18/05/2025 - 05:53 PM
22 بینراو

سەربڕینی دوو حەیوان بۆ کوڕ بۆ حەوتم.

گشتی

بەڕێزێکی کە  دەپرسێ بێزەحمەت حەوتم دەتوانرێ یەك مەڕ بۆ کوڕ بکرێت  ئەگەر هەر توانای یەك دانەت هەبێت  ئاساییە یەك مەڕ بکرێتە حەوتم  بۆ کوڕ ؟؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام / بەڵێ بەڕێزان ئاساییە ئێمە دەڵێین ئەصڵ وایە ئەمە پێی دەگوترێت سونەتی  عەقیقە یان  نەسیکە ،ئەم سونەتە لە ئەصڵدا سوننەتە واجب نیە، چونکە پێغەمبەری خوا ( ﷺ) لەحەدیثەکەدا واضحە دەفەرمووێ: { من ولد له ولد فأحب أن ينسك عنه، فلينسك عن الغلام شاتان متكافئتان، وعن الجارية شاة }  دەفەرمووێ:  هەر کەسێك خوای پەروەردگار منداڵێکی پێدا  (فأحب ) ویستی پێی خۆش بوو، ئەمە دەلیلە لەسەر ئەوەی کە واجب نیە، چونکە کە واجب بوایە ئەوکاتە  پێغەمبەری خوا( ‎ﷺ ) دەیفەرموو: ( فلینسك) نەی دەفەرموو: (فأحب أن ینسك ) لەبەر ئەوە مادام دەفەرمووێت: (  فأحب أن ینسك ) دەلیلە لەسەر ئەوەی کە ئە صڵی عەقیقە واجب نیە، سونەتێکی موئکد بکرێت، کارێکی گەورەیە نەکرێ ئینسانەکە پێی گوناهبار نابێت، بەڵام ئەگەر کراش کەسەکە دەستی کورت بوو ئەوکاتە بەڵێ هیچ کێشەیەکی تێدانیە دەکرێت، بۆ کوڕ یەك حەیوان سەر ببڕدرێت  وە بۆ کچیش یەك حەیوان سەر ببڕدرێت: (عبدالله کوڕی عەبباس ) حەدیثێکمان بۆ دەگێڕێتەوە دەفەرمووێ: {أن النبي ﷺ عقَّ عن الحسن والحسين كبشًا كبشًا}  پێغەمبەری خوا (‎ﷺ) خۆی بۆ حەسەن و حوسێن  یەك حەیوانی سەربڕیووە ، کەواتە بۆ کوڕیش درووستە ئەگەر ئینسانەکە نەبوو بێت،  نەتوانێت یەك حەیوان سەرببڕێت،  وە پێی گوناهبار نابێت، ئەصڵیش ئەوەیە زۆرکات خەڵك دەپرسێت، باشە بۆ بۆ کوڕ دووانە و بۆ کچ یەکێکە  کوڕ نزیکە بەڵاترە ،بەڕێزان نەك کوڕ لە کچ باشتر و گەورەترە ناکوڕ نزیکە بەڵاترە،  ئەم حەیوانەش کە سەر ئەبڕدرێت  بۆ دەفعی بەڵایە، هەر هەمووشمان دەزانین کە کچ بە حوکمی  پیشە و کار و ئەمانەی کەمتر نزیکە بەڵایە،  بەڵام کوڕ ئێستا بڕۆ داتاکان بخوێنەرەوە ئەوەندەی پیاو دەمرێت ئەوەندە ئافرەت نامرێت،  ئەوە لەشەڕەکاندا ئەوە  لە ڕووداوی شۆفێری و  جاددە و ڕێگاو بانەکاندا ئەوە لە ڕووداوی کاردا ئەوەندەی پیاو دەمرێت و پیاو نزیکە بەڵا ترە، کچ کەمتر نزیکە بەڵاترە ،لە بەر ئەوە بۆ کوڕ دووان  ئەکرێت، بۆ کچیش یەك، ئەشکرێت وەکو یەك بۆیان بکرێت  لە کاتی نەبوونیدا بەڵێ وە ئەصڵی مەسەلەکەش خۆی سوننەی موئەککەدە وە واجب نیە . خوای گەورەش زاناتره

لینک