14/05/2025 - 05:13 PM
24 بینراو

چارەنووسی ئەو پارانەی لەڕێگەی سوو و حەرامەوە بەدەست هاتوون.

مامەڵەدارییەکان

بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت کاتی خۆی برادەرێکی پارەیەکی لەڕێی بانکەوە بەسوو دەست کەوتوە دەڵێ ئەم پارەیەی بەکارهێناوە ئێستا سەیارەی پێکڕیوەو خانوی پێ کڕیوە وە ئێستا تۆبەی کردووە چی بکات باشە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام :ئەم پارەیە حەرامە ئەو شتانەی پێکردوە وە پارەی ڕیبا بە تەقادوم حوکمەکەی ناگۆڕێت هەموو ئەو پارانە "حەرامن" ئەبێ، ئەبێت خۆی لێ ڕزگار کات خێری ناگات ئەگەر ئەو پارانەش بکاتە خێر بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو پارانە بە حەرام دەستی کەوتووە ٫هی ئەو نیە هەر پڕۆژەیەکی بە ڕیبا هەر پڕۆژەیەکی بە حەرام بوندیاد ناوە٫ ئەبێت لەو حەرامە ڕزگاری بێت ئەوەی لە حەرامەکە پیا کراوە هەموو ئەوانە حەرامن وە ئەوەی بە حەڵاڵی پەیای کردوە تەنها ئەوە هی ئەوە وە بۆی هەیە سود لەوە ببینێ ئەوانەی کە هەمووی حەرامن خوای گەورەش زاناتره

لینک