30/04/2025 - 06:15 PM
32 بینراو

ریکلام کردن بۆ کاری کافیتریا و سەنتەری جوانکاری

گشتی

بەڕێزێکی کە دەپرسێ:- دروستکردنی (قتعە و فلێکس و لەزگە) بۆ ساڵۆن و كافیتریا دووكانی جگەرە فرۆشتن ,من دیزاینه‌رم لە چاپخانەیەک, هەندێک جار موشتەری دێن داوای فلێکس یان لەزگە دەکەن بۆ دووکانی جگەرە و بلیاردوو ساڵۆن , چەند جارێک ئیشەکەم قبووڵ نەکردووە ڕەتم کردۆتەوە , بەڵام خاوەنکارەکە پێی زانی گوتی من بۆچی تۆم لێرە داناوە ئەگەر ئیش نەکەی , هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەم جارە دەرم دەکات لە کارەکە ! من خۆم حەز ناکەم ئیش بکەم بۆ ئەم جۆرە دووکان و کە فتریا و ساڵۆنانه‌ بەڵام ئەگەریش نەیکەم دەردەکرێم ئایا واز لە ئیش بێنم ؟ یان چارەسەر چییه‌؟ ‌

وەڵام

به‌ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان ئێمه‌ ده‌ڵێین لەوانەیە ئەم جۆرە ئیشانە لە (٥%)لە(١٠%) کارەکە بن, بەم لە (٥%)و لە (١٠%) ئەگەر هەلێکی کاری ترت دەست کەوت بڕۆ ئەم کارە بەجێ بهێڵە , بەڵام ئەگەر کەوتینە دوو ڕێیانی ئەوەی کە لەوانەیە جەنابت کەسێک بی زۆر پێویستت بە کارەکەت بێ, وە بەشێکی کەمی ئەم کارە حەرام بێ ئەو کاتە دەڵێین تا ئیشێکی باشتر و حەڵاڵترت دەست دەکەوێ کارەکەت بەجێ مەهێڵه‌ بەردەوام بە لە سه‌ری , تا ده‌توانی ئه‌و ئیشانه‌ش مه‌كه‌ هەوڵبدە خاوەنکارەکە تێبگەینی کە ئەم ئیشانە حەرامن ئەگەر هەر ئیجباری کردی وە هەر ئیسراری کرد لەسەر ئەوەی کە ئەو کارانە دەبێ بکه‌ی, ئەو کاتە لە شوێنەکەی خۆت بمێنەرە وه‌ بەردەوامیش هەوڵ بدە ئیشێکی کە بۆ خۆت بدۆزەرەوە ئەگەر ئیشێکی حەڵاترت دەستکەوت ئەو شوێنە بەجێ بهێڵە وە ئەو کارە مەکە, ئەگەریش نا ئاساییە بۆ حاڵەتی ئێمە لە بەینی (موازەنەکردنی مەفسەدەی) نان بڕینی تۆ  وە مەسڵەحەتی ئەوەی کە بمێنیتەوە لە ئیشەکە و ئەو کارە بکەی مەفسەدەکە گەورەترە ئێمە دەڵێین دەتوانی واز لە ئیشەکە نەهێنی وە بەردەوام بی لە ئیشەکەت. خوای گەورەش زاناتره