18/05/2025 - 05:35 PM
22 بینراو

داشکاندنی قەرز لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی.

مامەڵەدارییەکان

بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت ئێمە کۆگای دەرمانمان هەیە، زۆربەی ئیشەکانمان قەرزە، کە یەکێک قەرزەکەی دەدات ئێمە خەسمی بۆ دەکەین، بۆنمونە لەسەدا دە، بۆ ئەو کەسانە واسڵ دەکەین، کە پارەکان دەدەن کە یەکێک بەشێک لە قەرزەکەی دێنێتەوە، بەنموونە دە ملیۆن دینار بۆ ئێمە دێنێتەوە ئێمە یانزە ملیۆنی بۆ واسڵ دەکەین بەڵام تا ئێستا هەندێک قەرزار دەڵێن دەبێ تۆ یانزە ملیۆنمان بۆ واسڵ بکەی ناقس سەدا دەی تر ئەو کاتە دەبێتە 9 ملیۆن و 900 هەزار دینار دەتوانیت شێوازە شەرعیەکەم بۆ رون بکەیەوە وە کام شێواز دەکەوێتە قاڵبی حەڕامەوە چونکە من وام بیستوە دەبێت قەرز لەو پارەیە حیساب بکرێت کە بەدەست وەرەگیرێت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : وەڵام :بەرێزان ئەمە ئەکەوێتە سەر ڕێکەوتنی کۆگاکانی دەرمان و دەرمان خانەکان و بۆنموونە کارگەی وەبەرهێنانی دەرمانەکان ئێمە دەڵێین هەر رێکەوتنێک کە خۆیان بەڵام ئەم بابەتە ئەبێت بە رێکەوتنێکی چۆن ئەڵێی ئارەزوو مەندانە بێت، نەک ئیجباری، ئێستا گرفتی ئێمە ئەوەیە هەندێک لە کۆگاکان کە پارەی کارگەکان دەگرن، یان دەرمان خانەکان پارەی کۆگاکان دەگرن، نایدەن بۆ ئەوەی خاوەن کۆگا یا کارگەکە ئیجبار بێت بەوەی کە خەسمی بۆ بکات، ئەمە حەرامە ، چونکە تۆ حەقێکت لایە  تۆ قەرزارێکی بەبێ پاساو قەرزەکە نادەیتەوە، بۆیە ئەیدەیتەوە کەسی خاوەن قەرز ناچار بکەی خەسمت بۆ بکا ئەمە لە شەرعدا ڕێگەپێدراو نییە ،بەڕێزان بەڵام ئەگەر هاتو قەرزەکە کاتی دانەوەی نەهات  یانی بۆ نمونە ئێمە وا ڕێک کەوتووین تۆ کە دەرمان ئەبەیت دوای شەش مانگ تەسفیەی حیساب دەکەی، ئێستا خاوەن کۆگا یا کارگە پێویستی بەوە هەیە کە قەرزەکەی زوتر وەربگرێتەوە، تەلەفۆن بۆ جەنابت دەکات دەڵێ کاکە پارەکەم بۆ بێنەوە دە ملیۆنت لایە باشە، من بە هەشت ملیۆن قبوڵمە خەسمت بۆ ئەکات، لێرە ئەمە لەڕووی شەرعیەوە هیچ ئیشکالێکی نیە ، چونکە بە پێی رەزامەندی خاوەن قەرز خۆیەتی وە ئەمە پارە گۆڕینەوە نیە چونکە تۆ دینارت لایە دینار ئەدەیتەوە ئەو خەسمەی کە لاتە بە هەمان عوملەیە، ئاخیری پرسیارەکە کە دەڵێت دەبێت تەنها پارە حازرەکان، ئەو پارانەی رادەست دەکرێت خەسم بکرێت ئەوە بۆ گۆڕینەوەی پارەیە، ئێمە ئێستا قسەمان لەسەر ئەوەی کەتۆ قەرزاری، قەرزەکان دێنیتەوە، خاوەن قەرز بەڕەزامەندی خۆی ئەمە لە فیقی احنافا شتێک هەیە پێی دەگوترێت: ضع وتعجل واتا پارەکە کەم بێنەوە