حوکمی ئەو کەسانەی پاشمیز یان میزەچوڕکەیان هەیە.
بە ڕێزێکی کە دەپرسێت دەربارەی حوکمی پاش میز ئەپرسێت کە ئایە پاش میز حوکمی چیە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /بابەتی پاش میز ئێمە دوو حاڵەتمان هەیە پاش میزمان هەیە لەگەڵ حاڵەتی میزەچۆرکەیە،ئەو بەڕێزانەی کە حاڵەتی پاش میزیان هەیە ئامانە پاش ئەوەی کە تارەت دەگرن، ئەچنە سەرئاو دێنە دەرەوە ئەو ماوەیە چەندی پێ دەچێت، پاش میزەکەیان دێت و دوایی قەتعدەبێت، دوای ئەوەندە دوای ئەو پێنج شەش دەقەیە جارێکی تر ئەچنەوە سەرئاو ئەوجارە میز ناکەن، زەکەریان یا داوێنیان ئەشۆن دواتر ئەو شوێنەی کە پاش میزەکەی بەرکەوتووە دەیشۆن، چونکە پیس دەبێت،ئەو پاش میزە پیسی دەکات دواتر دەست نوێژی دەگرێت بەم شێوازە دەست نوێژەکەیان هیچ موشکیلەی نیەو ئەتوانن نێژی پێوە بکەن ئەمان ئەتوانن هەرکاتێک بەم شێوازە بوون وەک عەرزم کردن پێویستیان بە دوو جار چونە سەرئاو هەیە ئەوجارەی کە میزەکەی تیا ئەکەن ئەو جارەی کە دەچن داوێنیان دەشۆن و شوێنی میزەکە پاک دەکەنەوە و دەست نوێژ دەگرن تا کاتێکی کە لەپێویستیان بەسەرئاو ئەبێتەوە ئەم دەست نوێژە بڕئەکاو چەن نوێژی پێ بکەن هیچ موشکیلەی نیە. بەڵام سەبارەت بەو کەسانەی کە میزە چوڕکەیان هەیە حوکمەکەیان جیاوازە ئەوانەی کە میزە چوڕکێیان هەیە هەموو کاتێک ئەبێت پاش ئەوەی کە بانگ دەدات بۆ نوێژی فەرز دەست نوێژ بگرن، یانی بۆیان نیە پێش بانگدان دەست نوێژیان هەبێت، چونکە ئەوان میزە چوڕکێی بەردەوامیان هەیە، وە میز ڕاناگرن، لەم حاڵەتەدا پێویستە دوای بانگدان دەست نوێژ هەڵبگرن، کە دوای بانگ دەست نوێژیان گرت ئیتر ئەگەر لەسەر بەرماڵ بوون میزەکەش بێت، هیچ موشکیلەی نیە، نە نوێژەکەیان بەتاڵ ئەکەنەوە، بە دەست نوێژەکەشیان بۆ بەتاڵ دەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئیحتیادێکی ئەوەندە وەرگرن کە شتێک بەکار بهێنن، بۆ ئەوەی میزەکە بە لەشیاندا بڵاو نەبێتەوە جلەکانیان پیس نەکات. خوای گەورەش زاناترە
لینک