07/05/2025 - 04:08 AM
44 بینراو

گێڕانەوەی نوێژەفەوتاوەکان

عبادات

بەڕێزێک دەپرسێت کاک دکتۆر سەبارەت بەو نوێژانەی کە فەوتاون ئەوانەی فەوتاون، کاتێک نوێژی زۆرت فەوتاوە و دەتەوێت نوێژ قەزاکەیتەوە، بۆ نموونە نوێژی عەسر دەبێ لە ڕۆژێکدا یەک نوێژ قەزا بکەیتەوە ؟یاخود ئەتوانی چەند نوێژێک قەزا بکەیتەوە؟ چونکە تۆ فەرمووت دەبێت نوێژە فەوتاوەکان قەزا بکەینەوە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە دەڵێین بۆچوونی هەر چوار مەزهەبەکە لەسەر ئەوەیە کە نوێژی فەوتاوی (فەڕز قەزا دەکرێتەوە) واتا پێویست دەکا کەسەکە قەزای بکاتەوە، گوتمان با قەزای کاتەوە. ئەو کاتە چۆن قەزای کاتەوە؟ ئێمە دەڵێین بۆ ئەوەی ئاسان بێ لە سەری لەگەڵ هەر نوێژێکدا نوێژێکی کە یان دوو نوێژ قەزا بکاتەوە، بۆ نموونە لەکاتی نوێژی عەسردا نوێژێکی عەسری کە قەزا بکاتەوە، ئەگەر نوێژەکان زۆرن کە فەوتاون هی چەند ساڵێکە دوو نوێژ قەزا بکاتەوە، لەگەڵیدا ئەگەر زۆر فەوتاوە سێ نوێژ قەزا بکاتەوە، لەگەڵ نوێژی نیوەڕۆ با هەمان شێوە ئەمە بۆ ئاسانکاری بۆ ئەو ئەگەرنا هیچ کاتێکی دیاری کراو نییە بۆ کاتی قەزاکردنەوەی نوێژەکان. واتا ئەو بیەوی بۆ نموونە لە نوێژی بەیانی با بڵێین تا نوێژی نیوەڕۆ حەزدەکا با نوێژی دە ڕۆژی فەوتاو کە پەنجا نوێژدەکات لەو بەینەدا قەزای بکاتەوە هیچ ئیشکالمان نییە. گرنگ ئەوەیە حەق بە نوێژەکان بدا ئاگای لە نوێژەکان بێ بە پلە پڕووسکێ بە ڕێی نەکا لە کۆڵ کردنەوە نەبێ، چونکە ئەمانە خۆی بۆ خۆی فەوتاون، ئێستا قەزایان دەکەینەوە با بە شێوازێک قەزایان بکەینەوە کە پەشیمانی و دڵشکاوی پێوە دیار بێ، وە ملکەچی بۆ خوای پەروەردگار پێوە دیار بێ، کە ئێمە هەست بە گوناهباری بە خەجاڵەتی بکەین کە ئەم نوێژانەمان فەوتاوە ئێستا دەیکەینەوە. کەواتە وەکوو عەرزم کردن ئینسان ئازادە، یا بۆ نموونە شەوێک وەرە دە نوێژی عەسر لە نیوەی شەودا قەزا بکەرەوە، دەنوێژی  مەغریب قەزا بکەرەوە دەنوێژی بەیانی قەزا کەرەو ئیشکالمان نییە لە کاتی قەزای ئەم نوێژانە فەوتاون هەموو کاتێک بە کاتی قەزاکردنەوە لە قەڵەم دەدرێت، مەگەر هەندێک کات نەبێ کە نوێژ تیایدا کەڕاهیەتی هەیە وە ئیلا لە هەموو کاتەکانی تردا ئێمە گوتومانە ڕێژەیەکی دیاری کراو یا کاتێکی دیاری کراو بۆ کاتی قەزاکردنەوەی نوێژەکان نییە. ئەمێنێتەوە سەر توانای کەسەکە چەند نوێژ دەتوانێ قەزا بکاتەوە لە کاتێکدا هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە. خوای گەورەش زاناتره