بەڵام زوو بیهێنەوە، خاوەن قەرزەکان ئەم مافە هی خۆیانە ئەتوانن بەکاری بێنن، ئیتر ئەوە داوای خەسمی لەسەدا دەی کردووە ،زیاد لەو ملیۆنەی کە ئەیبا ئاساییە وە ئاساییشە کە تۆ قبوڵی نەکەی، وە ئەگەر تۆ قبوڵت نەکرد، ئەو پێویستە پابەند بێت لە گێڕانەوەی قەرزەکان لەکاتی خۆیدا قەرزەکان نەگێڕێتەوە، لەکاتی خۆیدا ئەوکاتە ئەو گوناهبار ئەبێت. بۆیە قەرزارە خۆشەویستەکان ئێمە چەند جار ئەمەمان گوتوە گوتومانە تکایە تەرکی پیاوەتی بەخاوەن قەرزەکان ،مەکەن ئەو قەرزانەی کە لاتانە لەکاتی خۆیدا بیگێرنەوە گرتنی پارەکان بە مەبەستی ناچارکردنی  خاوەن قەرزەکان بۆ داشکاندنی قەرزەکە، ئەمە هیچ شەرعیەتێکی تێدانیە، یا بۆ لێخۆشبون، ئێستا خەڵکێک هەیە فێری ئەم کەسابەتە بوە، پارەی کەسابەتت لایەتی ئیعلانی ئیفلاسی خۆیدەکات، دوای کەسوکار  و بێنەو بەردە خەڵک سوڵحی بۆ بکەن بە نیوە قیمەت نیوەی پارەکە بۆخۆی هەڵدەگرێت، ئەمانە بەرێزان بە حەرام خواردنی مافی خەڵکە ،وە ئەم پارانە خوای گەورە بەرەکەتیان لەسەر هەڵدەگرێت ،وە ئەم قەرزانە ئەکەونە قیامەت  خوای پەروەردگار دەفەرموێت : { يوم لا ينفع مال ولا بنون }  هیچ ماڵێک وە هیچ مناڵێک هیچ سەروەت و سامانێک سودی لێ نابینن ئێوە بۆیە تکایە ئێوە ئەمڕۆ ئینسان پارەی هەیە ئیمکانیاتی هەیە بۆچی قەرزی خەڵک ئەگری بۆچی دەتەوێت ناچاری خاوەن قەرز بکەی بەوەی کە خەسمت بۆ بکات، پارەکە لەکاتی خۆیدا بگێرەوە، ئەگەر هاتوو وەکو و عەرزیشم کردن خاوەن قەرز بەر لە هاتنی وادەی رادەستکردنەوەی قەرزەکە پێویستی بە پارەکە بوو ئەوکات تەکلیفی کرد ،وە بەرەزامەندی خۆی خەسمی کرد، ئەوکاتە ئەمە ئیشکالی نیە، بەڵام گرتنی قەرزەکە لەپێناو ناچار کردنی، ئەوا  وە راگرتنی پارەکە هەتا ئەگەر مودە نەبوو لەبەینیاندا جاری وا هەیە ئەم قەرزانە مۆڵەتیان نیە، بە تەسڵیف وەری گرتوە کابرا دەرمانی بردوە دەرمانەکان نەماون بەڵام پارەکە ناگێڕێتەوە ،بۆچی هەر دیسان لەبەر هەمان هۆکار ئەوەی خاوەب کۆگا یان کارگە ناچار بکات، بەوەی خەسمی ئەمەش حەرامە دیسانەوە، ئێمە مەفڕوزە ئیمانداری سەر راست بین ،ئەو پارانەی دەکەونە لامان لەکاتی خۆیدا رادەستی بکەینەوە ،بەبێ گرتنی پارەکان لەبەر ئەوە ئەمە ناچێتە خانەی ریباوە، چونکە هەمان عوملە دێنیتەوە بەڵام ئەچێتەخانەی ئەوەی کە ئایە ئێمە موددەی قەرزەکە، ماوەی قەرزەکە ماوێتی یان نەی ماوە، بەوشێوازە مامەڵە بکەین بەڵام خەسمەکە ئەگەر ئارەزوو مەندانە خاوەن قەرزەکان نەیکەن لەگەڵ قەرزارەکان چەن خەسمیان بۆ بکەن شەرع گرفتی نیە لەسەر ئەو خەسمانەی کە ئەیکە. خوای گەورەش زاناترە

لینک