کڕینی دراو لەڕێگەی تەلەفۆنەوە
بەڕێزێک دەڵێت: من رۆژانه تێلم بۆ ده‌كرێت بۆ نرخی دۆلار یاخود دینار یان یۆرۆ، كه سعری به‌دڵ بوو د‌ڵێت یه‌ک ده‌فته‌رم بۆ بكڕه و ئێواره بۆم بێنه شه‌و پاره‌ت ده‌ده‌مێ ئایه دروسته؟
وەڵام
وه‌ڵام: ئه‌م بابه‌ته زۆر بڵاوه له‌ناو بازاڕی دۆلاره‌كه له بۆرسه‌دا زۆر بڵاوه، ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه‌ئیشی كڕین و فرۆشتنی دراو دەکەن زۆر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته دەبن، ته‌بعه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رێزه كه ده‌پرسێت له سیعره‌كه‌وه داوا له‌م دەکات، كه پاره‌كه‌ی بۆ بكڕێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م ئه‌گه‌ر خۆی پاره‌ی هه‌بێت خاوه‌نی دوكانه‌كه بۆی نییه بۆی بشكێنێته‌وه و پێی بفرۆشێت، چونكه ئه‌گه‌ر خۆی پاره‌ی هه‌بێت بڵێ كاكه ئه‌وه بۆم شكاندیتەوه و گه‌ڵاكه‌ی تۆ له ئێستەدایه، بۆنموونه كردویەتیییه (۱٦٠٠٠٠٠٠) شانزدە ملیۆن و نیو، با وا بڵێین ئه‌وكاته ئه‌م پێی فرۆشتووه دیناری پێ فرۆشتووه به دۆلارێک كه دۆلاره‌كه بوونی نییه، ئه‌مه‌ش ڕیبای (نه‌سیئه) دروست ده‌كات و حه‌رامه، شكاندنه‌وه‌ی پاره و فرۆشتنی به پاره‌یه‌كی دیکە، ده‌بێت هه‌ردوو پاره‌كه ئامادەبن، ئێسته دەبێت گه‌ڵاكه شه‌و ئامادەبێت ئه‌م دیناره‌كه‌ی پێ فرۆشتووه به‌م سیعره‌ی كه ئێستە هه‌یه، چارە چییه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م حه‌رامه نه‌بین؟ ئه‌م به‌ڕێزه‌ی كه دوكانه‌كه‌ی هه‌یه له بازاڕی دۆلاره‌كه و له بۆرسه‌كه‌دا دەبێت بڕوا به پاره‌ی خۆی یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلار بدات به دینار، دەبێت به‌كاش دیناره‌كه بۆ ئه‌م كه‌سه بكڕێت، كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كردووه پاره‌ی خۆی نه‌بێت هی شه‌ریكیشی نه‌بێت پاره‌ی كه‌سێکی بێگانه‌یه دەچێت به كه‌سێک ده‌ڵێت: كاكه دینار هه‌یه دەڵێت: به‌ڵێ دەڵێت: ئه‌مه یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلار بایی یه‌ک ده‌فته‌ر دینارم بده‌رێ (١٦٠٠٠٠٠٠) شانزدە ملیۆن و نیوی به‌كاش لێ وه‌ردەگرێت دوای ده‌یهێنێته‌وه، ئه‌مئێواره‌یە دیناره‌كه ده‌باته‌وه بۆ كابرا ته‌سلیمی دەکات، یان له دوكانه‌كه‌ی خۆی بۆی ده‌پارێزێت، ئه‌و دەچێت ده‌فته‌ره‌كه‌ی لێ وه‌ردەگرێته‌وه به‌چه‌ندی كڕیوه ڕێک به‌وه‌نده زیادی ناخاته سه‌ر له موقابیلی ئه‌مه‌دا بۆی هەیه عموله‌یه‌ک داوا بكات، كه ئه‌م چووه هیلاكی كێشاوه و ماندوو بووە، چووه پاره‌ی بۆ كڕیوه، تەنها عموله ئه‌گه‌ر نا ئه‌م كابرایه‌ی خاوه‌نی دوكانی حاواڵه‌كه‌یه بۆی نییه پاره‌ی خۆی پێ بفرۆشێت، له‌كاتێكدا ئه‌و دۆلاره‌كه‌ی ئامادە نییە، ئه‌گه‌ر كاتێک كه ته‌له‌فۆن ده‌كات دۆلاره‌كه‌ی ئامادە بێت، یانی بۆنموونه: ئه‌م به‌ڕێزه ته‌بیعه‌تی وایه به‌رده‌وام كڕین و فرۆشتنیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه، ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌م كوڕه دەکات له بازاڕی دۆلاردا پاره هه‌یه لای خۆی دەڵێت: پاره‌م هه‌یه له‌لات دەڵێت: به‌ڵێ دوو ده‌فته‌رت لێره‌یه ده‌ڵێت: گه‌ڵا به‌چه‌ندە؟ دەڵێین گه‌ڵا به (۱٦٥) دەڵێت: ئه‌و دوو ده‌فته‌ره‌م بۆ بشكێننه‌وه به دینار، ئه‌مه هیچ کێشەی نییه، ئه‌گه‌ر دیناری خۆی پێ بفرۆشێت، چونكه دۆلاره‌كه‌ی ئه‌و له دوكانه‌كه‌دا ئامادەیە، دۆلاره‌كه ده‌كاته سه‌ر ڕه‌سیدی خۆی، دیناره‌كه ده‌كاته سه‌ر ڕه‌سدی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سی كڕیار ڕه‌سیدی نه‌بوو، ئه‌وكاته دووكانداره‌كه دەچێت به پاره‌ی خۆی به‌كاش بۆی ئه‌كڕێت و بۆی دێنێته‌وه، بۆی ده‌كات به ماڵ، دوایی شه‌و ده‌چێت دۆلاره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مە عموله‌یه‌كی حه‌قی ماندوبوونه‌كه‌ی لێ وه‌ردەگرێت، ئینجا حه‌قی جیاوازی نرخی نێوان دۆلار و دیناره‌كه.