10/05/2025 - 12:01 PM
25 بینراو

نوسینەوەی قورئان لەسەر زاراوەی قوڕەیش.

عبادات

پرسیار :بەرێزێکی کە ئەپرسێت ئەڵێ حەدیثێکمان هەیە کە گوایە ئیمامی عوسمان فەرمویەتی بە زەید و هاوەڵەکانی ئەگەر خیلافێکتان هەبوو لەسەر نوسینەوەی قورئان بە زمانی قوڕەیش بینوسنەوە، چونکە بەزمانی ئەوان دابەزیوە ئەمە واتای چییە لەکاتێکدا قورئان بەتەنها بەزمانی قوڕەیش دانەبەزیوە بەڵکو بە حەوت زمان لەهجە دابەزیوە ئەڵێ تۆ بڵێی ئیمامی عوسمان ئاگای لە شەش لەهجەکە نەبوبێت، هەندێک ئەڵێن مەبەستی نوسینی پیتەکانە ئەگەر ئەوە نەبێ ئایە قورئان تەنها بە نوسینی قوڕەیشی نوسراوە سەرەتا بۆوەی کە_وەحی قوڕەیشی نەبوبێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام : یەکەم ئەمە حەدیث نییە بۆ زانیاری بەرێزتان ،باشە بەڕێزان دووەم ئیمامی عوسمان کە ئەمەی بە زەید و هاوەڵەکانی گوتوە ئەمە لە بابەتی نوسینەوەی قورئاندا بووە، کە قورئان دوو جار جەمع کراوە ،جەمعێکیان لەسەردەمی ئەبووبەکردا بوەو رەزاو ڕەحمەتی خوای لێبێت جەمعێکیان لەسەردەمی پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفاندا بوو رەزاو ڕەحمەتی خوا لە هەموویان ،ئیمامی عوسمان لەبابەتی نوسینەوەی قورئاندا ئێمە ئەزانین قورئان پێغەمبەری خوا ‎ﷺ ئەفەرموێت بە حەوت لەهجە هاتۆتە خوارێ ، یەکێک لە لەهجەکان لەهجەی قورەیشە ئەگەر لەهجەی قوڕەیش لەگەڵ لەهجەیەکی تر خیلافی هەبوبێ، ئەوکاتە چونکە  پێغەمبەری خوا ‎ﷺ خۆی قوڕەیشی بوە، وە پێغەمبەری خوا ‎ﷺ لەهجەی قوڕەیش، لەهجەی وڕەیش زاڵبوە فەرمووی بەو لەهجەیە بنوسە کە لەهجەی پێغەمبەر‎ﷺ بوە کە لەهجەی قورەیشە لەبەر ئەوە فعلەن قورئان لەسەر ٧ زاراوە هاتۆتە خوارەوە ،بەڵام ئەو زاراوەیەی ئێمە ئێستا پێی ئەخوێنین ئەو زاراوەیە کە زاراوەی ئیمامی عوسمانە، کە خەڵکی لەسەر کۆکردۆتەوە، وە زاراوەی مفضلیش تێیدا زاراوەی قوڕەیش بووە، ئەوانەی کە نەماون لەبەر ئەوەی کاتێک ئەو قورئانە هاتۆتە خوارەوە بەو لەهەجاتانە عەرەب زۆر شارەزا نەبووە ،لەهجەی قوڕەیش کە قورئان هاتە خوارەوە ،خەڵک شارەزایی تەواوی پەیدا کرد، لە زاراوەی قوڕەیش وە ئەم لەهجانەی تر دواتر خیلافی دروست دەکرد، لەبەینی صەحابیدا حەزرەتی عوسمان رەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت هەموو لەهجەکانی تری هێنا کۆکردەوە و بە لەهجەی قوڕەیش، وە کۆی لەهجەکانی تری لابرد، بۆ ئەوەی خیلاف لەبەینی ئەصحاب و ئوممەتی پێغەمبەر‎ﷺ دروست نەبێت. کەواتە هۆکارەکەی ئەمە بوو ئەمە حەدیث نەبوو، فەرمایشتێکی عوسمان بوو رەزاو ڕەحمەتی خوای لێ بێت، صەحابە هەموویان موستەفید بوون، لەسەر ئەم کارە ،وە خزمەتێکی گەورەی کرد، ئەم کارە وە بنبڕی ئەو خیلاف و جیاوازییەی کرد، کە دواتر بە لەهجاتی قورئان ئەگەر بمایە دروست ئەبوو ،وە ئەوکات خەڵک زۆر زۆر زەحمەت بوو ،بەوەی کە تێگەشتنیان لەسەر ئەم بابەتانە بۆ دروست بێت. ئێمە ئێستا لە قیرائاتی عەشر کێشەمان بۆ دروست دەبێ، خەڵکێکی زۆر ئەوەندە بێ ئاگایە لە قورئان کە قیرائەیەک بۆی ئەخوێنی ئەڵێت وەڵا غەڵەتی کرد، یا وەڵا ئەوە قورئان نیە، لە کاتێکدا ئەمە قیرائاتی عەشرە جا لەهجاتی سبع بمایە ئەوکاتە ئەو خەڵکە چەند خیلافی بۆ دروست دەبوو، لەبەر ئەوە هیچ گرفتێکی نیە، وە ئەوانەی کاتبی وەحی بون بە لەهەجات نوسیویانەتەوە ،هەموویان ئیتیباعی ئەو لەهجەیەیان کردوە، کە بوە بە لەهجەی _وە ئیجماعی صحابەی لەسەر دروست بوە