25/05/2025 - 11:36 PM
16 بینراو

بۆچی پیاو دووهێندی ئافرەت میرات دەبات؟.

ئافرەتان

بەرێزێکی کە دەپرسێت دەربارەی میراتی ئافرەت ئایا بۆچی میراتی ئافرەت جیاوازە لە میراتی پیاو؟ وە بۆچی ئەبێت کوڕ دوو ئەوەندەی کچ میراتی بەرێ؟

وەڵام

وەڵام : بابەتی میرات هیچ کاتێک پێوەری ڕەگەزی نیە، یانی میراتی ژن و پیاو ئەگەر بێین سەیری کەین ئێمە 4 یا 5 حاڵەتمان هەیە کە پیاو دوو ئەوەندەی ئافرەت دەبات، ئافرەت لەکۆی تەقریبەن 36 حاڵەت کە هەیە لە 5 یان پیاو دوو ئەوەندەی ئەو ئەبات، لەزۆرێک لە حاڵەتەکاندا پیاو هاوتای ئافرەت دەبات، لە هەندێکیشیاندا ئافرەت زیاتر دەبات لە پیاو، ئەم بابەتە لە ئیسلامدا تەوزیع کردن و دابەش کردنی میرات سێ پێوەری تری هەیە،ئەم پێوەرانە: یەکەم بەرێزان بریتیە لە پێوەری پێداویستی بە پارە یانی ئێمە پیاوێک کە دەمرێت کچەکەی زۆر پێویستی بە پارەیە یا کورەکەی ئەم دوانە پرۆسەی ژیانیان لەبەر دەمدایە کوڕ پێویستە ژن بێنێ، کە ژن دێنێ دەبێ مارەیی بدات، دەبێت نەفەقە بکێشێت، دەبێت خەرجی بژێوی خانەوادەیەک بگرێتە ئەستۆ، ئافرەت شوو دەکات کە شوو ئەکات مارەیی وەردەگرێت، نەفەقەی دەچێتە سەر پیاوێکی تر لەڕووی داراییەوە ئەم دوانە کامیان زیاتر پێویستیان بە بابەتی داراییە؟ ئەمە خاڵێک خاڵێکی تر لەڕووی تەمەنەوە ئێمە دەڵێین ئەو تەمەنەی کە ڕووبەڕووی ژیان دەبێتەوە میراتی زیاترە، لەو تەمەنەی کە پشتی لە ژیانە، ئێستا کەسێک مردووە ئەگەر کچێکی هەبێت لەگەڵ باوکیدا بەپێی هەموو پێوەرێک باوکی زۆر لە رێزی کچەکەی زیاتر رێزی هەیە، بەڵام کچەکەی میراتی زیاتر دەبات، لە باوکی ئەگەر ئەم پیاوە مردبێت، بۆنموونە کچێکی بەجێ هێشتبێت لەگەڵ باوک و دایکیدا کچەکە نیوەی میراتیەکە دەبات، دایکی ئەم پیاوە یەک لەسەر شەش دەبات باوکی یەک لەسەر شەش و عەسەبە دەبات، میراتی کچەکە لە باوکی زیاتر بووە، لەکاتێکدا بەهەموو پێوەرێک باوک رێزی زیاترە لەکچ، وە مافی زیاترە. کەواتە پێوەری دووەم ئەوەیە کە ئەم کچە تازە بەڕووی ژیاندا دەکرێتەوە ،ئەم باوکە پشتی لە ژیانە شەرع زیاتر ئەدات بەم، ڕەگەز ناخوێنێتەوە، لەم مەسەلەیەدا. پێوەری سێیەم:بریتییە لە پێوەره نزیکی لەمردوەکەوە؛ ئێمە نزیکەکان دەرەجە یەکمان هەیە دوومان هەیە سێمان هەیە چوارمان هەیە دەرەجە نزیکەکان لە دورەکان زیاتر دەبەن.  کەواتە شەرع پێوەری ڕەگەز ناخوێنێتەوە، وە پێوەری رێزیش ناخوێنێتەوە، لە میراتدا بۆ؟ چونکە میرات بابەتێکی داراییە، ئێستا ئێمە دەڵێین دایک و باوک کامیان زۆر رێزو مافیان لەسەر منداڵ هەیە؟ دایک بەدەلیلی چی؟ ئەوەی پێغەمبەری خوا ‎ﷺ لە فەرموودەکەدا کە صەحابە بەرێزەکە هاتە لای فەرمووی: پێغەمبەری خوا کێ زۆر مافی لەسەرمە کە باش بم لەگەڵی؟ پێغەمبەری خوا ‎ﷺ فەرمووی دایکت سێجار فەرمووی فەرمووی دایکت، جاری چوارەم فەرمووی باوکت لەکاتێکدا باوک و دایک باوک میرات زیاتر لەدایک دەبات، لەکاتێکدا دایک سێ ئەوەندەی باوک رێزی هەیە بۆیە تکا دەکەم ئەم بابەتانە ئێمە خۆمان دێین دەچین هەرچی شەرع داینا بە تایبەتی ئەم فێمینیزم و ئەم بیرکردنەوە سەقەت و بێمانایانە کەئەم بابەتانە هەموو پێوەرێک بە پێوەری رەگەز لەقەڵەم دەدەن باسی قانون و مەحکەمەی بۆ دەکەی، ئەو هەر ئەقڵی لای ئەوەیە کە خۆی قەناعەتی پێیەتی، بە پێوەری رەگەز باسی دارایی و بازرگانی و کارگێڕی بۆ دەکەیت، هەر بیری لای ڕەگەزە باسی ژیانی ژن و مێردایەتی بۆ دەکەی هەر بیری لای رەگەزە، ئەم عەقڵیەتە واز لێبێنن ،بەرێزان ئەم ئەرک و مافانە هەریەکەو بەپێی بابەتی خۆی ئیسلامی مەنزومەیەکی تەشریعی موتەکامیل و عادیلە هەموو بابەتێک بەپێی بابەتەکە دارایی بێت ئیسلام بۆچوونی دارایی بۆ هەیە، شەخسی بێت ئیسلام بۆچوونی شەخسی بۆی هەیە، کۆمەڵایەتی بێت دادوەری بێت، باشە ئەمانە بۆچوونی خۆیانی بۆ هەی،ە ئیسلام دینی خوای پەروەردگار دینی عەدلە، دینی عەقڵە، دینی مەنتقە، دینی ئارەزوو بازی و دینی رەگەزبازی و ئەو دینە نیە ئێمە بەرین لەو بیرکردنەوانە، بۆیە من تکا دەکەم ئێمە خوێندنەوەی وردمان هەبێت بۆ بابەتەکانی ئیسلام، هەندێکجار ئەم خوێندنەوانە خوێندنەوەی خەڵکانی غەیری مسوڵمانن، بەداخەوە مسوڵمانانی ئێمەش دێن هەمان بابەت دەڵێنەوە لاسایی دەکەنەوە، دەیکەنەوە خیطاب بەبێ ئەوەی لەپاشخانە زانستیەکانی ئەم بابەتانە تێبگەن، یان دڵنیا بن باخۆمان بەدواداچون بکەین بزانین بابەتی میرات یا هەر بابەتێکی تر کە قسەمان لەسەری هەیە ئیسلام بە مەنطقی عەدل مامەڵەی لەگەلدا کردوە یان بەچ مەنطیقێکی تر مامەڵەی لەگەڵا کردوە. خوای گەورەش زاناتره

لینک