18/05/2025 - 05:31 PM
7 بینراو

بڕینی پارەی پشوو لە کرێی شۆفێران.

گشتی

بە ڕێزێکی کە دەپرسێت پارەی ئەو پاس و تەکسیانە دروستە کە هەموو سەریمانگێک پارەی خۆیان وەردەگرن ئەو مانگە هەرچەند پشو یاخود خوێندکار ناروات بۆ دەوام بەس خاوەن پاس و تەکسی پارەی ئەو رۆژەش وەردەگرن و حیسابی دەکەن ئایا ئەمە دروستە یان نا؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام :ئەمە دەکەوێتە سەر رێکەوتنی ئەم بەڕێزانە، ئێمە دەتوانین لەگەڵیان رێک کەوین، بڵێین کاکە بەپێی رۆژانە مانگێک سی رۆژە ،بۆنمونە جومعەکانی لێدەرکە، رۆژەکانی ئۆفی لێ دەرکە، چەند رۆژی ئەمێنێتەوە بڵێین بەپێی ئەم رۆژانە مامەڵە بکەین، یان بڵێی مانگەکە چونکە ئەو بەرێزە کە لەگەڵ تۆ ئیلتیزام ئەکات راستە رۆژێک پشوە بەس ئەو وا ئیلتزامی کردوە، کە ئەو رۆژەش بەردەوام لەگەڵ تۆبێ کەواتە ئەمێنێتەوە ئێمە ئەکرێت لە سەری مانگدا یان لە بیدایەتی ساڵدا ڕێککەوین لەگەڵیان ،بڵێین کاکە ئەم پارەیە ئێمە ئەتان دەینێ ،هەر رۆژێ پشو بوو ئەوەندەی لێ خەسمدەکەین ،ئەگەر ئەمەمان باس نەکرد ،وە عەقدەکە بەردەوام بوو، وە چاوپۆشی خۆمانی لەسەر بوو ،ئەوکات دەڵێین عەقدەکە بەمە حەرام نابێ، و وە دروستە ئەو بەرێزانە وەری بگرن،  هەرچەند لایەنی ویژدانی ئەسڵ وایە ئەمان ئەو ڕۆژانەی دەوامی تێداناکەن بەتایبەتی جاری وایە هەفتەیەک،  دەرۆژ پشوە، پارەکە بگێرنەوە بەڵام ئەگەر نەیان گێرایەوە ئەگەرێینەوە سەر ئەو ئیتفاق و رێکەوتنەی کە کراوە لەگەڵیانا بەوەی ئەوان رۆژانی پشوو ئەو رۆژانەی کە دوام نیە ،تێیدا یان خوێندکار بە پاساوی نەخۆشی، یان پاساوێکی تر ناچێت ئێمە لەسەر ئەوە رێک کەوتوین، کە ئەوانە پارەکە بگێرنەوە یا رێ نەکەوتوین، ئەگەر رێک کەوتوین  باشە بەپێی رێک کەوتنەکە ئەرۆین ،ئەگەر رێک نەکەوتوین ئەوکاتە ئێمە مانگێک گرتومانن، وە ئێمە بەو مانگە دەرۆین وە ئەوان گوناهبار نابن

لینک