داهاتی ئیشی ڕەش لەهەندەران.
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دەڵێت ئێمە لە بەریتانیا لەبەر ئەوەی ئیقامەی بەریتانی مان نیە، بەپێی یاسای حوکومەتی بەریتانی ڕێگە پێدراونین کار بکەین، بەڵام کار دەکەین لەهەمان کاتدا حوکومەت خانوو کارەبا و غاز و ئاو بە بەلاش پێمان دەدات ،وە موچەیەکی هەفتانەشمان پێ ئەدات کە پێی بژین ئایە ئەو پارەیەی ئێمە بە ئیشی ڕەش پەیدای دەکەین حەرامە ؟ مەعلومی جەنابتانە حوکمەتی بەریتانی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە هاتووە خاکی کوردستانی داگیر کردووە و خەڵکی لێمان کوشتووە دژی ئاین و کلتور و نەتەوەمان کاری زۆری کردووە تا ئێستاش بەردەوامە هەروەها سەروەت و سامانی کوردستان و عێڕاقی دزیووە و ئێستاش هەر بەردەوامە لە دزینیلە دروستکردنی شەڕو ئاژاوە لەوڵاتمان دەستێکی باڵای هەیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : وەڵام / ئەم بەڕێزە دەی هەوێ هەموو ئەو چوار دێڕەی ئەخیر کە نووسیویەتی بیکا بەپاساوی ئیشی ڕەش، ئەگەر ئەم حوکمەتە ئاوایە، وە ئەگەر ئەو حوکمەتە ئەوەندە بێ دین و زاڵم و خوا نەناسە، چی ئەکەی لەوێ؟ بۆچی چووی لەوێ داوای مافی پەنابەریەتی لەو دەکەیت؟ برای من باشە ئەمەی تۆ ئەیکەیت شەرعی نیە، تۆ بە حوکمەتی بەڕیتانی ئەڵێی من ئیشم نیە، بینا لەسەر ئەمە موچەت ئەداتێ، بەڵام لەگەڵ ڕێزمدا ئەم قسەیە ڕاست نیە، تۆ ئەچی لە پشتی حوکمەتەوە ئیش ئەکەیت، واتە تۆ دوو داهاتت هەیە، داهاتی ئیشی ڕەشت هەیە، وە داهاتی شۆشیالیشت هەیە، ئەمە حەرامە ،وە درووست نیە ،ئێمە گوتوومانە ئینسانی ئیماندار دەبێت ساغبێ، دەبێت ڕاسگۆبێ، تۆ کە بە حوکمەت دەڵێی ئیشم نیە، مەفروضە ئیشت نەبێ، لەسەر ئەوە ئیشت نیە، پارەت پێ ئەدا، کە ئیشت پەیاکرد مەفروضە بچی پێی بڵێی بڵێی ئیشم هەیە، باشە ئەوەی ئێوە دەیکەن بەڕێزان ئیشی ڕەش، حەرامە درووست نیە، وە ئەمە تەقریبەن شتێکی وەك موچەی بن دیوارەکەی لای خۆمانی لێ دێتەوە، باشە کەتۆ دەچی بەدرۆ پارەیەك وەر دەگری، تۆ شتێك دەکەی، وەزیفەیەك دەکەی ،ئیشی ڕەش ناکەی، بۆ حوکمەت پاڵت داوەتەوە، موچەکەت بەشەریکی لەگەڵ خەڵك وەر دەگریت، ئەمانە هەمووی ناشەرعین، کەواتە نەك لە بەڕیتانیا لە هەموو وڵاتێکی دوونیادا ،حوکمەت خاوەن کار موسڵمان بێ، کافر بێ، مەسیحی بێ، جولەکەبێ ،بوزایی بێ، هندۆسی بێ، باشە فەرقی نیە ،درۆ هەر درۆیە، لای ئێمە درۆی ڕەش و سپی نیە ،لە ئیسلامدا بەڕێزان بەتایبەتی درۆ لەم جۆرە بابەتانەدا، کە بەس درۆکە نیە، دەچێتە درۆ خواردنی ماڵی ناحەقیش، یانی ئێمە جاری واهەیە درۆیەك هەیە بەبێ خواردن، تۆ بەم درۆیە پارەش وەر دەگریت، لەبەر ئەوە ئەمە حەرامە، وە کارێکی نەشیاو و ناتەندروستە، وە ئەمانە نابن بە پاساو بەریتانیا ئەوەی کردووە و ئەوەی کردووە ، ئەگەر ئەمانەی کردووە بۆچی دەچن داوای لجو دەکەن، ئەگەر ناردوویەتی بەشوێنماندا ئەگەر بە زۆری بردوونی ، ئێمە خۆمان بۆ خۆش گوزەرانی ژیانی خۆمان دەچینە ئەوێ ، کە ئەچینە ئەوێ مەفروزە پا بەند بین وە مەفروزە بە هیچ شێوازێك درۆ نەکەین ،لە پێناو بەرژەوەندی دونیای خۆمان ،مەعاشمان هەبوو، باشە ئیش نەکەین ،ئیشمان هەبوو باشە مەعاش لە حوکمەت وەرنەگرین . خوای گەورەش زاناتره
لینک