گەیاندنی سەلام ئەمانەتە
پرسیار :بەڕێزێکی کە ئەپرسێت ئەڵێ کەسێک ببینی لەدەرەوە بڵێ سەلام لە دایکت بکە ،تۆش بڵێی علیک سلام ئایا بە وەڵامی دایکم حیساب دەبێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :نەخێر ئەبێ سەلامەکە بەدایکت بگات، چونکە سەلامەکە بۆ دایکت هاتوە، سەلامی لەتۆ نەکردووە ،تۆ بەرپرس نی، لە وەڵام دانەوەی سەلامەکە تەوکیلی کردوی ،ئەم وەکالەتە ئەبێ ئینسان ئەمین بێت، لە گەیاندنی وەکالەتدا ئەچیتەوە ئەڵێی دایەگیان فڵانە کەس گگگوتوێتی سەلامی لێبکە ئەویش جوابی سەلامەکە ئەداتەوە بەوە تۆ ئەمانەتەکەت گەیاندوەتە جێی خۆی وە دایکت دڵخۆش کردووە کە خەڵکێک هەواڵی پرسیوە بەڵام تۆ وەڵام ئەدەیتەوە دوایی بە دایکت ناڵێی نە پەیامی ئەو بەرێزە ئەگاتە دایکت، کە دایکت لەوانەیە لە دڵی خۆیدا گلەیی لێبکات بڵێ فڵان کەس بۆچی هەواڵم ناپرسێت، بۆچی بۆنموونە سەلامێکم بۆ نانێرێت ،بۆچی تەلەفۆنێکم بۆ ناکات، ئەو تۆی کردووە بەوەکیل بۆ ئەوەی ئەو گلەییە لە دڵی دایکتدا دروست نەبێت ،وە دایکت بەمە دڵخۆش بێت کە خەڵک هەواڵی ئەپرسێت، کەتۆ ئەمانەتەکە جێبەجێ ناکەی ئەڵێیت علیکم سلام هیچ بەهایەک بۆ سەلامەکەی ئەو نەمایەوە، وە ئەو پەیامی سەلام کردنەی کە ئەو ناردوێتی بۆ دایکت جێبەجێ نەبوو، لەبەر ئەوە کارێکی نامەشروعە وە ئەچێتە خانەی خیانەت کردن لە ئەمانەتەوە خوای گەورەش زاناترە
لینک