25/05/2025 - 11:33 PM
13 بینراو

بۆچی ئافرەت بەشداری ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن ناکات؟.

ئافرەتان

بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت بۆچی ئافرەت نابێت لەمردوو ناشتن و سەرقەبران بەشداری بکات ئەگەر مەسەلەکە تێکەڵیە لە زۆر شوێنی کەدا تێکەڵی روو دەدات ،تەنانەت زۆر جار لە کاتی وەرگرتنی زانستی شەرعیش.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام :ئەمە یەکەم شت حەرام نیە ئافرەت بەژداری سەرقەبران بکات، وە ئافرەت بۆ ئافرەت بۆ مردوو شۆردنیش ئافرەت دەبێت ئافرەت بشوات ،جگەلەوە یانی واجبە ئافرەت ئافرەت بشوات، کەواتە حەرام نیە، بەڵام ئافرەت پیاو بشوا ئەگەر ئافرەتەکە مێردی خۆی بشوات هیچ ئیشکالی شەرعی نیە، بەڵام لە غەیری مێرد ئافرەت مردویەکی تر ناشوات ،وە پیاویش تەنها هاوسەری خۆی لە ئافرەتان دەشوات ،لە غەیری ئافرەتی خۆی ئافرەتی تر ناشوات ،ئەمە ئەگەر گریمان شۆردی بەنسبەت سەرقەبرانەوە ،ئافرەتان صەحابە دەگێڕنەوە ام عطییە دەگێرێتەوە دەفەرمووێت: ( نُهينا عن اتِّباع الجنائز، ولم يُعزم علينا" )دەڵێت ئێمە پێغەمبەری خوا ‎ﷺ گوتی باشتر وایە ئێوە شوێنی جەنازە نەکەون، بەڵام نەی فەرموو نابێت، کەواتە ئافرەت بۆی هەیە بەڵام گرفتەکە لەم مەسەلەیەدا ئەوەیە بەرێزان ئافرەت وەک مەسەلەی عاتیفە زاڵبون بەسەریدا کە دێتە سەر قەبر کەمتر خۆی دەگرێت، لەوانەیە بگریەت زۆر ، لەوانەیە لەخۆی ئەدا لەوانەیە دەستگر بێت لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و ناشتنی مردوو ،بەڵام ئەگەر ئافرەتێک خۆی بگرێت و وە ئافرەتێک بڵێ ئاساییە رێگەم پێبدەن  و بامن بچمە سەر جەنازەکە بتوانێت تەحەمول بکات شەرع ڕێگەی لێنەگرتوە، بەمەرجێک ئەم ئەفرەتە بەڕێزە وەک عەرزم کردن خۆڕاگر بێت وە پابەند بێت بە جلوبەرگی شەرعی وە ئاسییە هەتا بەنسبەت سەر قەبران و سەدانی کردنی قەبرستانیشەوە ئاساییە ئافرەت بچێت بەڵام وەک عەرزم کردن زەوابیتەکان بەم شێوازەیە ئێمە دەڵێین ئەو شوێنانەشی وا تێکەڵی تیا دروست دەبێت ئێستا بۆنموونە مزگەوت ئافرەت دێ بۆ مزگەوت نوێژ ئەکات بەلام بە زەوابتی شەرعی دێ بۆ مزگەوت نوێژی خۆی ئەکات وەخۆی ئەپارێزێت لە تێکەڵ بوون هەوڵبدات تێکەڵی دروست نەکات، بۆئەوەی ئەم کارانە عیبادەتن بۆ ئەوەی خێرەکەمان بەشەڕ نەگەڕێ، لەبەر ئەوە ئەم پرسیارانە بەو رەهاییە بەو شێوازەی کە کراوە زۆرجار هەڵەیە، ئێمە دەبێت وردتر پرسیارەکان بکەین، ئێمە بڵێین وەڵا ئافرەت هەر بۆی نییە بێتە سەر قەبران و هەر بۆی نیە مردوو بشوا شتی وا نیە خوای گەورەش زاناترە

لینک