گۆڕینی بابەتی ئەو خێرانەی بڕیار لە کردنی کراوە
بەڕێزێکی کە دەپرسێ :- مامۆستای بەڕێز من بڕیاری خێرێکم دابوو بیکەم ئەویش (بەرخێک یان مەڕێک) بوو ئێستا دهتوانم بیکەم بە شتێکی بچووك وە بڕێکی "پارە" بکەم بە خێر هەندێکی تریشی چەند "مریشکێکی" لێ بکڕم و بیبەخشم
وەڵام
بهناوی خوای بەخشندە و میهرەبان سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان سروشتی خێرەکە دەور دهبینێ بەڕێزان ئەگەر "نەزره" تۆ دەڵێی بڕیارم دابوو بیکەم بەخێر , ئەگەر بڕیارەکە لە بەرامبەر شتێکدا بوو یەعنی گوتووتە (ئەگەر ئەو نەخۆشە چاک بێتەوە من حهیوانێک دەکەم بەخێر ئەو کاتە مافت نییە دەستکاری حەیوانەکە بکەی , حەیوانێکت بڕیار داوە دەبێ بیکەی بەخێر )وە نەزریشە بیدەی بهو خەڵکانەی کە نەزرت لەسەر کردوون ; ئەگەریش نهزر نەبووە (تەنها خێرێکی ڕەها بووە گوتوته بۆ نموونە لە ڕای خوادا حەیوانێک دەکەم بەخێر ئەو کاتە ئاساییە نەزرت نەکردووە، هەر وهعدێك بووه داوته بیكهی بهخێر), ئەو كات ئاساییە بەشێک لە حەیوانەکە بە پارە بکەی بەخێر بەشەکەی تریش وەک خۆت دەڵێی بیدهی بە چەند مریشکێک و بیدهی بە چەند ماڵێکی هەتیو و فەقیر و هەژار ,کەواتە جیاوازی جۆری خێرەکە دەور دهبینێ ئەگەر نەزربێ ناتوانی دەستکاری بکەی ئەگەر نەزرت نەکردووە تەنها خەیرێکی ڕەهایە بهڵێ دەتوانی دەستکاری بکەیت وهك خۆت دەڵێی بەو شێوازە تەوزیعی بکەی . خوای گەورەش زاناتره