18/05/2025 - 05:56 PM
22 بینراو

پێدانی ئاڵتون و زیو بەقەرز.

مامەڵەدارییەکان

  بەڕێزێکی کە ئەپرسێ  ئایە درووستە (١٠٠ گرام ) زێڕ بەقەرز بدەی بە هاوڕێ یان خزمێکت   پێی بڵێی هەمان بڕی زێڕم بۆ بێنەوە  واتە زێڕ بە قەرز بدەی تۆ هەر زێڕەکەش وەربگریتەوە  مەبەستم ئەوەیە نرخی زێڕ   بەرامبەر دینار  لە گۆڕاندایە  ئایە لە شەرعدا ئەمە درووستە ؟؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ  ئەگەر بەم شێوازەبێت. کەی حەرامە؟ ئەگەر ئاڵتوونمان  بە دینار  بە قەرز فرۆشت یان بە دینار  فرۆشتنی ئاڵتوون بە قەرز حەرامە، بەڵام پێدانی ئاڵتوون بە قەرز،  وە ئەو کەسەی کە قەرزی ئاڵتوونەکەی لایە دواتر هەمان ئاڵتوونمان بۆ دێنێتەوە، بە هەمان بڕ، بە هەمان عەیار، بە هەمان شێوەی خۆی ئەمە هیچ ئیشکالی شەرعی تێدا نیە  ،، ئێمە پارە بە قەرز بدەین ئاڵتوون بە قەرز بدەین، لە دواییدا هەمان جۆری پارە، هەمان بڕی پارە وەرئەگرینەوە، لە قەرزدارەکە ئەمە لەوانەیە کارێکی خەیریش بێت، بۆ نمونە جەنابت دووکانی زێڕنگریت هەیە کەسێك ئەی هەوێ زەواج بکات،  هاوسەرگیری بکات، پارەی نیە زێڕ بکڕێت، دێتە لای جەنابت دەڵێ شەش تاك بازنم بدەرێ  دوای هەفتەیەك بۆت دێنمەوە یان بۆ نمونە ئەوەندە ئاڵتوونم بدێ دوای مانگێك بۆت دێنمەوە، جەنابت هاوکاری ئەکەی دەستگیرۆیی ئەکەیت،  پرۆسەی هاوسەرگیریەکەی ئەچێت بەڕێوە،  ئەوە خێرێکی زۆر زۆر گەورەت کردووە ،هیچ ڕیبایشی تێدا نیە، وە ئەمە ئەوەی کە ئەپرسێ لە ئەخیردا ئایە ئەمە لەشەرعدا درووستە  لە کاتێکدا نرخی زێڕ   بەرامبەر بە دینار لەگۆڕاندایە ،، تۆ زێڕت نەداوەتێ بە دینار زێڕت داوەتێ بە زێڕ، ئەو زێڕەکە دێنێتەوە لە دینار دەگۆڕێت؟ ناگۆڕێ ئەوە مەوضوعێکی ترە ،گرنگ ئەوەیە تۆ قەرزێکت داوەتێ بەزێڕ  دواتریش بە زێڕ قەرزەکەی لێ وەر ئەگریتەوە ئیشکالی شەرعی درووست ناکا . خوای گەورەش زاناتره

لینک