ئیشی دیکۆرات
بەڕێزێک کە دەپرسێت دەڵێت: من ئیشی دیکۆرات دەکەم، مانگێک پێش ئێستە بۆیاغم کڕیووە بە مەرجی ئەوەی کە پارەی ئیشم وەرگرت ئەوکات پارەکان ببەمەوە بۆ کۆمپانیا، بەڵام ئەوکات کە من بۆیاغم بردووە گەڵا بە (١٥٥٠٠٠) بوو، ئێستە پارەی گەڵاکەی پێبدەم گەڵا بە (۱٤٤۰۰۰)، باشە ئەم خاوەن دووکانە هەر بەحسابی ئەمڕۆی دۆلار دینارم لێ وەردەگرێت؟
وەڵام
وەڵام: نە بەپێی ئەوەی ئەوکاتەی کە دۆلار بە (۱٥٥۰۰۰) بووە، نە بەپێی ئەوەی کەبە (۱٤٤۰۰۰) کە ئەیداتێ، ئەم مامەڵەیە درووستە یان نا ؟ من پێم وتووە بە (۱٥٥۰۰۰) وەریبگرە ئەو ڕازی نەبوو، وتی بە پێی نرخی ئەمڕۆ بۆت ئەشکێنمەوە، ئەگەر ئەرک نییە وەڵامم دەوێت. بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەوەی خاوەن دوکانەکە دەیڵێت حەقیەتی تۆ بۆیاغت بردووە بە گەڵا بردووتە، تۆ قەرزاری دۆلاریت، قەرزی دۆلارت لەسەرە، ئەو ڕۆژەی کە بردووتە گەڵا بەهەر چەنێک بووە کێشەی ئەوەی نییە، ئەمڕۆ کە پارەکە دەبەیتەوە گەڵا بە چەندە، یان تۆ گەڵای بۆ بەرەوە بۆ ئەوەی تووشی ئەم ئیشکالە نەبیت، یان کە دیناری بۆ دەبەیتەوە دەبێت ڕازی بیت بەنرخی ڕۆژ بۆت بشکێنێتەوە، قسەی ئەو پیاوە خاوەن دوکانەکە لەڕووی شەرعییەوە باشە و لەڕووی قانوونییەوە قسەکەی ئەو دەقاودەق شەرعییە، ئەو دەڵێت: تۆ بە دۆلار قەرزاری، دۆلارم بۆ بێنەوە، کە تۆ نیتە دەڵێیت: بە دینار بۆت دێنمەوە دەڵێت: باشە بە نرخی ڕۆژ بۆت دەشکێنمەوە، ئەم قسەیە دەقیقە تۆ نابێت بڵێیت بەڕۆژی کڕین دەیشکێنمەوە، چونکە ڕۆژی کڕین شکاندنەوەی دۆلارەکە کە تۆ دینارت نەبووە حەرام بووە، ئەوە ڕیبا درووست دەکات، ئەو نەیتوانیوە ڕۆژی کڕینەکە بۆت بشکێنێتەوە، ئەو کاتێک دەتوانێت بۆت بشکێنێتەوە کە دینارەکەی ئامادەیە و تەسلیمی دەکەیت، ئەوکاتە نرخی دۆلارەکە بە چەندە بەوەندە بۆت دەشکێنێتەوە لە بەر ئەوەی حەق بەوە. خوای گەورەش زاناترە