وەرگرتنی پارە لە بری دۆزینەوەی کار
بەرێزێکی کە دەپرسێت چەند کرێکارو وەستایەکم هەیە دەیان نێرم بۆ شارێکی تر بۆ ئیش بە بڕە پارەیەک کە رێک کەوتوم لەگەڵیان بەڵام خۆم پارەیەکی زیاتر لە خاوەن ئیشەکە وەردەگرم، خۆم فێری ئیشم کردون بەبێ من ناتوانن ئیش بکەن، وە ئیشیش وەر بگرن ،سەرەرای ئەو پارانە من پارەی سەرپەرشتی ئیشەکەش وەردەگرم
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام :ئەمە بەڕێزان ئەکەوێتەوە سەر ڕەزامەندی، وە ئەمە دەبێت بە ئاگاداری ئەم کرێکارە بەڕێزانە بکرێت، یانی واتا من کەسێکی بەڵێندەرم مقاولم، کەسێکی خاوەن کەسایەتیم خەلک ئەناسم لەم ئیشەدا کەسێکم پیشە وەرم ،موحتەریفم، لە ئیشی خۆمداو خەڵک ئەمناسێت بەهۆی منەوە خەڵک تەلەفۆن بۆ من ئەکات، بۆ ئیش، منیش لەگەڵ کۆمەڵێک وەستاو کرێکار رێک کەوتوم ئەڵێم کە من ئیشتان بۆ دەدۆزمەوە، ئەم ئیشانە کە من دەیدۆزمەوە لە سەدا ئەوەندە خصم وەرەگرم، ئەم پارەیەی کە من وەری دەگرم بەو ئیتیفاقە لەگەڵ ئەوان کە ئەیکەم ئیشیان بۆ دەدۆزمەوە و دەیان کەمە سەر ئیش، ئەمە هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە ،وە ئەمە دروستە ،بەڵام دەمێنێتەوە سەر برگەی دووەم لە تۆ پارەی سەرپەرشتیاریش وەردەگریت، باشە ئەمە حەرامی ئەکات بۆچی چونکە ئەگەر تەنها بڕگەی یەکەم بێت کێشەی نیە بەڵام بە بڕگەی دووەم حەرام ئەبێت بۆ چونکە کەتۆ سەرپەرشتیاری بۆ خاوەن کار دەکەیت تۆ وەکیلی خاوەن کاریت خاوەنکار تۆی راسپاردوە، بەوەی تۆ کام ئیشە هەرزان بێت، وە چۆن هەرزان بێت ئەوە بکەی تۆ ئێستا بەدوو شێواز پارە لە خاوەن کار ئەخۆیت یەکەم لە خاوەن کار دووەم لە کرێکارەکان، کە ئەمە شەرعیەتی نیە، بەرێزان یان دەبێت بە خاوەن کاریش بڵێیت بڵێی کاکە من ئەم ستافە ستافی خۆمە ئەیهێنم من لەگەڵ ئەوان شەریکم بڕێک پارە لەوان وەردەگرم، خۆتۆ ئاساییە بەلاتەوە لە موقابیلدا ئیشی سەرپەرشتیاریەکەشی بۆ ئەکەی ئەگەر وابێت بە ئاگاداری خاوەن کار بێت هیچ کێشەی نیە ،بەڵام تۆ بێیت ئەم پارەیە لە خاوەن کار وەربگریت ،وە ئەو بێت دەستی تۆ واڵا بکات لەوەی بچی ستافی کرێکاری بۆ بدۆزیتەوە، لەولاوە تۆ بچی کرێکار بدۆزیتەوە لەوێشەوە پارە وەربگریت، کە بەشێک لەم پارەیە ئەچێتە سەر نرخ لە کۆتاییدا یانی بۆ نموونە ئێستا تۆ ئەگەر عمولەکەی خۆت لابەی لەم کارەدا باشە پارە کەم ئەکرێت بۆ خاوەن کار بۆ ئیشی سەرپەرشتیاریەکە تۆ وەکیلی ئەوەی مەفڕوزە صادیق بی، ئەمین بی، کەمترین رێژەی پارە وەربگریت، بۆ ئەو کە زیادت وەرگرت؟ ئەوکاتە لەسەر ئەو زیاتر دەکەوێت و وەئەو کاتە وەکالەتەکەی کە تۆ کردوتە بۆ ئەو، وەکو پێویست نابێت وە لەوانەیە ئەوکاتە ئیشەکەی تۆ حەرام بێت، بۆیە ئەمە بۆ هەموو کەسێک وایە بەڕێزان بۆ ئەندازیارەکان، بۆ بەڵێندەرەکان، بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی تر ئەمان جاری وا هەیە ئەڵێن ئێمە ئیش بۆ خاوەن کۆمپانیایەک دەکەین یا سەرپەرشتی بۆ خاوەن کۆمپانیایەک دەکەین ئەو بە ئێمە ئەڵێ تۆ بڕۆ ستافی کار بدۆزەوە ئەوان کە دەچن ستافی کار دەدۆزنەوە، مەفڕوزە لە بەرژەوەندی خاوەن کار چی تێچووی زۆر کەمە ئەوە بکەن، چی کوالێتی باشە ئەوە بکەن، یانی ئەوان رۆڵی خاوەن کار دەبینن، وە ئەوان مەفڕوزە ئەمین بن، لەو پیشەیەی کە ئەیکەن، ئێوە بچن لەپشتی خاوەن کارەکانەوە دیسانەوە شەریک بن، لەگەڵ کرێکارەکاندا لەوسەریشەوە سەرپەرشتیاری خاوەن کار بن، ئەمە حەرامە لەبەر ئەوە شتی وا مەکەن ئیلا بەڕەزامەندی خۆیان نەبێت رەزامەندی خاوەن کارەکان خۆیان وەربگرن، بڵێن ئێمە ئەم ستافە هەیە ستافی خۆمانە نرخیان لە بازاڕ گرانتر نیە، بەڵام ئێمە خۆمان شەریکین لەگەڵیاندا عمولەیان لێ وەردەگرین ئەگەر خاوەن کار قبووڵی کرد ئیشکالی نیە ئەگەر قبوڵی نەکرد مەیکەن وە حەرامە خوای گەورەش زاناترە
لینک