10/05/2025 - 11:57 AM
31 بینراو

حیکمەتی نەسخ و نەسخی ئایەتی ڕەجم لەقورئاندا.

گشتی

پرسیار :بەرێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت دەمێکە ئەم پرسیارە لە مێشکمدا دروست بوە، لە قورئاندا ئێمە دەڵێین خوای پەروەردگار فەرموویەتی: هەر ئایەتێک لابدەین ئاوا باشتر لەو یان وەکو ئەو دادەنێینەوە باشەی ئەی کە ئایەتی ڕەجم نەسخ کراوەتەوە و لاچوە ئەی جێگرەکەی کامەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :جارێ سەرەتا کە خوای گەورە دەفەرمووێت: ( مَا نَنْسَخْ مِنْ آيَةٍ أَوْ نُنْسِهَا نَأْتِ بِخَيْرٍ مِنْهَا أَوْ مِثْلِهَا أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) [البقرة:106]. عولەما ئەفەرموون ئەمە بەنیسبەت ئەسڵی خیطابەکە خۆی نییە ٫بەنیسبەت حاڵی خەڵکەوەیە٫ چونکە خیطبی خوا وە حوکمی خوا هەمووی باشترینە٫ باش و باشتر نیە٫ لە حوکمی خوا هەموو حوکمەکانی خوا باشترینن، بەڵام بەنیسبەت حاڵی ئێمەوە خوای پەروەردگار بۆ ئەم قۆناغە حوکمێک دادەنێت، بۆ قۆناغێکی تر حوکمێک بۆ ئەوەی موراحقن ،بۆ حاڵی ئێمە ئەم حوکمە بۆ ئەم قۆناغەی باشترینە، حوکمەکەی تر بۆ ئەو قۆناغە باشترینە هەردووکیان بۆ کات و شوێنی خۆیان باشترینن، ئەمە خاڵی یەکەم خاڵی دووەم: بەنسبەت ئایەتی ڕەجم کە لەقورئاندا لاچوە خوای پەروەردگار ڕەجمی لانەبردوە، وە تەنها خوێندنەوەی ئایەتەکە ئێمە سێ جۆر نەسخمان هەیە لە قورئاندا: نەسخمان هەیە پێیدەوترێت نسخ حکم تیلاو نەسخمان هەیە٫ پێیدەوترێت نسخ حکم الدین تلاوه، نەسخمان هەیە پێیدەوترێت نسخ تلاوتی دون الحکم ئەم نەسخەی کە لە ئایەتی رجمدا روی داوە نسخ تلاوه دونە الحکمە واتا بەس ئایەتەکە نەماوە ،کە نایخوێنینەوە ،واتا حوکمەکە ئیشی پێدەکرێت تا قیامەت لەبەر ئەوەنیە بڵێی ئەی جێگرەوەکەی کوانێ؟ لانەبراوە تا جێگرەوەی هەبێت خوای پەروەردگار حوکمەکە هەر حوکمی رەجمەو پێشتر خوێندراوەتەوە و ئێستا نەخوێندراوە بەڵام لە تطبیقی عەمەلیدا هەر ماوەو هیچ گرفتێکی تیانیە خوای گەورەش زاناترە

لینک