07/05/2025 - 04:06 AM
36 بینراو

خواردنی بەری درەختی شارەوانی

گشتی

بەڕێزێک دەپرسێ ئایا خواردنی بەری ئەو درەختان شارەوانی ناشتوونی و خزمەتی دەکەن لەسەر جادە و باخ دروستە؟

وەڵام

وەڵام / بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین: بەڕێزان ئەو درەختانە ئەگەر هات و درەختی شارەوانی کە موڵکی گشتییە،یا درەختی کەسێک بێ کە موڵکی تایبەتە بە خۆی، ئەگەر هاتوو ئەوە لە شوێنێکدا بوون پەرژین کرابوون، وا دەرگای تایبەتی هەبوو، وە بەر و داهاتەکەی تایبەت بوو، وە خەڵک پێی خۆش نەبوو لێی بخۆی ئەوکاتە ئەوە بە دڵنیاییەوە چوونە ناوی خواردنی بەرەکەی شەرعی نیە و نادروستە، ئەگەریش هات و شوێنی گشتی بوو یەعنی سەر شەقامێکی گشتییە، یا بۆ نموونە باخێکی گشتیە ، ئەم باخە گشتیە یا ئەو سەرشەقامە دارەکانی بەری هەیە ئەو کاتە ئاساییە ئینسان لە قەدەر ئەوەندەی کە نەفسی لێی دەشکێ یا لە قەدەر ئەوندەی کە دڵی دەیبا بیخوا بەڵام نەک کابرا بچێ بیوەرێنێ و عەلاگەی لێ پڕکات و بیباتەوە، چونکە ئەمانە حەقی عامن، ئێمە وەکو موسڵمانێک مافێکمان هەیە، بەوەی کە لە قەدەر ئەوەندەی کە نەفسمان لێی دەشکا بیخۆین، چونکە تەنها هی ئێمە نییە، هی هەموومانە ئەمە موڵکی گشتییە، وە شارەوانیش کە سیاجی نەکردووە بۆ ئەوەیە کە خەڵک ئیسفادە  لە بەرەکەی بکات، بەبێ ئازار دانی دارەکە، بە بێ زیان گەیاندن، پێی وەک ئەوەی کە بەردی تێ بگیرێ و پەلی بشکێنێ  لەبەر بەرەکەی و وەک بەوەی کە ڕابوەشێنرێت، ڕەنگەکەی بجوڵێنرێ، ئەوانەی لەگەڵ نەکرێ، بەڵام  ئەو بەرەی  کە کەوتۆتە عەرزەکە ئەو بەرەی کە دەست ئەیگاتێ، وە بە ئاسانی لێ دەکرێتەوە،لە قەدەر ئەوندەی کە ئینسانەکە نەفسی خۆی پێی بشکێ، ئەمە دروستە لێ بخورێ  لەوە زیاتر نا (عبدالله کوڕی عبباس)  دەربارەی ئەوە لێی دەپرسن ئەگەر کەسێک باخێکی هەبێ ئینسان دروستە لێی بخوا یان نا؟ دەفەرمووێ:( إن كان عليها حائط فهو حريم , فلا تأكل ) دەفەرمووێ: گەر سیاج  کرابوو باخەکە دەفەرمووێ: ئەوە موڵکی خەڵکە، وە ئەوە مافی خەڵکێکی تایبەتی لێی مەخۆ،( وإن لم يكن عليها حائط , فلا بأس . }  ئەگەر سیاج  نەکرابوو ،شوورا نەکرابوو، تایبەت نەکرابوو ئاساییە لێی بخۆین دەڵێ: ( ولأن إحرازه بالحائط يدل على شح صاحبه به , } دەڵێ: چونکە ئەگەر سیاجی کرد ئەوە دەلیلە لەسەر ئەوەی کە خاوەنەکەی حەز ناکا خەڵک لێی بخوا ( وعدم المسامحة فيه”} وە گەردنی کەسێکیش ئازا ناکا،بچێ لێی بخوا کەواتە ئەمە سەنگی مەحەکە ئەگەر سیاج کرابوو وەکو عەرزم کردی لێی ناچین، وە ناخۆین وەسیاجەکە نایبەزێنین ئەگەر سیاج  نەکرابوو موڵکێکی عام بوو، ئەو کاتە ئاساییە لێی بخوا پێغەمبەری خوا(ﷺ)  لە حەدیثێکیدا دەفەرمووێ: { من دخل حائطاً فليأكل، ولا يتخذ خُبنةً) وەدەفەرموێت: (إذا مرّ أحدكم بحائطٍ فليأكل ولا يتخذ خبنة)}دەفەرمووێ:" ئەگەر کەسێک بە لای باخێکا ڕۆی ئەوەندەی وەکو عەرزم کردن دەفەرمووێ ئەوەندەی نفسی لێی دەشکێ لێی بخوا" بەڵام{ ولا يتخذ خبنة} یەعنی بنە و بارگە و ئێ پلیاسکەی لێ پڕ نەکا وە تاڵانی باخەکە نەکا بڵێ جا ئەمە شەرعیە و ئەمە باخ گشتییەوە ئەمە بۆ هەموومانە. خوای گەورەش زاناترە