02/05/2025 - 05:15 PM
35 بینراو

گۆڕینەوەی ئارد بە نان

بەڕێزێکی تر ده‌پرسێ:- ئێمه‌ هەموو مانگێک کە "ئارد" وەردەگرین فەردەیەک ئارد دەدەین بە ئافرەتێک کە نان دەکات ئەویش بە گوێرەی نرخی فەردە ئاردەکە نانمان دەداتێ, هیچ بره‌ پاره‌یه‌ك له‌ نێوانما نییه‌, ئایه‌ دروسته‌؟ ‌

وەڵام

به‌ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان نەخێری "ریبایە" ئێمە دەڵێین: گۆڕینەوەی ئارد بە نان "ڕیبایە" , چونکە ئێمە نازانین ئەو ئاردە کە دەکرێ بە نان یانی بۆ نموونە فەردەیەك ئارد بە هەزار نان یان بە (100)نان یا بە (200) سەد نان, ئەم ئاردە کە دراوە بە کابرای نانەوا هەمووی ئارد بووە کە دەکرێ بە نان خوێی تێدەکرێ، خومرەی تێدەکرێ، مەسەلەن شتی تری تێکەڵ دەبێ لەبەر ئەوە لە گۆڕینەوەکانیاندا دروست نابێ لەبەر ئەوەی گوتومانه‌:( الجهل بالتماثل كالعلم بالتفاضل ) ئەمە قاعیدەیه‌كه‌‌ لە ڕیبادا  نەزانینی کێش لە کاتی بەرامبەر کردنیاندا, وەکوو زانینی زیادە و کەمیان وایە کە ڕیبا دروست دەکا , بۆیە بەڕێزەکەم ئەمە دروست نییە ; فەردە ئاردەکەی بدەنێ بڵێن ئەم فەردە ئاردەمان به‌کرێ بە چەند بۆ دەکەی بە نان , ئەو کاتە ئەو فەردە ئاردەکەتان بۆ دەکا بە نان ,لە موقابیلی دروستکردنی فەردەیەك ئاردا کە دەیکا به‌نان (٢٠)هه‌زار دینارتان لێ وەردەگرێ, ئارد بە نان بۆ نانەوا یان هەر کەسێکی کە كه‌ نان دروست ده‌کا حەرامە , وە دەبێ بە (ڕیبایەکی سەریح) وه‌ دروست نییە. خوای گەورەش زاناترە