10/05/2025 - 11:55 AM
28 بینراو

میراتی ئەو کەسانەی لەیەک کاتدا دەمرن.

میرات

پرسیار :بەرێزێکی کە ئەپرسێت ئەڵێ ئەگەر باوک و کوڕێک لەیەک کاتدا مردن مناڵی کوڕەکە میرات لە باپیریان وەرئەگرێت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام :ئێمە ئەگەر نەزانین کامیان پێش کامیان مردوون بێگومان نەخێر, چونکە ئەو کەسانەی کە لە روداوێکدا ئەمرن، دواتر ئێمە بۆمان ڕوون نابێتەوە کامیان پێش کامیان مردوە، کە میراتیان تەوزیع ئەکەی میراتی هیچیان بە هیچیان ناگات، ئێستا ئەم کوڕو باوکە کەمردون، نە میراتی باوکەکە بۆ کوڕەکە ئەڕوات، نە میراتی کوڕەکە بۆ باوکەکە ئەڕوات، کە گوتمان میراتیان بۆیەک ناڕوات کەواتە میراتی باوکەکە ئەگەر بۆ کوڕەکە نەڕوات بەتەئکید بۆ کوڕەزاکانیشی ناڕوات، چونکە ئەوان لەڕێی کوڕەکەوە پێیان ئەگات، بەڵام ئەگەر بە هەر چۆنێک زانیمان کێ پێش کێ مردوە ئەوکات ئەگەر بمان زانیایە کوڕەکە یەک لەحزە لەپاش باوکی مردوە ئەوکاتە میراتی باوکی بە کوڕەکە ئەدراو دوای کورەکە مردوە بۆ کوڕەزاکانی ئەبو ،بەڵام ئێستا کە نازانن نەخێر میراتی ئەم باوکە کە ئەبێت بە باپیرە لە پرسیارەکەدا چونکە ئێمە ئەڵێین باوک و کوڕێک دوای ئەوە منداڵەکانی کوڕەکە ئەم باپیرەیە کە مردوە میراتی بۆ کوڕەزاکانی ناڕوات چونکە لەگەڵ کوڕەکەی لەیەک ساتا مردوە خوای گەورەش زاناترە

لینک