تێکەڵبوونی پارەی منداڵ بە باوک و دایک و کاریگەری لەسەر زەکات
به‌رێزێک ده‌پرسێت دەڵێت: ئه‌گه‌ر بڕێک پاره بخه‌یته سه‌ر پاره‌ی باوک و خانوویه‌كی پێ بكڕن به‌یه‌كه‌وه، واتە له‌گه‌ڵ باوكیان پێكه‌وه خانوویه‌ک بكڕن، به‌ڵام له‌سه‌ر كاغه‌زوو بێ بوونی شایەت بنووسرێت، حوكمی چییه ئه‌گه‌ر له دوارۆژدا ئه‌م خانووه فرۆشرا ئه‌و پاره‌یه‌ی خۆم هه‌ڵگرمه‌وه ئینجا به‌شه‌میرات وه‌رگرم؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر كه‌سێک له‌ژیانی باوكودایكدا بڕێک پاره‌ی دا به خانوویەک كه خانووی میراتییه، خانووه‌كه به ناوی باوكه‌كه یان دایكه‌كه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به به‌خشین ده‌یدات به باوكه‌كه‌و به خوشكوبراكانی؛ ئه‌وكاته پێویست به هیچ ناكات، له‌به‌ر خودا‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باوكه چه‌ند ساڵه ئه‌م به‌خێو دەکات، گه‌یاندویەتییه ئه‌م پله‌و پایەیه، ئێستە ئه‌م بە وه‌فایه، سوپاس بۆ خودا بارودۆخی براو خوشكه‌كانی دیکەی باشتره، بۆ خۆی له وه‌فای ئه‌مه‌دا شتێک پاره دەدات به باوكی، بۆ ئه‌وه‌ی باوكی خانووی پێ ته‌واو بکات، سه‌یاره‌ی پێ بكرێت، پرۆژه‌ی پێ بكات، نه باسی قه‌رز هه‌یه نە باسی دانه‌وه‌ی هه‌یه، پیاوه‌تی له‌به‌ر خودای گه‌وره و له‌به‌ر ئه‌جری كوڕ‌و باوكایه‌تی، كه‌واته ئه‌مه دواتر كه باوكه‌كه مرد به‌شه‌میراتییه تۆ كاتی خۆی پاره‌ت پێ به‌خشیوه، ئه‌گه‌ریش ئه‌م به‌ڕێزه به‌قه‌رز ده‌یداتێ ئه‌وكاته پێویستە قه‌رز توفیز بكرێت پێویستە تۆ شایه‌دت هه‌بێت یان نووسراوت هه‌بێت كه ئه‌م پاره‌یەی من داومه به باوكم به قه‌رز داومه‌تێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خانووه‌ی پێ ته‌واو بكات، دواتر كه باوكه‌كه مرد تۆ هه‌قی خۆت له خانووه‌كه هه‌ڵده‌گریته‌وه، كه پاره‌ی قه‌رزه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر تۆ و خوشكوبراكانتدا، كه‌واتە: ئه‌گه‌ر قه‌رزه توفیقی بكه بینووسه‌و شایه‌دیشی پێ بگره با خوشكوبراكانت ئاگاداربن كه تۆ رێژه‌ی ئه‌وه‌نده پاره‌ت هه‌یه له‌م خانوه‌دا، چونكه ئه‌مه زۆر كێشه‌ی دروستكردوه بۆ زۆر خه‌ڵک، خه‌ڵكێكی زۆر پاره‌ی داوە، جاری واهەیه خه‌ڵكه‌كه نییه‌تی گۆریوه كاتی خۆی كه داوێتی به باوكی به به‌خشین داوێتی ئێستە دەڵێت: نا ئه‌مه‌وێته‌وه ناتوانی، تۆ تازه بته‌وێته‌وه، تۆ كاتی خۆی پێت به‌خشیووه مرۆڤ ناتوانێت له به‌خشینی بگه‌رێته‌وه، پێغه‌مبه‌ری خودا له باسی حه‌رامی ئه‌م كاره‌دا ده‌فه‌رمووێت: (العائد في هبته كالكلب، يقيئ ثم يعود في قيئه)، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌به‌خشن دواتر له به‌خشینه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، وه‌ک كه‌سێک وایه له‌گه‌ڵ رێزماندا ڕشانه‌وه‌ی خۆی بخواته‌وه، یانی ئه‌و رشانه‌وه‌یه چه‌ند پیسه چه‌ند حه‌رامه، وه‌ک ئه‌وه وایه بیخۆیته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌فه‌رمووێت: مرۆڤ نابێت كه پاره‌ی به‌خشی یان شتێكی به‌خشی وه‌ری بگرێته‌وه، بۆیه ئه‌م بابەتە وه‌ڵامه‌كه‌ی لای جه‌نابته كاتی خۆی یان ئێستە دەتەوێت به به‌خشین بیده‌ی به باوكت وه‌ڵامه‌كه‌ی لەلای جه‌نابته به‌و رێكاره‌ی عه‌رزم كردن بەوجۆرە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه.