14/05/2025 - 05:03 PM
15 بینراو

نادادپەروەری لە دابەشکردنی پارەو داهات بەسەر منداڵدا)

میرات

بەڕێزێک دەپرسێت دەڵێت: من خەزوورم چوار کوڕی هەیە سوپاس بۆ خودا، خودای گەورە دیارە ڕسقی داون دەڵێت: من بووکی ئەوم لە خانووی کرێدا دەژیم   یارمەتیمان ئەدات سوپاس بۆ خودا، بەس دەڵێت: دەبێت خانوو بەپارەی خۆتان درووستبکەن، من نامەوێت بچمە سەر تەفاصیلی نامەکە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەو خوشکە بەڕێزە گلەی لەوە هەیە کە خەزوری ناعادیلانە واتە: بەشێوازێکی دادوەرانە  پارە نادات بە منداڵەکانی دەڵێت: هەندێک لە منداڵەکانی زیاتری پێئەدان، من لەبەر حورمەتی خانەوادەکە لەبەر ئەوەی لەوانەیە تەفاصیلی نامەکە ئەگەر بخوێنمەوە لە وردەکەدا هەندێكشت دەربکەوێت من پێم خۆش نییە ئەم بابەتە کێشە درووست بکات، دواتر دەڵێت: خەزورم کە ئەمە دەکات ئەمە ناعەدالەتییە، ئایا ئەمە ڕەوای شەرعە؟ ڕەوای حەقە؟ ئێمە دەڵێین قسەمان کردووە، گوتومانە: هەر بەڕێزێک ئەگەر منداڵی هەیە و چەند منداڵی هەیە، پێویستە ئەم پیاوە دادپەروەرانە لەگەڵ منداڵەکانی مامەڵە بکات کە دادپەروەرانە  دەڵێین واتە: یەکسانانە نا عادیلانە  مەبەستمان ئەوەیە دادوەربێت، یانی باوکێک ئەگەر لە چوار کوڕ یەکێکیان کەمئەندام بێت، بە کەمئەندامەکە زیاتر بدات لەبەرئەوەی ئەو ئیشی نییە، ئەو ناتوانێت پارە پەیدا بکات، ئەمە عادیلانەیە هیچ کێشەی نییە، یان ئەگەر بۆ نموونە: کوڕێکی هەیە نەخوێندەوارە، خاوەن کارو پیشە نییە، ئەوانەی کە سوپاس بۆ خودا  پارەیان هەیە بیدا بەوان، دیسانەوە عەدالەتەو کێشەی نییە  یان بۆ نموونە: کوڕێکی هەیە دیندارە خوداناسە بەڕەوشتە خێرۆمەندە کوڕەکانی تری  پارە بەفیڕۆدەرن، قومارچین، باشە موسریفن، لەوانەیە بیدەن  بە ئارەق یان بیدەن بەشتی دیکە، ئیشی ئەملاولایان هەیە، ئەم باوکە زیاتر پارە بدات بە کوڕە دیندارەکەی کە دەزانێت نایفەوتێنێت، بەری دێنێت بۆ خۆیی بۆ قیامەتیی بۆ دونیایی، باوکەکەو کوڕەکەش ئیستیفادەی لێ دەکەن، ئەگەر بیدات زیاتر بەم کوڕە ئەمەش هەر عەدالەتەو ئیشکالی نییە، بەڵام ئەگەر هاتوو بەدەر لەمانە باوکێک لەبەرئەوەی کە کوڕێکی زیاتر خۆشدەوێت زیاتر مەیل بدات بەو، پارەی زیاتر بدات بەو، ئەمە ناحەقییە  پێغەمبەری خودا (ﷺ) جارێکیان پیاوێک هاتە خزمەتی وتی: ئەی پێغەمبەری خودا (ﷺ) شتێکم داوە بە کوڕێکم دەمەوێت بێیت شایەت بیت  لەسەر ئەوەی کە من پێی دەدەم، پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی: هەموو کوڕەکانی دیکەت ئەم شتەت پێداون  وتی: نەخێر پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی: ( فلا تُشْهدني إذًا؛ فإني لا أشهد على جَوْرٍ )، فەرمووی: بڕۆ کەسێکی دیکە بدۆزەرەوە بە شایەت بۆ خۆت، من شایەتی لەسەر زوڵم نادەم، کەواتە ئەمەی ئەم بەڕێزە دەیکات سکاڵا دەکات، ئەگەر ئەم بەڕێزە فعلەن ئەو پیاوەی کە خەزووری ئەم خاتوونەیە وایکردبێت ناعەدالەتیی کردبێت، ئەمە "حەرامە"، من ئامۆژگاریم بۆ هەموو باوکە بەڕێزەکان ئەوەیە کە لە خودا بترسن  با عادیل بین لە بەینی منداڵەکانماندا، ئەمە ناعەدالەتییە، لە ژیانی خۆتدا گرفتە لە قیامەتدا دوای مردنت دوو گرفت دروست دەبێت؛ یەکەم: گرفتێک بۆ قیامەتی خۆت کە زوڵمت کردووە، دووەم: گرفتێکیش بۆ منداڵەکانت کە مناڵەکانت  ئەم ناعەدالەتییەی تۆ عەداوەت لە بەینیاندا دروست دەکات ناحەزی لە بەینیاندا و حەسوودی دروست دەکات، ئەمانەی کە کەمت پێداون هەتاکو ڕۆژی قیامەت  هەر دەڵێن ئەو برایەمان بە پارەی باوکمان دەوڵەمەندبوو،  باوکم لە بەشی ئێمە دا بەو، باوکم زوڵمی لە ئێمە کرد، لەوەیە دوعای ناحەقی لێبکەن، لەوانەیە حەسادەتی پێبەرن، لە وانەیە دوژمنایەتیی سەربکێشێت بۆ  دوژمنایەتیی بۆچی ئەمە دەکەیت لە پایی چی؟ تۆ ئەگەر موسڵمانی ئەگەر دەتەوێت شەرع بە عەدالەت دابنێیت خوای گەورەش زاناتره