن بەدیار یاریەکەوە،  نە زیکرێکی خوا دەکەن، نە نوێژێك دەکەن ،نە ئاگاتان لە عیبادەتێك دەمێنێت،  باشە ئەو هەموو پارەیەی باوك و دایك و کەس و کاریان ئەخەنە ئەم  ئەکاونتانەوە بەم شێوازە نا مەشروعە ئەمە بەهیچ شێوازێك درووست نیە، وە هەر کەسێك لەم یاریەدابێت، گوناهبارە ،وە ئەو پارانەش کە دەست ئەکەون لەم یاریانە وە ئەوەیشی کە تێی ئەکرێ هەر حەرامە .

لینک