18/05/2025 - 05:44 PM
19 بینراو

زۆرینەی خەڵکی دۆزەخ ئافرەتن.؟

ئافرەتان

بەڕێزێكی تر دەپرسێت و دەڵێت ئایا بۆچی ئافرەتان لە شەرعدا گوتراوە زۆربەی دانیشتوانی دۆزەخ ئافرەت بن، لە كاتێكدا ئافرەت ئازاری منداڵ بوون و سوڕی مانگانەو كۆمەڵێك مەشاكیلی تری ھەیە، بۆچی سەرەڕای ئەوە ئافرەت دەبێت زۆرینەی ئەھلی ئاگرن؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : بەڕێزان ئەم حەدیثە ئێمە دایمە ھاوارمان كردووە تكامان كردووە، تكایە ئیش بە حەدیثێك ناكرێت، وە لە حەدیثێكەوە بە تەنیا حوكم وەرناگیرێت، یەك حەدیثمان ھەیە پێغەمبەری خوا ﷺ وای فەرمووە؟ وە لە كوێدا وای فەرمووە ؟یان بۆنمونە لە كاتی ھەڵنانی ئافرەت بۆ ئیشی چاك فەرمویەتی :«يا معشر النساء تصدقن..»،فەرمویەتی: گرۆھی ئافرەتان دەستم دامێنتان خێر زۆر بكەن، بۆ؟ چونكە من ئاگریان نیشان داوم زۆربەی دانیشتوانەكانی ئافرەت بوون، گوتبوویان ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ؟ فەرمویەتی: لەبەر ئەوەی ئافرەت زمانی پەلترە لە پیاو لە مەسەلەی غەیبەت كردن،  لە مەسەلەی قسە ھەڵبەستن، لە مەسەلەی بۆ نمونە ئەم بابەتانە، ئێمە ناڵێین بۆ ھەموو ئافرەتێكە ،دەڵێین بە ڕێژە قسە دەكەین، زۆرینە وایە ،ئەم زۆرینەیە كەوایە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی: بۆ كەفارەتی ئەمانە كە غەیبەت زۆر دەكەن، كە قسەی مەجلیستان زۆدەكەن و باستان زۆرە ،فەرمویەتی زۆر خێر بكەن ئەم حوكمەش بەڕێزان حوكمەكە حوكمی سەرەتای ئەھلی دۆزەخە ،یەعنی ئێمە دەڵێین ئەوانەی كە لە دۆزەخدا دەمێننەوە چەندن؟ ئەوانەی لە دۆزەخدا دەمێننەوە  وە ئەوانەی دەچنە بەھەشت ئەوە ھەر لە بەھەشتدا دەمێننەوە ،ئێمە دەڵێین ئەم ئافرەتانەی پێغەمبەری خوا ﷺ بینیونی ئیماندار بوون، بەڵام لە دۆزەخدا سزایەكی كاتیان لەسەر بووە، لەسەر ئەم كارانە ،كارەكان دیارن ،ئەم كارانەی كە پێغەمبەری خوا ﷺ ئاماژەی پێدەكات، كە بریتییە: لە غەیبەت كردن و لە نەفرەت كردن و ئەم بابەتانە ٫ئەمانە موجیب نین بۆیە ئینسان ئەمانە بە ھەتا ھەتایی لە دۆزەخدا بمێننەوە، دەچێتە دۆزەخ ،بەقەدەری تاوانەكەی سزا وەردەگرێت، پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: دەیەوێت لەم سزایەش بیانپارێزێت و ئەم سزا كەمەش وەرنەگرن  ٫زمانیان بگرن ئەم كارانە نەكەن٫ ئەگینا بە پێی خوێندنەوەی كۆی فەرموودەكان بەڕێزان ڕێژەی ئافرەتانی بەھەشت دوو ئەوەندەی پیاوانن٫ لەدوای ئەوەی كە تەسفیەی حساب دەكرێت، لەگەڵ دۆزەخیەكاندا، ئافرەتان