دابەشکردنی میرات بەر لە مردنی کەسی میراتلێگیراو
بەڕێزێکی کە دەپرسێ :-دابەشکردنی میرات پێش مردنی باوک تا چەند دروستە ؟ دەڵێ من باوکم چوار ساڵە نەخۆشە و ماڵێکی زۆری هەیە و کوڕ و کچەکانیشی هەمووی زۆر موحتاجن و پێویستیانە باوکم ڕازی نیە دابەشی بکهین, خوشک و براکانم داوا لە من دەکەن وەکو برا گەورە لایهنی کەم نیوەی دابەش بکەین بەبێ ئاگاداری باوکم ; ئایا ئەو کارە بکەین گوناهبار دەبین ؟
وەڵام
بهناوی خوای بەخشندە و میهرەبان سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان بەڵێ بە تەئکید گوناهبار دەبن, ئێمە لە مەرجەکانی میرات گرتن کۆمەڵێ مەرجمان ههیه سێ مەرجی سەرەکیمان ههیه: ١- مردنی کەسی میرات لێ گیراو ٢- زیندووبوونی ئەو کەسانەن کە میرات گرن ٣-بوونی ماڵێکی میراتی ئێستا کەسێک هەیە لە ژیاندا ماوە تۆ چۆن میراتیهكهی دابەش دهکەی؟ چی گرهنتییەک هەیە بەوەی کە ئێوە خۆتان یا یەکێک لە ئێوە پێش باوکتان نامرن؟ ئەگەر یەکێک لە ئێوە مرد میراتگر نییە پێش باوکتان , ئێوه میراتتان پێداوە شتی وا چۆن دەبێ ! دواتر ئێمە نازانین تا ئەو کاتەی باوکتان لە ژیاندا ماوه ئەم پاره و میراتیە دەمێنێ یان نامێنێ , وە ناشزانی بەوهی کە ئایە ئەم پارانە باوکتان تەسەڕوفی پێ دەکا لەوانەیە وەسیەت بکا پێش مردن بڵێ یەک لەسەر سێی ئەم پارانە ببهخشن بە کاری خێر , ئەو کاتەی ئێوه دابەشتان کردووە ئەو (یەک لەسەر سێیه) چۆن دەگێڕنەوە, یان ئەگەر پارەکەتان دابەشکرد و یەکێکتان پێش باوکتان مردن ئەو پارەیەی داوتانە بهو میرات گرانە چۆن لێیان وەر دهگرنەوە , لە بەر ئەوە بەڕێزان بە هیچ شێوازێک دابەش کردنی میرات بەر لە مردن کەسی میرات لێگیراو دروست نییە, ئەگەر لە سەرەمەرگیشدابێ ئێمە حەدیثەکەی (سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس )مان هەیە کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەچێ بۆ لای لە سەرەمەرگدایە وەسیەت دەکا دەڵێ: ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) من تەنها یەک کچم هەیە میرات گرمبێ, دەفەرموێ: هەموو ماڵەکەی پێ بدەم, دەفەرموێ نا, دەفەرموێ (نیوەی) دەفەرموێ نا, دەفەرموێ (یەک لەسەر سێ) پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێ: یەک لە سەرسێ و یهك لهسهر سێش هێشتا زۆرە , دەفەرمووێ: تۆ مناڵەکانت بە دەوڵەمەندی بەجێبێڵی باشتره, لهوهی بە هەژاری بە جێیان بێڵی) (سعد) بەڕێزان پاش ئەم نەخۆشیە چاک دەبێتەوە،نامرێت چەند ساڵ دەژی عولهما دەڵێن چەندین نەوەی هەبووە سەعد, دهكهوێته پاش پێغهمبهر (ﷺ) وه پاش خولەفای پێغەمبەر (ﷺ) لە سەردەمانێكی زۆر دواتردا (سەعد دەمرێ). ژیان و مردن بە دەست خوای پەروەردگارە زەمانەت نییە، ئێوه پێش باوکتان نامرن بە هیچ شێوازێک بۆتان نییە ئەو پارەیە تەوزیع بكهن; ئیبن و حەجەری هەیثهمی دەربارەی ئەم مەسەلەیە دەفەرموێ :-( إذا قسم الأب ما بيده بين أولاده فإن كان بطريق أنه ملك كل واحد منهم شيئا على جهة الهبة الشرعية المستوفية لشرائطها وكان ذلك في حال صحة الواهب جاز ذلك ، ) (دەڵێ: ئەگەر باوکێک خۆی ماڵەکەی ببەخشێ بە مناڵەکانی بە موڵک بیانداتێ نەک وەک میراتی و وەسیەت لە ژیانی خۆیدا ,چونکە گوتمان تا نهمرێ میراتی بوونی نییە، شتێک نییە پێ بگوترێ میرات تا نهمرێ وهسیهتهكهشی جێبهجێ ناكرێ, كهواته ئهگهر باوكهكه خۆی بە بەخشین بیبەخشێ پێیان لە کاتێکدا کە خۆی لە ژیاندایه, دەڵێ ئەمە دروستە ,وە هەریەکەیان ئەو موڵکەی کە پێی دراوە بەری دەکەوێ ,( وإن كان ذلك بطريق أنه قسم بينهم من غير تمليك شرعي فتلك القسمة باطلة فإذا مات كان جميع ما يملكه إرثا لأولاده للذكر مثل حظ الأنثيين" )بەڵام, دەڵێ( ئەگەر باوکەكه خۆشی وەکوو میرات تەوزیعی بکا نابێ ,ئەگەر مرد ئەو کات ئەم میرات تەوزیع کردنە باتیلە) کە باوکەکە مرد منداڵەکان بە پێی شەرع میراتیەکە چەندێکە حەق و حقوقی وەسیەت ,و" کفنکردن ,و دفنکردنی", لێ لا دەبرێ ئەوەی کە مایەوە ئەگەر قەرزی تێدابێ قەرزەکانیشی لێ دەدرێتەوە, ئەوەی کە ماوەتهوه دهدرێ به مناڵەکان (کور دوو بەش, کچ بەشێک) وەردەگرێ. کەواته ئێمە دەڵێین ئەمەی تۆ بیرت لێ کردۆتەوە ناشەرعییە، وە بە هیچ شێوازێک شەرع ڕێگە بەو کارە نادا و هەرگیز بیریشی لێ نەکەیتەوە , ئەگەر باوکەکە خۆی قەناعەتی کرد بیکا باشە نەیکرد ئەو کاتە وازی لێ بێنن ; ئەگەر باوکەکەش کردی دەبێ بە "بەخشین" پێتان بدا وەکوو باسم کرد نەک وەکوو میراتی بڵێ ئەوە بۆ تۆ هەر لە ژیانی خۆیدا بتداتێ و بە کاری بێنە موڵک بۆ خۆت , ئەوەش بۆ کچەکە, ئەوەش بۆ فڵان ,ئهوهش بۆ فڵان کەس , نەک بڵێ ئەمە بهشەمیراتە , چونکە بە شەمیرات تەوزیح ناکرێ ; بمرێ بەشەمیراتەکان هەڵدەوەشێنەوە . خوای گەورەش زاناتره