30/04/2025 - 06:04 PM
24 بینراو

پارەدانی کەفیل لە بەرامبەر داشکاندنی نرخ

گشتی

بەڕێزێک دەپرسێت: من سە یارەیەکم کڕیوە بە (200) وەرەقە فرۆشتوومە، بە قیست بە(30) وەرەقە لەو موعامەلەیە کەسێک کەفیلە، ئەگەر کڕیار تێستەکە نەدا، کەفیلەکە دەیدا، ئەگەر کەفیلەکە بڵێ من پارەکەت دەدەمێ بە نەقد، بەڵام پارەکەم بۆ دابشکێنە، ئەوە دروستە؟ دەڵێت خۆ ئەگەر ئەو قیستەکەشت نەداتێ هەر دەبێت من بتدەمێ

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هەر داشکانێک لەم مامەڵەیە بکرێ بۆ کەفیلەکە ناکرێ دەبێ بگەڕێتەوە بۆ کێ؟ دەبێ بگەڕێتەوە بۆ کەسی قەرزدار نەک کەفیلەکەی، یانی بۆ نموونە ئەگەر خاوەن قەرزەکە، گوتی کاکە بە نەقد بمدەرێت، پارەکە و من ئەوەندە داشکانت بۆ دەکەم، ئەوکاتە ناکرێ کە فیلەکە نەقدەکە بدا، دواتر کەفیلەکە قەرزەکە لەسەر خاوەن ماڵ حسێب بکات، وە قەرزەکە بە قستی درێژخایەن و زیاتر وەربگرێتەوە، چونکە ئێمە گوتومانە کەفالەت دەبێ ئینسان پارەی لەسەر وەرنەگرێت، قازانجی لەسەر نەکات، وەکوو قەرز وایە ،لەبەر ئەوە ئەم بەڕێزە ئەگەر ئەم عەقدی کەفالەیە بگۆڕێ ئەو کاتە دەبێ چی بکا؟ ئەگەر گریمان بیەوێ ئەم کارە بکا ئەوکاتە  دەبێ بیکەین بە عەقدی مورابەحە چۆن بیکەین بە مورابەحە ؟کەفیلەکە بە قەرزارەکە دەڵێت: کاکە واز لەم مەوزوعە بێنە دەڵێ من ئەم سەیارەیە خۆم دەیکڕم بۆت واز لە کەسی یەکەم بێنە، کە قەرزاری من دەیکڕم بۆت بەڵام دواتر پێت دەفرۆشمەوە، بە مەبلەغێکی زیاتر و من کە خۆم کەفیلت بم، کەفیلم ناوێ، ئەو کاتە ئەم موعامەلەیە هەڵوەشێنینەوە کەسی کەفیل دەچێ سەیارەکە دەکڕێت، لەو کەسەی کە با بڵێین خاوەنی سەیارەکەیە دواتر دەیفرۆشێتەوە، بەقیست بەکەسە قەرزارەکەی کە بووە، بە کەفیلی لەم حاڵەتەدا دروستە. بەڵام بە ناوی کەفالەتەوە بیکڕێتەوەو لە کەفالەتەکەدا بە قیست زیاتر لەم وەربگرێت، ئەو کاتە ئەو داشکاندنە نابێ بۆ کەفیلەکە بێ هەر داشکاندنێک لەم مامەڵەیە ڕوبدا، دەبێ بۆ قەرزدارەکە داشکاندنەکە بکرێ یا بۆ کەفیلەکە نەکرێت. لەبەر ئەوە بەو شێوازە دروست نییە، وەکو عەرزم کردن دەبێ مامەڵەکە هەڵبوەشێنینەوە خوای گەورەش زاناترە