دوو ئەوەندەی پیاوانن ،بەپێی ئەو حەدیثەی كە جارێكیان صەحابەیەك دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت: ژنان و پیاوان ببو بە شانازیکردنیان، مونافەسەیان كێ زۆرترین ئەھلی بەھەشتە، دەڵێ چونە لای ئەبوو ھوڕەیڕە ،ئەبوو ھوڕەیڕە گوتی ئافرەتان  زیاتر خەڵكی بەھەشتن، ئەوانەی كە بە كۆتایی دەمێننەوە ،دەڵێ گوتیان بەڵگە، فەرمووی بەڵگەی بەو حەدیثەی ھێنایەوە كە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:( إن أوَّلُ زُمرَةٍ تدخلُ الجنَّةَ علَى صورةِ القمرِ ليلةَ البدرِ ، ...) فەرمووی یەكەم شاندی بەھەشت كە بەڕێ دەكرێت لەسەر شێوەی مانگ وان (ليلة البدر),  شاندی دوای ئەوان ( و التي تليها على لونِ أحسَنِ كَوكبٍ دُرِّيٍّ في السَّماءِ) شاندی دوای ئەوان وەك درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمان دەموچاویان ئاوا دەگەشێتەوە، كە دەچنە بەھەشتەوە: ( لكل امرئ منهم زوجتان اثنتان) ، بۆ ھەریەكێك لەمانە دوو خێزانی ھەیە :( يرى مخ سوقهما من وراء اللحم، وما في الجنة أعزب) پێغەمبەر دەفەرموێت: ﷺ ئەوندە ناسكن ئەو ئافرەتانە دەفەرموێت: مۆخیان دەبینرێت؛ لەسەروو یەعنی لەژێر پێست و لەژێر ماسولكەو لەژێر ئەمانەوە مۆخی خوێنی ئەم ئافرەتانە ئەوەندە ناسكن٫ ئەوەندە نازدارن دەبینرێن٫ ئەمە بەڵگەیە بەڕێزان لەسەر ئەوەی ئەوانە حۆری العینەكان نین٫ بۆ مەعلومات ئەمانە ئافرەتانی دونیان كە چونەتە بەھەشت بۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ باسی ئەوانە دەكات كە دەچنە بەھەشت٫ باس لە حۆری نییە٫ چونكە حۆری ئەوانە حوكمی دۆزەخ و بەھەشتی بوونیان نیە٫ ئەمانە ئەمانەن كە لە خەڵكی دوونیا چونەتە بەھەشت  كەواتە ئەم حەدیثە وەكو عەرزم كردن ناكرێت بە بەڵگە لەسەر ئەوەی زۆربەی ئافرەتان لە دۆزەخدا دەمێننەوە كە ئەمە ئەو ئافرەتە بەڕێزانە پێغەمبەری خوا ﷺ دەیەوێت ھەڵیان بێنێت كە زمانیان، بگرن چونكە زمان ھۆكارێكی سەرەكیە بۆ سزا دانی ئەوان ،بە شێوازێكی كاتی لە قیامەتدا، ئیمامی نەوەوی لە شەرحی ئەم حەدیثەدا دەفەرموێت: ( النساء اكثر اهل الجنة ...... وهذا كله في الآدميات )  دەفەرموێت: ئافرەتان زۆرینەی ئەھلی بەھەشتن٫ وە ھەموو  ئەمانە بۆ ئەو كەسانەن كە ئادەمین٫ لەبەر ئەو ئەم چەمكە وە ئەم مەفھومە ھەڵەیە٫ كە ئێمە بڵێین  زۆربەی دانیشتوانی ئەھلی دۆزەخ ئافرەتن نەخێر زۆربەی دانیشتوانی ئەھلی بەھەشت ئافرەتن بەڵام دەبێت ئافرەتان ئاگایان لەم خاڵە بێت. خوای گەورەش زاناترە

لینک