18/05/2025 - 05:50 PM
20 بینراو

پیاو مافی تەڵاقدانی خێزانی هەیە، بەپێچەوانەوە خێزانی ئەو مافەی نییە.

گشتی

بەڕێزێكی تر دەپرسێت و دەڵێت بۆچی ھەر كات پیاو بیەوێت ژنەكەی بە دەم تەڵاق بدات ئەو مافەی ھەیە بەڵام ئافرەت ئەو مافەی نیە وە ئەو مافە تەنیا بە پیاو دراوە لە كاتێكدا ئێمە دەڵێین جیاوازی ژن و پیاو نییە لەم مەسەلانەدا:

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە دەڵین پێدانی مافی تەڵاق بە پیاو مافێكی حەصری نییە، ئێمە دەڵێین ئەمە لە پێناو بەرژەوەندی پڕۆسەی ھاوسەرگیریەكەدا ئەمە كراوە، ئافرەت تەبیعەتی وایە بڕیارەكانی زیاتر ھەڵقوڵاوی ھەڵچوون و عاتیفەن، لایەنی سۆزداری زاڵە بەسەریدا ،كە توڕە دەبێت ئافرەت زۆر جار دۆو دۆشاو  تێكەڵ دەكات، یەعنی بیری عاقیبەتی ئەم مەسەلەیەی نیە، تەڵاق كە دراوە بە پیاو لەبەر ئەوەی لەوانەیە پیاو مەنگ تر بێت، لەوانەیە خۆڕاگرتر بێت، لەوانەیە ھەڵچوون و  بەرپەچدانەوەی لەم مەسەلانەدا كەمتر بێت ،بڕیاردانەكانی كەمتر عاتیفی بن ،ئەم بابەتە بۆ ئافرەت كێشە نییە، عەیبە نییە، چونكە ئافرەت خوای گەورە دروستی كردووە پەروەردەكار بێت، پەروەردەكار پێویستی بە عاتیفەیە، دەبێت عاتیفەی ئەو زاڵ تر بێت، ئێستا بۆچی ئافرەت لە پەروەردەدا سەركەوتوو ترە لە پیاو؟ چونكە ئافرەت عاتیفی ترە، كەواتە ئەمە بۆ ئەوسیفەی كەماڵە ئافرەتێك عاتیفی نەبێت، نوقسانە پیاوێك زیاد لە حەد عاتیفی بێت، نوقسانە ئەمدوانە ھەریەكەو بۆ ئیشێك پیاوێك بژێوی ژیانی لەسەرە ،پێویستە ھەوڵ بدات و ماندوو بێت تێبكۆشێت، پێویستی بە ھێزوو بە عەقڵ و  پێویستی بەمانە زیاترە، ئافرەتێك موڕەبیە، پەروەردەكارە، مامەڵە لەگەڵ منداڵدا دەكات پێویستە عاتیفی بێت، نەرموونیان تر بێت ،كەواتە بەزۆری پیاو بڕیار لە بڕیارداندا مەنگترە ،ئافرەت عاتیفی ترە، لەبەر ئەمە ئەم مافە دراوە بە پیاو ،ھەر ئافرەتێك لە خۆیڕا ببینێت ئەم مافە داوا بكات شەرعیش مەناعەتێكی نیە، بەڕێزان ھەر خوشكێكی بەڕێز لە خۆی ڕادەبینێت مافی خۆیەتی بەر لە مارەكردن بڕواتە مەحكەمە داوای ئەوە بكات حەقی تەڵاقی ھەبێت، ئێمە دەڵێین حەقی تەڵاق حەقێكە ھی پیاوە، بەس حەقێكی حەصری نییە، پیاو دەتوانێت ژن تەوكیل بكات بە تەڵاق، وە بە تەڵاق چ لە سەرەتای پڕۆسەی ھاوسەرگیریدا چ لە ناوەڕاستی پڕۆسەی ھاوسەرگیریدا ،چ ھەر كاتێك كە خۆیان بیانەوێت، کەواتە ھەر خوشكێكی بەڕێز لە خۆیڕا دەبینێت وە پێی وایە دەتوانێت بۆخۆی ئەو تەڵاقەی بەدەست بێت، وە بە شێوازێكی تەندروست بەكاری بێنێت، با كە شودەكات بچێت بۆ مەحكەمە بڵێت كاكە من دەمەوێت مافی تەڵاقدانم ھەبێت، ھیچ ئیشكالێكی شەرعیمان نیە ،وە دژی ھیچ دەقێكی شەرعی ناوەستێتەوە ئەم كارە، خاڵی دووەم بۆچی پیاو تەڵاقی بەدەستە بەڕێزان ؟ لەبەر ئەوەی پیاو مونفیقە لە پڕۆسەی ھاوسەرگیریدا یەعنی ئێمە دەڵێین پیاو مارەیی دەدات پیاو نەفەقە دەدات ژن نەفەقە وەردەگرێت مارەیش وەردەگرێت ئێمە تەڵاق بدەینە دەست ژن ئەوكاتە ژن دوای مارە كردن موستەحەقی نیوەی مارەییەكەیەتی لەوانەیە ژن ئەمە بكات بە پڕۆسەیەكی بازرگانی یەعنی بێت زەواج دەكات لەگەڵ پیاوێكدا دوای مارە كردن ژنەكە تەڵاقی بە دەست بێت خۆی تەڵاق دەدات نیوەی مارەییەكە لە كابرا دەسەنێت جگە لەوەی كە نەفەقەش بۆیە ئەگەر  ژن یەك جار بیر دەكاتەوە لە تەڵاقدان پیاو پێویستە دوو جار بیر بكاتەوە بۆ چونكە پیاو مارەییەكای وە ئەو زەرادانەی كردویەتی بۆ شەكراو خواردنەوە بۆ دەست ماچ كردنەو بۆ دیاری كڕینەو بۆ چی و چیە پیاو لەمەدا زەرەر مەند ترە كەواتە پیاو ناتوانێ بەبێ ھۆ پەنا بەرێت بۆ ئەمە بەس ژن دەكرێت بەبێ ھۆ ئەم كارە بكات وە ئێمە بینیویشمانە بەڕێزان ھەندێك ئافرەتی بەڕێز ئەم كارەیان كردووە ھاتوون خەڵكانێكی بۆ نمونە جوان بوون ھەڵكەوتوو بوون چونەتە ژێر كڵێشەی پیاوانێك كە ڕێیان لێیان كەوتووە وە ئەم پیاوانەیان قاناعەت پێكردووە كە زەواجیان لەگەڵدا بكەن دواتر كە عەقدی زەواجیان كردووە بە مارەییەكی باش دواتر ئەم ئافرەتانە ھاتوون كێشەیان درووست كردووە وە گرفتیان بۆ پیاوەكە دروست كردوە لەوانەیە ھەر خۆشیان گرفتەكەیان درووست كردبێت مەسەلەن ئەمانە باندن بە كەسێكی گوتووە مەسەلەن تەلەفونێك بكە بۆ ئەو پیاوە بڵێ وەڵا من عیلاقەم ھەیە لەگەڵ ئەو ژنەو ئەو ژنە مەھێنن كابرا تەلەفونێكی بۆ كردووە و ئەم دڵی لێی ھەڵكەوتووەو دوایی چووە ژنەكەی تەڵاق داوە ئافرەتەكە نیوەی مارەییەكەی لێسەندووە یان ئافرەتەكە خۆی ھاتووە داویەتی باری لاری باشە لەگەڵ پیاوەكە لەگەڵی ھەڵ نەكردووە كابرا مەجبورە و تەڵاقی داوە كە تەڵاقی داوە ئافرەتەكە نیوەی مارەییەكەی لێسەندوەو  نەفەقەی ئەو فەترەیەشی لێ سەندووە كە مارە بڕی ئەو پیاوە بووە وە ئەمانە گرفتی شەرعی بەڕێزان بۆیە ئێمە دەڵێین پیاو دەلیلەن حەقی تەڵاقی ھەیە لە بەر ئەوەی پیاو یەكەم پیاو وەك عەرزم كردن خاڵی ەكەم مونفیقە دووەم گوتمان پیاو مەنترە لە مەسەلەی تەڵاقدا و بڕیاری تەڵاقداندا بۆیە شەرع مەبدائییەن تەڵاقی داوەتە دەستی پیاو نەیداوەتە دەستی ئافرەت ھەر ئافرەتێكیش لە خۆیڕا دەبینێت ئەوا عەرزو ئەوە گەز دەرگای مەحكەمە كراوەیە وە دەتوانێ بچێ داوای تەڵاق بكات وە تەڵاقی بەدەست بێتبەڵام دواتر خۆی بەرپرسیارە ئەگەر  تەڵاقی داو بەیانی چاك نەكرایەوە ئەوكاتە خۆی بەرپرسیار دەبێت لێی.

لینک