کڕینەوەی کاڵا لەکۆمپانیا و پێفرۆشتنەوەی بەخودی خۆی.
بەڕێزێکی کە دەپرسێت بەرنامەیەك هەیە سەرەتا پارە داخڵ دەکەیت پاشان بەو پارەیە شت دەکڕیت یەکسەر دەیفرۆشیتەوە بە کۆمپانیا خۆی بۆ نمونە جانتایەك دەکڕی بە (٢٠ )دۆلار و (٩٩) سەنت کۆمپانیا لە هەمان کاتدا لێت ئەکڕێتەوە بە (٢١ )دۆلار ئینجا ڕۆژانە بەم شێوازە دەتوانی (٢٠ ) سندوق کەل و پەل بکڕیت و یەکسەر بیفرۆشیتەوە بە شەریکە، چەن سەنتێك گرانتر ڕۆژانە لەو شت کڕین و فرۆشتنە پارە قازانج دەکەیت ئایە ئەو پارەیە حەرامە ؟؟ وە هەروەها دەتوانی هاوڕێکەت بانگێشتی بەرنامەکە بکەیت و ئەگەر لەسەر ناوی تۆ ئەو بێتە ناو بەرنامەکەوە ئەوە تۆ ڕۆژانە هەندێك سەنت وەر دەگریت وە ئەگەر ئەو کەسێکی تر بانگێشت بکا پارەی هەندێ سەنت بۆ ئەویش دەڕوا ،،
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان بە دڵنیایەوە ئەم کارە حەرامە، بە هەردوو ئەگەرەکە بە هەردوو تەوەرەکە ئەم کارە حەرامە، تەوەری یەکەم بەوەی تۆ کاڵایەك دەکڕی بە (٢٠ )دۆلار و (٩٩ )سەنت کۆمپانیا خۆی ئەیکڕێتەوە بە (٢١ )دۆلار ئەم قسەیە ئەصڵی نیە، ئەم مەعامەلەیە ئەصڵی نیە، ئەمە موعامەلەیەکی هەواییە، زۆرێك لە کۆمپانیا دەسبڕەکان فێری ئەم بەزمە بوون ئێستا ئەو پارەیەی ئێوە ئەیدەن ئەو کاڵایەکی عەرز کردووە، کاڵاکە بلوزێکە مەسەلەن بۆ نمونە هەتا دەڕوا بۆ ئاڵتوون جاری وا هەیە ئەڕوا بۆ نەوت ئەمانە وجوودی وەهمیان هەیە، ئەمانە حەقیقی نین، حاڵەتی فیزیکیان نیە، ئەو پارانەی کە ئێوە ئەیدەن ئەم کۆمپانیایە دواتر دەچن پارەکانتان ئەدەن بە ڕیبا هەر وەکو حیساباتی تەوفیری ئێستای بانك تۆ ئەچی پارەیەك لە بانك دائەنێی بانق لە تۆی وەر دەگرێت بە( ٪٥ ) لەتەوفیر دوای بانق دەیداتەوە بە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان، بە لە (٪ ١٣ ) بانق لە (٪ ٨) بۆ خۆی وەر دەگرێت لە( ٪٥) دەدا بەتۆ،بەڵام کۆی پارەکە ڕیبایە، ئەم کۆمپانیایەش وا دەکەن تکایە برایان خوشکانی بەڕێز خۆتان گیرۆدەی ئەم کۆمپانیا وەهمیانە مەکەن، والله کاڵایەك ئەکڕین بە (٢٠ دۆلار و ٩٩ سەنت )و ئەو دوای یەکسەر لێت دەکڕێتەوە شتی بووە کۆمپانیا عەقڵی تێك چووە ؟کۆمپانیا بۆچی لە تۆی دەکڕێتەوە؟ بە قازانج بۆچی خۆی نایفرۆشێ بە (٢١)دۆلارەکە ئینجا دوای ئەوە ئەو پارانە ئێوە لە کوێ وەری دەگرنەوە؟ ئەم پارانە ئەگەر وەریشی بگرنەوە قازانجی ئەم کۆمپانیایانە وەهمین بەڕێزان، قازانجی حەقیقی و قازانجی فعلینین، ئینجا دوای ئەوە خاڵی دووەم کە باسی دەکەی ئەمە بازاڕ گەڕی تۆڕ بەندیە کە پێی دەگوترێت تەسویقی شەبەکی، وە هەر ئەمەش خۆی بۆ خۆی کارێکی حەرامە ،وە کارێکی ڕێگە پێدراو نیە ،لەبەر ئەوە ئەو بەڕێزەی کە پرسیارەکەی کردووە وە هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ئەم کارە دەکەن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە با ئەوە بزانن هەموو ئەم مامەڵانە حەرامن، ئیتر بلوزە هیوا هەیە دەڵێت ئەوەی من بلوز نیە،،بۆ نمونە فڵان کاڵایە وەهمین، ئەم مامەڵانە مامەڵەی هەواین، بەڕێزان لەبەر ئەوە شەرعی نیە نە تۆ ئەو فانیلەیە دەبینی نە دەستت لە قوماشەکەی داوە ،نە دەیکەیتە بەرت، نە دەی کڕیت، نە بەکاری دێنیت، موجەرەد کلیکێك دەکەیت لەسەر ئەوەی کڕیت ئەویش کلیکێك دەکات لەسەر ئەوەی کە لە تۆی کڕییەوە، ئەمە کەی پێی دەگوترێ مامەڵەی شەرعی ؟ خوای گەورەش زاناتره
لینک