10/05/2025 - 02:42 PM
36 بینراو

بوونی خاڵی سەرەتا و کۆتا بۆ خوای گەورە.

گشتی

پرسیار :بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت کاتێک ئێمە دەڵێین دەربارەی سیفاتەکانی خوای پەروەردگار (هو الاول والاخیر) واتا هیچ شتێک لەپێش خوای گەورەوە نەبووە و هیچ شتێکی لە دوای خوای گەورەوە نابێت ئایە واتای خوای گەورە سەرەتای هەبووە کە دەڵێت هیچ لەپێشیەوە نەبوە چۆن؟ یانی ئەوەی کە خوای پەروەردگار ئەوەی کە ئێمە تەسەوری دەکەین لە بۆچون لە خەیاڵ خەیاڵمان بۆکوێ دەڕوات کە سەرەتای ئەم بونەوەرە لەوێوە سەرچاوەی گرتبێت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام:خوای پەروەردگار سەرەتایەک بۆ بونی نییە واتا بونی پەروەردگار هەمیشەییە قورسە ئەمە بۆ ئەوەی لێی تێبگەین چونکە تەنها تەسەوری ئەوە دەکەین ئەوەی لەم گەردوونەدا هەیە سەرەتایەکی هەیە وە کۆتاییەکی هەیە ئەوەی کە خاوەنی ئەم گەردوونەیە بەم قاعیدەیە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت ئەوەی کە پەروەردگارە بە قواعیدی عەقڵ و ڕێساکانی ئێمە کە ئێمە خۆمان دامان ڕشتووە و پێی گەیشتوین بەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت لەبەرئەوە خوای پەروەردگار سەرەتایەک بۆ بونی نییە و خاڵێک بۆ کۆتایی پەروەردگار نیە، دوای دەڵێت ئەی باشە چۆن بڵێین خوای پەروەردگاری کۆتایی نیە خۆ بەهەشت و دۆزەخیش بێکۆتان ئەی چۆن لەگەڵ ئەمەیا یەک دەکاتەوە بڵێین خوای پەروەردگار خاڵی کۆتایی نیە؟ بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام : ئەمانە مخلوقی خوان، وە خوا ویستی وایە ئەمانە بێکۆتایی بن، زۆر جیاوازە لەوەی کە خوایەک ویستی وایە کە دوو جێگا ،دوو شوێن بمێنێتەوەو، بۆ سزاو پاداشت بۆ ئەو خەڵکانەی کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بوون لە دونیا و ئەوانەی سەرپێچی فەرمانەکانی دونیایان کردووە ،بەویستی خوا ئەمانە هەمیشەین، وە هەرکات پەروەردگار مەشیئەی لەسەر بێت دەتوانێت لەناویان بەرێت ، بەڵام ئەمە بۆخوا صەحیح نیە، هیچ کەس، وە هیچ کات ناتوانێت مەشیئەی وابێ خاڵێک بۆ کۆتایی خوای پەروەردگار دابنێت، وە خوای گەورە زاتێکی ئەزەلی و هەمیشەییە ئەم خاڵانە نابێت لای ئێمەی مسوڵمان تێکەڵ بێن بۆیە دەڵێین: (هو الأول فلا شيء قبله . والآخر فليس بعده شيء) ئەوکەسەیە کە زاتێکە خاڵی سەرەتا بۆ بوونی نیە، بونێکی هەمیشەیی هەیە وە خاڵی کۆتایی نیە ،وە بوونێکی ئەزەلی هەیە خوای پەروەردگار خوای گەورەش زاناترە