14/05/2025 - 04:59 PM
18 بینراو

فرۆشتنی جل و بەرگی ئافرەتان لەلایەن پیاوانەوە

گشتی

بەڕێزێک دەپرسێت  ئایا جلوبەرگی ئافرەتان بۆ پیاو دروستە؟ فرۆشتنی بابەتەکانی وەكوو پانتۆڵ و عەزیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: جارێ ئێمە دێینە سەر ئەوەی ئەگەر ئەو دوکانە جلی شەرعی تێدا بفرۆشرێت جلی باڵاپۆشی تێدا بفرۆشرێت باشە، ئەمە  هیچ گرفتێکی تێدا نییە، پیاو بیبات بەڕێوە ئافرەت بیبات بەڕێوە گرفتێکی شەرعی نییە، باشتر وایە ئافرەت بیبات بەڕێوە، بەڵام ئەگەر پیاویش بێت ناڵێین حەرامە، بەڵام ئەگەر جلەکان بۆ خۆیان جلی ناشەرعی بوون، وەكوو ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ دەبینین لە بازاڕدا ئەو جلانە جلی تەنکن جلی تەسکن جلی کورتن، زۆرینەی زۆری خەڵک ئەو جلانە بۆ پیاوی نا مەحرەم لەبەر دەکات، ئەو کاتە مامەڵە پێوەکردنی ئەو جۆرە جلانە نەک پیاو ئافرەتیش بیفرۆشێت حەرامە، کەواتە: ئەوەی کە حوکمەکە زیاتر دەگۆڕێت جۆری جلەکانە نەک فرۆشیارەکەی کێیە. ئەگەر جلەکان شەرعین ئافرەت لەبەری بکات تەبعەن بابەتی شەرعییەتیش بەپێی شوێن و کات و ژینگە دەگۆڕێت، چۆن؟ بۆ نموونە: ئێستە ئەگەر ئێمە لەوڵاتێکی وەکوو سعودیە یان وڵاتێکی وەکوو ئێران کە هەندێک جۆر بە پێی قانوون لەبەرکردنی بۆ دەرەوە مەمنوعە، ئەم ئافرەتانەی کە ئەم جۆرە جلانە دەکڕن لە ماڵی خۆیان بۆ مێردی خۆیان لەبەری دەکەن ئیشکالی نییە، ئەگەر جلەکان  تەنکیشبن  تەسکیشبن کورتیشبن ڕوتیشبن کێشەی نییە، چونکە ئافرەت بۆ ماڵ  و مێردی خۆی لەبەری دەکات، نیضام ڕێگە نادات بۆ دەرەوە لەبەر بکرێن، بەڵام ئەگەر لە شوێنێکی وەکوو کوردستان  دەژیان کە ئافرەت بە دڵی خۆی جل لەبەر دەکات و یاسایەک نییە ڕێگری بکات لەوەی چ جۆرێک لەبەر دەکات، ئەگەر هات و زۆرینەی زۆری خەڵک ئێستە بۆ نموونە: سترێج و بۆی و ئەمانە  لە (٪٩٥)ی ئافرەت بۆ دەرەوە لەبەری دەکات، لەبەرئەوە کڕین و فرۆشتنی ئەم جۆرە جلانە کە زۆرینەی زۆری خەڵک بەشێوازێکی نا مەشروع بەکاری دێنێت حەرامە، دوکاندارەکە هەر کەسێک هەیە بەڕێی خۆی، گرنگ ئەوەیە فرۆشتنی ئەم جۆرە جلانە حەرامە. خوای گەورەش زاناتره