حوکمی ئەو پیشانەی کەدەبنە مایەی چواندنی نوێژەکان.
ئەڵقەی ٤٣/ پرسیاری ٧٨١/دەقەی / ٣٥:٢٧/ بەڕێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت کاك دکتۆر من کەسێکم لە کۆمپانیا دەوام دەکەم شەفتی شەوانمان هەیە ، دەواممان ١٢ سەعاتیە بەیانی کە دەگەڕێینەوە ،سەعات ٩ دەگەینە ماڵەوە یان درەنگتر ،ئەگەر بە پێویستیەکی ماڵ نەبێ دواتر دەخەوین،، زۆر جار بۆ نوێژی نیوەڕۆ هەندێك جار عەسریش خەبەرمان نابێتەوە، بەهۆی هیلاکیەوە، یا کە هەڵدەستین ،دواتر خەومان لێ ناکەوێتەوە، بەشەو ناتوانین وەك پێویست حەقی ئیشەکەمان بدەین، ئەمە حاڵی زۆربەی برادەرانیشمانە ،ئێمە چی بکەین ئایە ئیشەکەمان و ئەو پارەیەی وەری دەگرین حەرام دەبێت ؟؟ ئایە پێویست دەکات واز لە ئیشەکەمان بێنین ؟؟ چونکە بەخوا لە دڵەوە زۆر نامورتاحین چونکە ڕۆژوو دوان نیەو چاریشمان نیە چی بکەین ؟؟
وەڵام
وەڵام / ئەم ئیشە ئەگەر وابێ حەرامە، بەڕێزان ئەگەر ئینسانێك لەسەر ئیشێك، نوێژەکانی بچوێنێ، و وە ئەم کارە ببێت، بە عادەت ،یەعنی ئەو بەڕێزە وەك باس دەکات، دەڵێت زۆرجار نوێژی نیوەڕۆ و عەسریش دەڕوا ، وە ئەگەر بشڵێین خەبەرمان کەنەوە یا خەبەریان بێتەوەو سەعات دابنێن، ئەوکاتە گرفتەکە ئەوەیە لەشەو کارەکەی خۆیان وەکو پێویست ئەنجام نادەن، وە کەمتەرخەمی لە شەودا دەکرێت، بۆیە ئەم جۆرە ئیشە حەرامە، دەبێت چارەسەر بکرێت یا ئەوەتا خاوەن کارە بەڕێزەکان بێن ئەم ئیشانە کەم بکەنەوە، مودەی شەفتەکەی ئێوە بکەن بە شەش سەعات، کارمەندیکە ئیزافەکەن یان کارەکەی ئێوە بکەن بە شەش سەعاتی بۆ ئەوەی ئێوە بتوانن هەم ئیشەکە بە کەفائەت، وە بە لێهاتووی جێبەجێی بکەن، وە هەم عبادەتەکانتان نەچێت، بەڵام ئیشێك سەربکێشێ نەك هەر ئەم ئیشە هەر ئیشێکی تر سەربکێشێ بۆ چواندنی عبادەت بەڕێزان ئەو ئیشە حەرامە، وە خاوەنەکەی دەبێت وازی لێبێنێت، ئەوەندەش بزانین کە خوا ڕسقی کەسی لەسەر پارەی حەرام دانەناوە ، لەبەر ئەوە ئەم کارە کارێکی ڕێگە پێدراو نیە . خوای گەورەش زاناتره
لینک