30/04/2025 - 06:09 PM
55 بینراو

وانەگوتنەوە لەو خوێندنگە ئەهلیانەی لە دەرەوەی ڕێنمایی خوێندکار دەردەچێنن

گشتی

کاک دکتۆر جیاوازی باوك و دایک لە نێوان کچ و کوڕ ئایا تا چەند ئەمە ڕێگە پێ دراوە من خزمێکم هەیە حاجییە چەند جارێک چووە  بۆ حەج و عەمرە و باری دارایی زۆر باشە خاوەنی دوو خێزانە و چەندین کوڕ و کچی هەیە هەر یەک لە کوڕەکانی هاوسەرگیرییان کردووە و لە مەسروفی ژن هێنان و کڕینی خانوو و سەیارە و هەموو شتێکی بۆ دابینکردن بەڵام کچەکانی کە شویان کردووە هیچیان بۆ نەکراوە، زۆربەی کچەکانی بە هۆی بارودۆخی خراپی ژیانیان لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیان ڕوویان لە ئەورووپا کردووە و لە ئەورووپا خۆیان و هاوسەرەکانیان کار دەکەن لە پێناو بژێوی ژیانیان، کە هەندێکیان بە ناچاری کاری ساڵۆن دەکەن لە ئەورووپا کە خۆت دەزانی چ کارێکی ناشەرعییە یا کار لە مەتعەم دەکەن کە هەم مەتعەم و هەم باڕیشی تێدایە،  یا هەر کارێکی تر کە تێکەڵە بە کاری ناشەرعی، لە کاتێکدا ئەگەر ئەم پیاوە وەفات بکات میراتێکی زۆر بۆ ئەو منداڵانە دەمێنێتەوە، پرسیارەکەی من ئەوەیە ئەم باوکە گوناهبار دەبێت لەوەی کە دەزانێت زاواکانی و کچەکانی باری داراییان خراپە بەڵام وەک کوڕەکانی هاوکارییان ناکات ئایە لەسەر باوک پێویست نییە کە جیاوازی لە بەینی منداڵەکانی نەکات؟ ئایا ئەم باوکە تا چ ڕادەیە گوناهبار دەبێت؟ ئایا گوناهی کچەکانی دەکەوێتە ئەستۆ سوپاست دەکەم ئەگەر وەڵامی پرسیارەکەم بدەیتەوە؟؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:   ئێمە دەڵێین بەڕێزان ئەو باوکە بەڕێزانە یا ئەو دایکە بەڕێزانە کە مناڵیان هەیە، بەرپرسیارن لە دادوەری کردن لە بەینی منداڵەکانیان، وە هەر زوڵم و ناحەقیەک لە مامەڵەکردن نەک تەنها لە ڕووی داراییەوە، لە ڕووی خۆشەویستی، لە ڕووی ڕێز، لە ڕووی ڕووپێدان، هەر جیاوازییەک لە نێوان منداڵەکاندا بکرێت حەرامە، وە کارێکی ناشەرعییە، مەسەلەن تۆ مناڵێکت کە بێت بەڕوویەکی گەش بە خێرهاتنێکی گەرم، ئەوەی تر کە دێت بە ڕوویەکی سارد بە بە شێوازێکی نەشیاو بە خێرهاتن دەکرێت، ئەم منداڵە دڵی لە خۆیدا دەمێنێ ئەم مناڵە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت، ئەم منداڵە ڕق لە خوشک و براکانی تری هەڵ دەگرێت، سەر  دەکێشێ بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی، ئەمە لە ڕووی دەروونی، لە ڕووی عاتیفی، لە ڕووی دارایی لێکەوتەکان زیاترن خراپترن، یانی ئەم باوکە بەڕێزانە تۆ منداڵت هەیە کچ و کوڕت هەیە خوای پەروەردگار دەفەرمووێ:{آباؤكم