بەناوکردنی میراتی بەناوی منداڵێکەوە.
بەڕێزێكی كە دەپرسێت و دەڵێت دكتۆر گیان باوكم دوو ژنی ھێناوە، ژنەكەی تری مردووە ئەوجا دایكی منی ھێناوە، من تاقانەم لە دایكی خۆم، بەس منی ھەیە، بەڵام ژنەكەی تر بڕێك مناڵی ھەیە ،چەند ساڵێك پێش ئێستا دایكم میراتی ماڵی باوكی وەرگرت خانوێكیان پێكڕی بەناوی منی كرد، باوكیشم كێشەی نەبوو لەوەدا گوتی ئەمە میراتی ماڵی باوكتە، پەیوەندی بە منەوە نیە ئایا ئەمە شەرعیە كە دایكم كردوێتی درووستە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بەڕێزە كە میرات گرە لەم میراتییەی دایكی مناڵەكانی ژنەكەی تر، لەم ئافرەتە میراتگر نین، ئەم بەس ئەو منداڵەی ھەیە، باشە بە تایبەتی من نازانم ئەگەر ئەم بەڕێزە كوڕ بێت پرسیارەكەی كردووە، ئەوا ھیچ ئیشكالێكی شەرعی تێدا نیە، یەك كەس خاوەنی بووە لەم میراتەدا كە باوكیەتی یانی واتا مێردی ژنەكەیە، ئەو منداڵانەی تر لەرێی تر لە ڕێگەی باوكیانەوە ئەگەر گریمان ئەم ئافرەتە بمرێت، پێش پیاوەكەی میراتەكەی یەك لەسەر چواری دەڕواتەوە بۆ مێردەكەی، ئەو یەك لەسەر چواری مێردە دوایی دەڕواتەوە بۆ ئەو منداڵانە ئێستا ئەگەر ئەو مێردە خۆی تەنازولی لەم حەقەی خۆی كردبێت لەم یەك لەسەر چوارە، باشە بۆ ئافرەتەكە، وە ئافرەتەكە بە ڕەزامەندی ئەو ئەمەی كردبێ بە ناوی ئەم منداڵەوە ئەوكاتە ئێمە دەڵێین ئەمە تەنازولە لە حەق، ھەندێك لە عولەما لەگەڵ ئەم تەنازولە نین، چونكە دەڵێن تەنازولە لەحەق بەر لە ئیستیحقاق، بەر لەوەی كە وەری گرێت، بەڵام ئێمە دەڵێین لەبەر ئەوەی ئێستا زۆرێك لە خەڵكی وایلێھاتووە، وە لەوانەیە جاری وا ھەیە بۆ ناچاری خەڵك ئەمە دەكات، لەوەی كە ژنێكە لە ماڵەكەیدا دەمێنێتەوە، دوایی مێردەكەی دەترسێت، میرات گرەكان دەری بكەن، لە خانوەكە داوای خانوەكەی لێبكەن، ئەمانە ئەگەر ھاتوو بە ڕەزامەندی كەسەكە خۆی بێت، وە زوڵمی تێدا نەبێت، وە نا حەقی تێدا نەبێت، لەباقی میراتگرەكانی تر، وە دەكرێت ئەو قەرەبووە بۆ میراتگرەكانی تر، لە ڕووێكی ترەوە بكرێتەوە ئەمەیان ئاساییەو وە ھیچ كێشەیەكی تری تێدا نییە، بەڵام ئاگامان لەوە بێت زوڵم نەكرێت، لە مەسەلەی میراتدا وە ئەم بابەتانە بە ناحەقی نەكرێت، چونكە پێغەمبەر ﷺ جارێكیان كەسێك ھاتە لای گوتی ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ شتێكم داوە بە یەكێك لە منداڵەكانم دەمەوێت شایەت بیت لەسەرم پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ھەموو منداڵەكانت ھەمان شتت پێداون كابرا گوتی پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: إِذهَب وأشهِد على ذليك على وإن أشهِد على جُر) فەرمووی بڕۆ كەسێكی تر بە شاھێد بگرە من شاھێدی لەسەر زوڵم و نا حەقی ناكەم ئەم كابرایە ناحەقی كردبوو چونكە منداڵێكیانی شتێكی پێدابوو بەوانی كەی نەدابوو كەواتە ئێمە دەڵێین ئەم بەڕێزە ئەم خوشكە بەڕێزە كە ئەم كارەی كردووە ئەم خانووەی كردووە وە بە ناوی ئەم منداڵەوە ئەگەر ئەو منداڵە كوڕ بێت ئەوە ئیعتیادیە ئەگەر ببێت بە حیسە بەڵام حیسەی مێردەكەیدەمێنێت لەم مەسەلەیەدا ئەگەریش كچ بێت ئەو كاتە نیوەی میراتی پێدەبڕێت یەك لەسەر چواری دەڕوا بۆ مێردەكەی دواتر بزانین ئەم ئافرەتە براو شتی ھەبێت ئەو باقیە دەڕواتەوە بۆ ئەوان لەبەر ئەوە ئەم مەوزوعە وردەكاری زیاتری دەوێت لەو پرسیارەكەدا كە ھەیە بەڵام گرنگ ئەوەیە سەبارەت بەو جوزئەی كە كردویەتی بەناوی ئەم منداڵە بە ڕەزامەندی مێردەكەی ئێمە دەڵێین ئەمە ئەگەر بۆ ئیحقاقی حەقە لە پێناو پاراستنی مافە لە پێناو ئەوەیە كە دواترزوڵم نەكرێت نا حەقی نەكرێت ئەم كارە ڕێگە پێدراوە ئەگەر ھیچ كام لەوانەی خوێندبێتەوە كە دێن دواتر خەڵكێكی تر مەزڵوم دەبێت بەم تەسەڕوفە ئەم كاتە ئەمە نا شەرعیە دەبێ ئەو كەسانەی كە مەزڵوم دەبن مافیان بە شێوازێك لە شێوازەكان بۆ بگەڕێتەوە قەرەبووی ئەو مافەیان بۆ بكرێتەوە كە لەم بابەتەدا لە دەستیان دەچێت. خوای گەورەش زاناتره
لینک