نەبوونی خشوع لە نوێژدا هۆکاری و چارەسەرەکانی
به‌رێزێک دەپرسێت من نوێژه فه‌رزه‌كان و سونه‌تیش ده‌كه‌م، به‌باشی ئه‌نجامیان ده‌ده‌م، به‌ڵام له نوێژه‌كانمدا هیچ خشوعێكم نییه و خه‌یاڵم لەلای دونیایه، ئاگام له‌وه نییه كه ده‌یڵێم و هیچ چێژێک له نوێژه‌کان نابینم، ئایا ئه‌م نوێژانه‌ی من قەبووڵ ده‌بن؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: نوێژ به‌بێ خشوع قەبووڵه ئه‌م به‌رێزه باقه‌ت له‌به‌ر ئه‌مه سارد نه‌بێته‌وه، به‌ڵێ نوێژه‌كانت قەبووڵن ان شاءالله، فه‌رزه‌كانت له‌كۆڵ ده‌كه‌وێت، تۆ به‌كه‌سێک ئه‌ژمار ده‌كرێیت كه نوێژه‌كانت له كاتی خۆیدا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌م نوێژانه هەتاکو چه‌ند تۆ لێی سوود مه‌ندیت؟ هەتاکو چه‌ند لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بیت؟ هەتاکو چه‌ند ئه‌م نوێژانه به‌رزت ده‌كەنه‌وه لەلای خودای په‌روه‌ردگار؟ هەتاکو چه‌ند ئه‌م نوێژانه ئاسووده‌یی ڕۆحت پێ ده‌به‌خشن؟ ئه‌مه موشكیله‌كه‌یه كه‌تۆ مه‌فروزه ئەم نوێژانه ده‌كه‌ی ئه‌م نوێژانه بۆ ئه‌وه بێت كه خشوعت پێ ببه‌خشێت، بۆ ئه‌وه بێت كه دوای نوێژه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵوده‌روونت دروست بكات، له حه‌رامت بگێرێته‌وه، وات لێبكات هه‌ست به نزیكی بكه‌یت له‌گه‌ڵ خودای په‌روه‌ردگاردا، ده‌بێت ئه‌مه بكه‌یت، چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه؛ یه‌كه‌م له‌كاتێكدا كه داڵغه‌ی دونیات هه‌یه نوێژه‌كانت مه‌كه، یانی بۆ نموونه زۆرت برسییه نان بخۆ، ئینجا نوێژ بكه، زۆر ته‌نگاوی برۆ ده‌ستنوێژ تازه‌بكه‌وه ئینجا نوێژه‌كه بكه، ته‌لەفۆنی زه‌رورت هه‌یه بیکە، ئه‌مانه داڵغه‌ت ده‌به‌ن، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خودا (لا صلاة بحضرة الطعام، ولا هو يدافعه الأخبثان)رواه مسلم. فه‌رموویه‌تی كه‌سێک كه نان ئامادەبوو زۆری برسی بوو نوێژ له حزوری ناندا نییه، فه‌رموویه‌تی: نوێژ له‌كاتی ته‌نگاویدا نییه، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه زۆر ناره‌حه‌ت بوو، بۆ؟ چونكه ئه‌مانه داڵغه‌ی ده‌به‌ن، هه‌وڵبده كاتێک هه‌ڵبژێره كه زۆر ڕۆحت ئاسووده‌یه و داڵغه‌ت نییه، نوێژه‌كانت له‌و كاتانه‌دا بكه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود و تاموچێژ له نوێژه‌كانت وه‌ربگریت، هه‌وڵبده لەگەڵ پێڵاوه‌كانت كه داتنا خه‌مه‌كانی دونیا له‌گه‌ڵ پێڵاوه‌كان دابنێیت، نه بیبه مزگه‌وت نه بیبه سه‌ر به‌رماڵ، ئه‌وكاته ئیستحزاری ئه‌وه بكه كه‌تۆ له حزوری خودادا وه‌ستاویت، چۆن تۆ له‌بەر ده‌می حاشا حاشا مع فارق كبیر له‌به‌ر ده‌م كه‌سێكی به‌رپرسدا كه‌سێكی پله باڵادا، بوه‌ستیت چه‌ند به‌رێزو به تەوازوعه‌وه ده‌وه‌ستیت، چه‌ند حیساب بۆ قسه‌كانی خۆت ده‌كه‌یت، كه ده‌یكه‌یت چه‌ند حیساب بۆ جوڵه‌كانی ده‌ست و قاچ و ده‌مت ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌نده‌ش بزانه خوایه‌ک هه‌یه له‌سه‌روی هه‌موو گه‌وره‌كانه‌وه كه گه‌وره‌ی هه‌موو گه‌وره‌كانه، خوایه‌ک هه‌یه زۆر عه‌زیمه، خوایه‌ک هه‌یه ئه‌و ئێستە ڕووی له تۆیه، پێغه‌مبه‌ر ( ﷺ) لەسەربێت ده‌فه‌رمووێت مرۆڤ كه ده‌چێته سه‌ر به‌رماڵ ڕووبه‌ڕووی خودا ده‌وه‌ستێت، خودا ڕووی تێ ده‌كات، خودای په‌روه‌ردگار گوێ بۆ قسه‌كانی ده‌گرێت، خودا وه‌ڵامی