.سیستەمی قەرزی زانکۆکانی بەریتانیا
پرسیار :بەرێزێکی کە ئەپرسێ دەربارەی بابەتی سوو ئەڵێت ئەو سیستەمی قەرزەی بە قوتابیان دەدرێت لە زانکۆکانی بەڕیتانیا ئایا حەرامە یا حەڵاڵە من پێنج مناڵم هەیە دوانیان لەزانکۆن یەکیان چوار ساڵە زانکۆی تەواو کردوە ماستەری هەیە لە ئەندازیاری شارستانی بیناسازی ئێستا بەڵانسی پارەی قەرزی خوێندنەکەی بوە بە61 هەزار پاواند بەس باڵانسی پارەی ئەو قەرزەی چۆتە ئەستۆی کە بەرێژەی سەدا 5.6 سوی چۆتە سەر ئایە ئەمە حەرام نابێت؟ئەڵێ خۆ خانوو کڕینیش بە مۆرگەیچ لە بەریتانیا هەر بە هەمان شێوازە مناڵەکانی تریش ئەڵێ دیسانەوە یەکێکیان لەمەرحەلە یەکی زانکۆیە ئەڵێ بەم شێوازەی سیستەمە حەرامە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :ئەمە حەرامە بەڕێزان وە کارێکی ڕێگە پێدراو نیە ،وە سوێکی صەریحە، وە ئینسانی مسوڵمان ئەبێت خۆی لێ بپارێزێت، لەپێناو خوێندن و بڕوانامە خۆی توشی ئەم حەرامیە ،نەکا چونکە ئێمە نازانین ئەمێنین یان نا تا ئەو بڕوانامەیە وەردەگرین یان نا وە ئێمە نازانین لەبەرهەمی ئەم بڕوانامەیە ئەخۆین یا ناخۆین، بۆچی قیامەتی خۆت ئەسوتێنی بۆ بڕوانامەیەک، ئەی بڕوانامەی قیامەت چی لێئەکەی؟ کە قیامەت، وە لە قەبر بڕوانامەی قیامەت لەگەڵت دێ؟ ئەوەی دونیا لێرە بەجێدڵیت نە بۆخۆت نە مناڵەبەرێزەکانت کە دیارە الحمدللە خۆت کەسێکی مسوڵمانی لە حەڵاڵ و حەرام ئەپرسی خۆت توشی شتی وا مەکە ،کەس نەیگوتوە کە مۆرگەیچ حەڵاڵە ،تاوەکو ئێستا کرێی خوێندن بەڕیبا حەڵاڵ بێت، هەمووی حەڕامە، وە ئەوانە سون پێویست ئەکا بگەڕێین بەشوێن بەدیلێکی تردا، بۆ ئەم جۆرە کارانە بەشوێن بەدیلێکی حەڵاڵدا بگەڕێ، شوێنێک مناڵەکانت خوێندنی لێ تەواو بکەن، بەبێ ئەوەی ریبا بدەن. یەکێک لەو سزایانەی خوای پەروەردگار باسی ئەکات کاتێک ئەو خەڵکانەی خوا پەنامان بدات ،وە ئێوەش بەدور بگرێت لەمە، خوای پەروەردگار باس لە کۆمەڵێک خەڵک دەکات کە لە ژیانیاندا نەیان توانیوە بەپێی پەیڕەو رێکارەکانی ئاینەکەی خۆیان بڕۆنە ڕێوە، بژین توشی حەرام بوون، توشی بێدینی بون، خوای پەروەردگار باسیان دەکات لە قورئاندا ئەفەرموێت (الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ ۖ) لێیانە پرسن ئێوە بۆ بۆوا خۆتان بەدبەخت کرد؟ بۆچی خۆتان توشی بێدینی کرد ؟بۆ بەبێ دینی ژیان؟ بۆ بەبێ خواناسی ژیان؟ بۆچی حەرام خۆر بوون (قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ) ئەڵێن جا بەخوا خۆ هیچی بەدەست ئێمە نەبوو ئێمە ناچار بووین ئەمانە بکەین ئێمە لە وڵاتێکدا بوین ،سیستەم وابوو مەلایکەتەکان ئەمەیان بە پاساو لێ وەرناگرن (قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ۚ) مەگەر موڵکی خوا فراوان نەبوو، بستێک خاک نەبوو ئێوە بچن تا تیایدا توشی حەرام نەبن ؟بە حەڵاڵی بژین خوای پەروەردگار دەفەرموێت: ( ۚ فَأُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (97)ئەوانە شوێنی خۆیان لە دۆزەخە لەبەر ئەوەی تۆ لەپێناو باوەشکردن بە دونیا قیامەتی خۆت دۆڕاندوە، قیامەتی خۆت خستۆتە سەر سینگی مەحەک، بۆیە من ئەڵێم هەموو ئەو خوشک و برا بەڕێزانەی لە ئەوروپان، ئەگەر ئەتوانن بە حەڵاڵی بژین ،ئەگەر ئەتوانن بە حەڵاڵی بخوێنن، ئەگەر ئەتوانن بە حەڵاڵی وە لەسەر شەرعی خوا ژیان بگوزەرێنن و بمێننەوە، ئەگەر ناتوانن ئەوکات هیجرەت لەسەر کەسێک واجبە کە لە شوێنێکدا ئەژی ناتوانێت دینی خوا ئیسحاربکات، وە ناتوانێت بەپێی دینی خوا بژیت ،لەبەر ئەوە ئێمە ئەڵێین ئینسان ئەگەر هاتوو کەواتە دوو ڕیانی ئەوەی کە دنیا و قیامەتی کامیان هەڵبژێرێت ئەبێت قیامەتیان هەڵبژێرێت وەکو شارعیر ئەڵێ (لەسەر تۆم دوژمنە دونیا قضیەم مانیع و جمعە کەتەرکی تۆ نەکەم ترکی دونیا نەکەم چی بکەم) ئەڵێت خوایە من لەسەر تۆ هەموو خەڵک لێم بو بەدوژمن قضیەم مانع و جمعە ئەڵێ چونکە ناتوانم تۆ ڕازی کەم خەڵکیش ڕازی کەم لەیەک کاتدا کەتۆ رازیکەم خەڵک لێم نارازیە، کە خەڵک ڕازیکەم تۆ لێم نارازی ئەبی، دوایی ئەڵێت: کەتەرکی تۆ نەکەم تەرکی هەموو دونیا نەکەم چی بکەم من بۆتۆ ئەژیم لەپێناو رەزامەندی تۆ ئەژیم تۆم پێتەرک ناکرێت٫ ئەگەر تەرکی هەموو دونیا نەکەم چی بکەم مەجبورم تەرکی هەموو دونیا بکەم کەواتە ئێمە ئەبێت٫ هەڵوێستمان وەک هەڵوێستی ئەم شاعیرە بەرێزە بێت، کە تەرکی خوا نەکەی ئەبێت تەرکی دونیا بکەی، چونکه قەزیەی مانع و جمعە ئەگەر کرا خواش لەخۆمان ڕازی کەین خەڵکیش لە خۆمان رازیکەین ئەوە زۆر زۆر باشە زۆر کارێکی ئەرێنیە ئەگەر کەوتینە دووڕیانی بژاردەی یەکێکیان ئەبێت خوا هەڵبژێرین نەک خەڵک و دونیا خوای گەورەش زاناترە
لینک