14/05/2025 - 05:21 PM
26 بینراو

جیاوازی نێوان قەرز و سوو.

مامەڵەدارییەکان

بەرێزێکی کە دەپرسێت:دەڵێت ئەڵێ ئەگەر دوو دراو ئاڵوگۆڕی پێ بکەیت هەمان جنسیان هەبێت واتە هەردووکیان دیناری عێراقی بن یان دراوی ئەمریکی ئەڵێ ئێمە ئەزانین بەوەی کە ئەبێ ٣ مەرجیان تێدا بێت، هەمان ڕێژەیان بن، وە دەست بە دەست بن، وە هەردووکیان حازر بن، دەڵێت: باشە ئەگەر من سەد هەزار بدەم بە کەسێک  بڵێم بەیانی بۆم بهێنەوە یان من وەری بگرم بڵێم بەیانی دەتدەمەوە، بۆچی دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ قەرز بە خیلافی قەواعیدی شەرع دروستە قەرز پارە گۆڕینەوە نیە، قەرز هاوکاری کردنە، ئەوە جیایە من بڵێم پارەیەک بۆم بگۆڕەوە، ئەمەش جیایە بڵێم پارەیەک با لات بێت بۆم بێنەرەوە، خوای پەروەردگار ڕێگەی بە قەرز داوە لەبەر ئەوەی دەزگیرۆی تێدایە، هاوکاری تێدایە، پڕکردنەوەی پێداویستی خەلکی موسڵمانی تێدایە،بەڵام لە گۆڕینەوە پڕکردنەوەی پێویستی نیە، من منەتم بە تۆ نیە کە دەڵێم ئەم پارەیەم بۆ بگێڕەوە خۆم پارەم پێیە، کەواتە لێرە  موعامەلەکان ڕێکارەکانیان توندن، بەڵام شەرع کە پێویستی من ئەخوێنێتەوە، کە من پێویستم بە هاوکاری و دەست قەرزە، ئەو کاتە شەرع ڕێگەدەدا دەڵێت: با دکتۆر خالید (١٠٠) هەزار قەرز وەر بگرێت دوای حەفتەیەکی کە بیهێنێتەوە یان دکتۆر خالید (١٠٠) هەزار بدا بەم برا بەڕێزە کە پێویستی پێیەتی ئەو برایە ئەمە بە دەست گیرۆیی بە عیبادەت بکرێت چاکەش حیسێبە، نەک کارێکی وەک عادەتی و معامەلات ئەمە خێرێکی گەورەیە، ئینسان قەرز بدات بە خەڵکێکی موسڵمان دەزگیرۆیان بکات و هاوکاریان بکات  دواتر پارەکەی بۆ بهێننەوە، لەبەر ئەوە ئەم دوو معامەلەیە بە یەک ڕێکار معامەلەیان لەگەڵ ناکرێت،قەرز و صەرف ئەمە قەرزە ڕێگە پێدراوە و ئەوەیان صەرفە ڕێگە پێدراو نیە یەکێک لە دراوەکان حازر نەبوو

لینک