30/04/2025 - 06:06 PM
35 بینراو

بەشداریکردن لە سیستەمی ( HAHM)

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک دەپرسێت: ئەپێک هەیە بە ناوی (HAHM )ئەم ئەپە گرێبەست دەکات لەگەڵ بڕاندە جیهانیەکان، ڕیکلام لە شێوەی کۆمێنتکردنی ئیجابی بۆ بڕاندەکان دەکات بە بێ تاقیکردنەوەی بڕاندەکە لە   لایەن کۆمێنت نووسەر و بەڕێوبەری ئەپەکە شێوازی بەشداری کردن لە ئەپەکە، کەمترین نیسبەی بەشداری کردن بریتییە لە (100)دۆلار بەبێ ئەوەی هیچ بابەتێک بکڕیت، تەنها بۆ ئەندام بوونە لە ئەپەکە، لە ئاستی یەکەم، ڕۆژانە بەشدار بوو پانزە کۆمێنتی ئیجابی بکات، وە لە بەرامبەردا کەسی بەشدار بوو بۆ ڕۆژانە نیسبەیەک لە پارەکەی خۆی وەردەگرێتەوە، بە تێپەڕبوونی کات، کەسی بەشدار بوو بە ڕێژەی دوو بەرامبەر وە سێ بەرامبەر قازانج دەکات، لە حاڵەتی کۆمێنت نەکردنی کەسی بەشدار بوو ئەپەکە ڕێژەیەکی سەدی کەمتر ڕۆژانە دێتە سەر حسابەکەی، وە لە حاڵەتی کۆمێنت نەکردن کەسی بەشدار بوو بە تێپەڕبوونی کات دووبارە قازانج دەکاتەوە بەڵام بە ڕێژەی کەمتر،، تێبینی لە مامەڵەکەدا (نێتۆ ماڕکێتین) (network marketing)واتە تەسویقی شەبەکی هەیە ئایا ئەم حاڵەتە دەبێ بە ڕیبا ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە بەڵایەکی تری وەکوو گرین وود و وەکوو کۆمپانیا دەستبڕەکانی ترە تۆ دێیت لەم کۆمپانیایە بەشداری دەکەی تەنها کۆمێنتی ئیجابی دەنووسی بەبێ ئەوەی کاڵات بینی بێ بەبێ ئەوەی تاقیت کردبێتەوە ئەمەش شایەتی زوورە تۆ کاڵایەک تاقیت نەکردووە  چۆن کۆمێنتی ئیجابی بۆ دەنووسی بۆ نموونە کاڵاکە غەسالەیەکە ئۆتۆمبێلێکە بۆ نموونە کاڵاکە ئامێرێکی مۆبایلە هەر ئامێرێکی ترە تۆ چۆن بە شان و باڵیا هەڵ دە دەی کۆمێنتی ئیجابی دەنووسی کە تاقیت نەکردووەتەوە خوا دەفەرمووێ {وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ } دواتر ئەم ئەپە نییە تۆڕ مارکێتینی تێدایە کە ئەمە یەکێکی تر هۆکارەکانی حەرام بوونی، دواتر ئەم ئەپە تۆ سەد دۆلار دەدەی لە موقابیلی ئەم سەد دۆلارە ئەو قازانجە خەیاڵییەی کە باس دەکرێ دڵنیا بن، ئەم مامەڵەیە فەیکە ئەسڵی موعامەلەکە ڕیبایە تۆ پارە دەدەی بە کۆمپانیاکە ئەو دەسمایەکەی دەوێ، دواتر کاتێک ئەزانی ئەپەکە قفڵ دەبێ، پارەی ئەو خەڵکە بەهەدەر دەڕوا وەک ئەوەی ئێستا لە(green wood)  خەڵکێکی زۆر دەست خەڕۆ بوو، بە دەست کۆمپانیایەکی دەست بڕەوە، کەواتە خۆشەویستان ئێمە بۆ جاری یەکەم دەیەم سەدەم هەزارەها جار تکا دەکەین لەو گەنجە بەڕێزانی خۆمان کە دەستکەوت و داهاتی خۆتان مەدەن بەم دەست بڕانە، پارەی خۆتان حەرام مەکەن، فێری ئەم جۆرە کەسابەتانە مەبن ئەمە باشە کۆمەڵێکی کەم قازانج دەکەن لەسەر حسابی کۆمەڵێکی زۆر کە زەرەرێکی زۆر دەکەن خۆیشیان و خانەوادە و کەسە نزیک و نوورەکانیشیان تێوە دەگلێنن لەم موعامەلە حەرامانەوە لە بەرەوەی هیوادارین بەوەی کە کەس لەگەڵ ئەم جۆرە ئەپانە مامەڵە نەکا مامەڵەکانیان "حەرامە" نەک لە ڕوویەکەوە لە چەندین ڕووەوە "حەرامە" کە حەرامی ڕیبا حەرامی درۆ کردن، حەرامی شایەتی ناحەق حەرامی خواردنی ماڵی خەڵک بە ناحەق حەرامی  مامەڵەیەکی چارەنووس نادیار مامەڵەی ڕیسکێکی زۆر کە لە  کاڵایەک یا کارێکدا هەیە کە ئێمە دەرئەنجامەکەی نازانین لەبەر ئەوە کاری وا بە هیچ شێوازێك  مەکەن . خوای گەورەش زاناترە