18/05/2025 - 06:06 PM
39 بینراو

چارەسەری ئەو کەسانەی بەهۆی حەرامەکانەوە تووشی نەخۆشی بوون.

گشتی

بە ڕێزێک ئەپرسێت ئەڵێت ئێمە دکتۆری نەخۆشخانەین کە دوام دەکەین هەندێک جار نەخۆشمان هەیە بەهۆی زۆر مەشروب خواردنەوە توشی چەند نەخۆشیەک دەبێت کە دڵنیاین هۆکار مەشروبەکەیە ئایا چارەسەرکردنی ئەم کەسانە لەروی دینەوە ڕێگەپێدراوە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام :بەڵێ بەڕێزان ئەم بەڕێزانەی ئاڵودەی مەشروبن، وە مەشروب دەخۆنەوە ،بەهۆی مەشروبەوە توشی ناڕەحەتی دەبن، سزاکەیان کوشتن و مردن نیە، واتا ئەمانە بێنە خەستەخانەو ئێمە عیلاجیان نەکەین، لەوانەیە بمرن، لەوانەیە توشی مضاعەفاتی گەورە بن، ئەوکات ئێمە سزایەکمان داون زیاد لەوەی سزای شەرع بۆی داناون ،سزای شەرع بۆ ئەوانەی کە مەشروب دەخۆنەوە هەموومان دەزانین هەشتا شەلاقە، لەوە زیاتر نیە. ئێمە ئێستا بێین بڵێین وەڵا عیلاجیان ناکەین، هەرلەلایەنە مرۆڤ دۆستیەکەیەوە، چونکە ئەمانە زۆرێکی زۆریان مسوڵمانن. چونکە خەڵکێکن لە بازنەی دین دەرنەچون ،ئاڵودەی ئەم خوە خراپە بوون، ئەمە نابێتە پاساوی لێگەڕان بۆ مردنیان ،ئێمە دەبێت عیلاجیان بکەین، چارەسەریان بکەین، وە سزای ئەمانە دەکەوێتە قیامەت و دادگای خوای پەروەردگار ،بەڵام وەک عەرزم کردن نە ئەمان ،نە هەتا ئەوکەسانەی کە بۆ نمونە بەهۆی زینا ،هەتا بەهۆی پیاو کوشتن، چونکە خەستەخانە دامەزراویەکی خزمەتگوزارییە، دامەزراوەیەکی قەزایی نییە،لە خەستەخانە تۆڵە ناکرێتەوە ،یانی کەسێک پیاوێکی کوشتبێت تۆ وەک لایەنی ئەم دامەزراوەیە پێویستە، چارەسەری بکەی، ژیانی رزگار بکەی، دواتر ئەوە دادگایە بریار ئەدا ئەم کەسە شایەنی کوشتنەوەیە ،یا شایەنی کوشتنەوە نیە ،کەواتە ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە وەک خەڵکێکی مسوڵمان ئەم بەڕێزانەی کە دێن لایەنێکی مرۆڤ دۆستیە، هەتا ئەگەر خەڵکی کافرو بێدینیش بێت، ئێمە وەک عەرزم کردن ئەم دامەزراوەیە، دامەزراوەی تۆڵەسەندنەوە و بریاردان نیە لەسەر ژیانی خەڵک، لەبەر ئەوە بەڵێ چارەسەر کردنی ئەمانە نەک رێگەپێدراوە بەڵکو واجبە خوای گەورەش زاناتره

لینک