25/05/2025 - 11:31 PM
11 بینراو

بۆچی خۆڕازاندنەوەی ئافرەت حەرامە؟.

ئافرەتان

بەرێزێک ئەپرسێ ئایە خۆڕازاندنەوەی ئافرەت بۆچی حەرامە بۆ دەرەوە؟ با ئافرەتەکە خۆی ڕازاندبێتەوە بەڵام ئەی ئەوە ئەرکی پیاو نیە چاوی خۆی بگرێت لەوانەیە ئافرەتەکە لەبەر دڵخۆشی خۆی گرینگی بەخۆی بدا نەک لەبەر پیاو

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام :ئەم خوشکە بەڕێزەی ئەم پرسیارە ئەکات جارێ یەکەم پیاو هەبێت یان نا گریمان خوا ڕەگەزی پیاوی لەم گەردونەدا هەر نبئێوەی خوشک مەفڕوز نیە پابەندبن بەوەی دەچنە دەرەوە جل و بەرگتان بەپێی زەوابتێکی شەرعی بێت، هەر ئافرەت بۆ ئافرەت خۆی مەفروزە زەوابتێکی شەرعی هەبێت، ئێمە ئێستا هەندێک جل ئەبینین هەر لەبەینی ئافرەت و ئافرەت ئەگەر پیاو هەر نەمێنێ لە دونیا حەرامە ئەو شوێنەی دەر دەکەوێت، عەورەت ئافرەت بۆ ئافرەتیش ئاخر ئەمە کەی منتقە ئێمە بڵێین با پیاو چاوی خۆی بگرێت، دوای ئەوە پێغەمبەری خوا ‎ﷺ لە فەرموودەکدا دەفەرموێت:( لا تكونوا عون الشيطان على أخیكم) دەفەرموێت: دەسباری شەیتان مەبن لە بەلارێدا بردنی براکەتان٫ ئەو خاتوونە بەڕێزانەی خۆیان دەرازێننەوە تۆ دەبیتە ئامرازێک بۆ لەخشتە بردنی خەڵک، کەتۆ خۆت رازاندەوەو هاتیتە دەرەوە ،وەتۆ خۆت بەشێوازێکی نامەشروع ڕازاندەوە، ئەوکات کابرا سەیرەکات خۆ هەموو کەسێک صەحابی نیە ،چاوی بگرێت ئێ تۆ بۆچی خۆت وا لێ دەکەی یانی حیکمەتەکەی تۆ بۆ دڵی خۆت خۆتدەرازێنیتەوە، ئەی باشە بیری قیامەت ناکەی، بیری شەرع ،ئەی فەرمانەکانی خوای پەروەردگار خۆ ئێمە هەرچی لەشەرعدا بۆدڵی خۆمان کردمان ڕێگە پێدراوە، خۆ ئەگەر وابێ بەخوا دزەکان و داوێن پیسەکان و گەندەڵەکانیش بۆ حەزی خۆیان ئەوکارە دەکەن، بۆ حەزی خۆیان پارە دەخۆن، بۆ حەزی خۆیان خەڵک دەکوژن، بۆ حەزی خۆیان تلیاک دەکێشن، کەس هەیە حەزی لەشتێک نەبێت بچێت بیکات؟ ئەمە حەزێکی بەقوەت هەیە پاڵنەرە ئەی ڕۆڵی دین چیە؟ ئەرکی دین ئەوەیە حەزەکانی ئێمە رێک بکات، ئەم حەزانە تەنزیم دەکات، ئێوە لە سنورێکی دیاری کراودا بۆتان هەیە خۆتان بڕازێننەوە بۆ دەرەوە بەم سنوورەوە پابەند بن، لەوە زیاتر شەرع داوای نیە، خۆ شەرع نەی گوتوە تۆ کە دێیتە دەرەوە باچڵکن بی، بۆنی ناخۆشت لێبێ، و باکەس بێزی نەیەت سەیرت کات، شتی وامان نیە، لە شەرعدا ئێمە دەڵێین شەرع فەرمویەتی: بەوەی ئێوەی خوشک پێویست دەکات پابەند بن بە سنورەکانی شەرعەوە ،ئینجا کەسی بەرامبەر کەتۆ پابەند بوی کەسی بەرامبەریش مەجبورە پابەند بێت، بەڵام تۆ پابەند نەبیت و بڵێی با ئەو پابەند بێت ئەویش پابەند نابێت بڵێ با ئەم پابەند بێت ئەوکاتە ئێمە بەس مستەقبەلی خۆمان ئەفەوتێنین، دین هاتووە رێکاری بۆ ئێمە داناوە، بەرپرسیارین لە کردەوەکانی خۆمان، بۆیە بەڕێزان ئەم جۆرە رەخنەو ئەم جۆرە سەرنجانە دادمان نادات لە قیامەتدا بڵێین ئێمە بۆ حەزی خۆمان کردمان خوای گەورە ئەم حەزە یەکێکە لەو حەزانەی کە رێگەی نەداوە وە خوای پەروەردگار سزای لەسەر داناوە خوای گەورەش زاناترە

لینک