کڕینی ئۆتۆمبێل لە ئێران لەڕێی حکومەت و تیروپشکەوە.
بەڕێزێک لە ئێرانەوە دەپرسێت:دەڵێت حوکمەت ناو نوسین دەکات بۆ پێدانی سەیارە دیارە بە تیرو پشک ئەیکات سەرەتا تۆ (90)بۆ (100) ملیۆن دەدەیت بۆ ئەو سەیارەیەی کە دەتەوێت ئەم (90)بۆ (100) ملیۆنە بەپێی پرسیارەکەی ئەم بەڕێزە بۆ ماوەی شەش مانگ لای حوکمەت یا کارگەی دروستکردنی سەیارەکە دەمێنێتەوە٫لەو ماوەیەدا حوکمەت لە%18دەخاتە سەر ـپارەکە دواتر کە سەیارەکەت بۆ دەرئەچێ ئەم لەسەدا هەژدەیە لە مەجموعی سعری سەیارەکە خەسمدەکات، دەڵێت حوکمی ئەم معامەلەیە چیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەدڵنیاییەوە "حەرامە" چونکە ئەم پارەیەی کەتۆ دەیدەی ڕیبایەکە دەچێتە سەری لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، کە ئەو لە (%18) کە تۆ پارەکەت داناوە ڕیبایەکی صەریحە بۆیە بەهیچ شیوازێک کڕینی سەیارە بەم شێوازە دروست نیەو ئەمە معامەلەیەکی شەرعی نیەو "حەڕامە" خوای گەورەش زاناترە