میراتی ئەو موڵکانەی بە پارەی کەسێک کراون و بەناوی کەسێکی ترن
بەڕێزێکی کە دەپرسێ:- مامۆستا خانووی ماڵی دایکم بە پارەی خەیاتیکردنی دوو خوشکم کراوە، بەس تاپۆی بەناوی دایکم کراوە , ئایا ئەو خانووە دەبێتە میراتی بۆ هەموو خوشک و براكانی ترم یان دهبێ خانووەكه بدرێتەوە ئەو دوو خوشکەم کە خانووەکەیان بە پارەی خەیاتی کردنی خۆیان کڕیوه؟
وەڵام
بهناوی خوای بەخشندە و میهرەبان سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان ئێمە دەڵێین: ئەگەر ئەم خانووە سەد لە سەد بە پارەی خەیاتی ئەم دوو خوشکە کردڕاوە ئەو کاتە ئەم دوو خوشکە دهبێ خۆیان یەکلاکەنەوە، ئەو پارەی داویانە بە خانووەکه کردوویانە بە ناوی دایکیانەوە بەخشیویانە بە دایکیان , چونکە لەوانەیه ئینسانی وا هەیە بەڕێزە ئینسانی وا هەیه دیندارە، بە ویژدانە دەڵێ من هەتا دایکم مابێ بۆنموونە ئەم پارانە بۆ دایکم خانوو بۆ دایکم من خانوم بۆچیه خانووهكهی كردووه بهناوی دایكیهوه وهك جۆرێک لە ڕێزلێنان، وەکو جۆرێک لە قوربانی دان لە پێناوی دا , ئەگەر قسەکە وایە و خانووەکە بەم سیفەتە کراوە بە ناوی دایکیانەوە , بەڵێ ئەگەر دایکیان بمرێ خانووەکە دهبێ بە میراتی بۆ هەموویان , ئەگەریشنا ئەم دوو خوشکە بەڕێزە خانوو بە پارهی خۆیان کراوە خانووەکە بە هی خۆیان دەزانن وە قبووڵیش ناکەن هی دایکیان بێ تەنها وەکوو لایەنێکی شەکلی قانونی کردوویانە بە ناوی دایکیانەوە , ئەو کاتە دەبێ ئاگایان لەوە بێ دایکیان بمرێ میراتگرەکانی تر بۆیان ههیه داوای میرات بکەن ; لەبەر ئەوە دهبێ لە ئێستاوه موشکیلەکە چارەسەر کەن، لە ئێستاوه یان ئەوەتا خانووکە لە ناوی دایکیانەوە بکەنەوە بە ناوی خۆیانەوە, یان ئەوەتا سەنەدێک بە دایکیان بنووسن کە ئەم خانووە هی ئەمانە، وە ئەمان تەنها وەکو ڕێکارێکی قانوونی یا وەک ڕێزێک کردوویانە بە ناوی دایکیانەوە، وە خانووەکە بە پاری ئەمان کراوە پارهی کەسی تری تێدا نییە, ئەو کات خانووەکە بۆ خۆیان دەبێ لە دوای مردنی دایکت ; وه دهبێ ئەوەش یەکلا بکەینەوە کە ئایا ئەم پارەیە بەشی میراتی منداڵەکانی تری تێدا خەرج نەكراوه، وه تهنها به پارهی ئهم دووانه كراوه ئەگەر بەشەمیراتی منداڵەکانی تری تێدابێ ئەو منداڵانەی تر لەو بەشەیە دەبن بە شەریک, ئەگەر تیدای نەبێ ئەو کاتە خانووکە سەد لە سەد هی ئەم دوو خوشکە بەڕێزەیە، وە پێویستە کە ڕێکارێکی قانوونی ئێستا بگرنەبەر بۆ ئەوەی دوای مردنی دایکتان میراتگەرەکانی تر داوای بەش لەم دوو خوشکە نەکەن. خوای گەورەش زاناترە