وأبناؤكم لا تدرون أيهم أقرب لكم نفعا}  ئێمە نازانین کام لەم منداڵانە سوودیان دەبێ بۆمان، کامیان بۆ قیامەت سوودیان دەبێ، کامیان پاش مردنمان بە وەفا دەبن بەرامبەرمان،  لەبەر ئەوە ئەرکی ئێمەیە وەکوو باوک و دایک مامەڵەیەکی دادوەرانە، ناڵێین یەکسانانە دادوەرانە لەگەڵ ئەم منداڵانە بکەین کام منداڵانە زیاتر پێویستیان پێمانە، زیاتر بە دەمی وەبین ئێمە دەڵێین ئەگەر منداڵێکت هەیە کەم ئەندامە، ئەوە زیاتر پێویستی بە گرنگی پێدان و زیاتر پێویستی بە هاوکاری کردنە، مناڵێکت هەیە بۆ نموونە دەستی کورتە ناتوانێ وەکوو پێویست ژیان و بژێوی بەڕێوەبەرێ، ئەوە زیاتر پێویستی بە هاوکاری کردنە، مناڵێکی تر هەیە دەزانی ئەو مناڵە لە هەموویان دیندارتر و خواناستر و مەسەلەن کە دەستی لە کاری خێردایە  زیاتر هاوکاری کردنی ئەم مەواری ترە، ئەمانە ڕێگەن بۆ ئەوەی کە ئینسان بەڵام بە بێ هۆ ئەگەر ئینسان بێت منداڵەکانی جیا بکاتەوە بە کوڕ بدا و بە کچ نەدا وە کچ تووشی ئەم سەرگەردانی و نەهامەتییە بێ، بە هۆی ئەوەی کە باوکیان هاوکارییان ناکا بە تەئکید ئەم باوکە گوناهبارە پێغەمبەری خوا(ﷺ )فەرموویەتی: {اتقوا الله واعدلوا بين أولادكم }فەرموویەتی:" لە خوا بترسن دادپەروەر بن لە نێوانی مناڵەکانتان" (بەشیری کوڕی سەعدی ئەنساری ) هاتە خزمەتی گوتی ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ )"دەمەوێ موڵکێکم هەیە بیدەم بە نوعمان٫ وەرە شایەت بەنیعمانی کوڕی بەشی سەحابییەکی بەڕێزە پێغەمبەری خوا پێی گوت{يا بشير ألك ولد سوى هذا}  فەرمووی:"منداڵی ترت هەیە غەیری نیعمان{قال نعم} فەرمووی بەڵێ{قال وقت} پێغەمبەری خودا (ﷺ )  ئەی ئایا ئەگەر مناڵی ترت هەیە{أكلهم وهبت له مثل هذا}  هەموو منداڵەکانی تر ئەوەی ئێستا دەی  دەی بە نوعمان بە وانیشت داوە گوتی نەخێر پێغەمبەری خوا (ﷺ )فەرمووی {فلا تشهدني } فەرمووی:من مەکە بە شایەت {فإني لا أشهد على جور} فەرمووی: من شایەتی لەسەر ناحەقی و لەسەر زوڵم نادەم پاشان پێغەمبەری خوا (ﷺ )فەرمووی:  " أَيَسُرُّكَ أَنْ يَكُونُوا إِلَيْكَ فِي الْبِرِّ سَوَاءً ؟ " قَالَ : بَلَى. قَالَ : " فَلَا إِذَنْ "حەزدەکەی هەموو منداڵەکانت وەک یەک باش بن لەگەڵت بەشیر گوتی:بەڵێ پێغەمبەری خوا فەرمووی دەی کەواتە ئەم کارەیان لەگەڵ مەکە، چونکە تۆ بۆ خۆت کە منداڵێکت زیاتری پێ دەدەی مناڵەکانی تر بە ڕاستی مەوقیفیان دەگۆڕێ بەرامبەرت  هەتا مەوقیفیان بەرامبەر بە خوشک و براکانیان دەگۆڕێ؟ لە بەر ئەوەی ئێمە دەڵێین بە هیچ شێوازێک ئەوە دروست نییە باوکە بەڕێزەکان دایکە بەڕێزەکان ئەو خەڵکانەی بەرپرسیارن خوای پەروەردگار مناڵ ئەمانەت پێی داون. خیانەتیان لێ مەکەن نەخۆشی نەفسیان بۆ دروست مەکەن، کارێک مەکەن مناڵەکانتان لە دوای خۆتان  دەستیان بچێتە خوێنی یەک "لەسەر میراتی" دەنگ لە یەکدا بگرن لەسەر میراتی ئەوەی کە خوا دەیفەرمووێ: بەو  عەدالەتە مامەڵە بکەن، لەگەڵیانە کوڕێکت شتێکی دەدەیتێ، لەبەر هۆکارێک هەموو ئەو مناڵانی ئەو هۆکارەیان هەیە هاوکارییان بکە کوڕ بن یا کچ هیچ فەرقێکیان نییە، ئینسان مەفروزە هەتا جاری وایە تۆ ئەگەر کوڕەکەت پێویستی نەبێ و کچەکەت پێویستی پێ بێ، مەفروزە زیاتر هاوکاری کچەکەت بکەی، تا کچەکەت  توشی کاری حەرام نەبێت، ڕێگەی حەرام بۆ پارە پەیدا کردن نەگرێتە بەر، وە تۆش لە قیامەتدا لەسەر ئەم پارەیە موحاسەبە نەکرێی، لەسەر ئەم نا دادپەروەرییەت موحاسەبە نەکرێی، بۆیە ئێمە دەڵێین ئەوە نا داتپەروەریە ( ئیبن و حەجەر) دەر باری ئەم بابەتە لە فەتحول باری و شەرحی ئەم حەدیسانە دەفەرمووێ:( ومن حجة من أوجب أن هذا مقدمة الواجب أن قطع الرحم والعقوق محرمان، فما يؤدي إليهما يكون محرماً والتفضيل مما يؤدي إلى ذلك) ) ئەو کەسانەی کە دەڵێن عەدالەت لە بەینی مناڵەکاندا واجبە ئەم حەدیثە دەکەن بە بەڵگە بۆ دەڵێ چونکە ئێمە گوتومانە وەسڵی ڕەحم وەسیلەی ڕەحم وە چاکەکردن لەگەڵ باوک و دایکدا واجبە لە بەرامبەرا قەطعی سیلەی ڕەحم، خراپەکردن لەگەڵ باوک و دایکە دەڵێ ئەمە قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نییە. مادام جیاوازی کردن لە بەینی منداڵەکاندا سەر دەکێشێ بۆ ئەمەیان، وە سەر دەکێشێ بۆ لە دەستدانی ئەوەیان واتە سیلەی ڕەحم نایەڵێ وە دواتریش ئەم منداڵانە چاک نابن، لەگەڵ باوک و دایکاندا، دەڵێ مادەم ئەم مامەڵەیە سەردەکێشێ بۆ ئەم دووانە دەڵێ ئەو کاتە ئەمە بەڵگەیە لەسەر حەرامی ئەم کارە بۆیە زانایان وایان گوتووە وا دەڵێم مادەم پێغەمبەری خوا (ﷺ ) فەرموویەتی: کەسێکی کە بکە بەشایەت لەسەر ئەم کارەت دەڵێن کەواتە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە پێغەمبەری خوا(ﷺ) بە وازحی پێی فەرمووە: من شایەتی لەسەر ناحەقی نادەم" ئەم کارە ناحەقییە، ئێمە نازانین ئەو پارە و سەروەت و داهاتەی کە هەمانە چی لێ دێ، کێ ئەیبا کێ ئەی خوا گرنگ ئێمە نەیکەین بە بار بۆ قیامەتمان با بارسووکیمان بۆ بکا بۆ قیامەتمان نەک بار قورسی بێ لەسەر شانمان لە قیامەتدا، برایانی بەڕێز لەبەر ئەوە  من تکایەکی برایان لەو بەڕێزانە دەکەم دەست لەم کارانە هەڵبگرن عەدالت بن لە بەینی منداڵەکانتانە کێشە بۆ مناڵەکانتان و بۆ خۆشتان دروست مەکە. خوای گەورەش زاناترە