قسه‌كانی ده‌داته‌وه، كه دەڵێت: ( الحمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ) خودا دەفه‌رمووێت: (حمدنی العبدی) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌و عه‌بده‌م سوپاسم دەكات، كه ئه‌م ئه‌ڵێ: (ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ) خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ئه‌و عه‌بده‌م ستایشم دەكات، كه ئه‌م ده‌ڵێت: ( مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ) خودای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت (حمدنی عبدی) دەڵێت: ئه‌و عه‌بده‌م تعظیمم ده‌كات كه ده‌فه‌رمووێت: (إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ) خودای پەروه‌ردگار به فریشتەکان ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وه عهده ده‌یدات ئه‌وه له به‌ینی من و ئه‌ودا ده‌مێنێت ئێوه ئاگاداربن، كه دەڵێت: ( اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ )، خودای په‌روه‌ردگار به فریشتەکان دەفه‌رمووێت ئه‌م عبده داوای هه‌یه؛ داوای ئه‌وه ده‌كات من ئه‌مانه‌ی پێ ببه‌خشم، دەفه‌رمووێت: ئه‌وه به‌شایه‌د بن من پێم به‌خشی، كه‌واته: تۆ كه ده‌رۆیته سه‌ر به‌رماڵ ئاگات له‌وه بێ كه خودا ڕووبه‌ڕووی تۆ وه‌ستاوه، گوێی گرتووه په‌روه‌ردگار ده‌یه‌وێت بزانێ تۆ دەڵێی چی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت بداته‌وه، كه ده‌چیته ركوع تۆ كڕنوشت بۆ خودا بردووە، كه ده‌چێته سجود كه ناوچه‌وانت كه به‌رزترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ته له‌سه‌ر زه‌وی دات ناوه، پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) ده‌فه‌رمووێت (اقرب مایكون عبدی من ربی فهو ساجد ) نزیكترین شوێن كه عه‌بد زۆر نزیک دەبێته‌وه له خودا نزیكترین شوێن كاتی سوجده بردنه، ئه‌و ده‌كاته مرۆڤ زۆر له خوداوه نزیكه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خودا ( ﷺ) لەسەربێت ده‌فه‌رمووێت: (فٲكثروا من الدعا‌ء فیه) دەفەرمووێت: زۆر دوعابکەن لەکاتی سوجدەدا، من ده‌مه‌وێت ئه‌م برا به‌رێزه ئه‌م خوشكه به‌رێزه بڕوات له‌سه‌ر واتا‌و مه‌به‌سته‌كانی نوێژ بخوێنێته‌وه، له‌وشەکانی نوێژەکەی، لە جوڵه‌ی نوێژه‌كه‌ی حاڵی ببێت، ئینجا بڕواته سه‌ر به‌رماڵ و نوێژ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌زه‌ت لەنوێژه‌كه‌ی ببینێت، له‌زه‌تێک كه كاک ناصیحی سوبحانی ده‌فه‌رمووێت: من ئه‌وه‌نده‌م له‌زه‌ت له نوێژ ده‌كرد كه نوێژم ئه‌كرد، ده‌فه‌رمووێت هه‌ندێکجار نه‌مده‌كرد، بۆ؟ چونكه نەبادا له‌به‌ر له‌زه‌ته‌كه‌ی نوێژه‌كه بكه‌م، بەڵکو له‌به‌ر عیباده‌ت و ره‌زامه‌ندی خودا، مرۆڤ ئه‌وه بكات كه بەئاگا لەحزوری خودا له‌زه‌ت له نوێژه‌كه‌ی بكات كه حه‌ز نه‌كات نوێژه‌كه‌ی ته‌واو بێت، حه‌ز نه‌كا له سنووری خودا له‌م مه‌قامه‌ی خودا بترازێت، له حزوری خودا لا بچێت، بۆیه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه به خشوعه‌وه نوێژ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژ ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت، که ئه‌و حاڵه‌تی ته‌قواو خۆ پارێزیی خوداناسیی و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌ڕامەکان دروست بكات، خودای په‌روه‌دگار هیدایه‌تی هه‌موو لایه‌كمان بدات.