کورتکردنەوە و کۆکردنەوەی نوێژ بۆ خوێندکارانی زانکۆ
بەڕێزێک دەپرسێت نوێژی قەسر و جەمع بۆ خوێندکاری داخلی ئایا جائیزە بۆ تەڵەبەی داخیلی نوێژەکانی قەسرو جەمع بکات لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی کە لە زانکۆ دەخوێنێت و لە داخیلی دەمێنێتەوە بە حوکمی ئەوەی لە سەفەردان و لە شاری خۆیان دێن بۆ شارێکی تر و ئەو شارەی لێی دەخوێنن (170) کیلۆمەتر دوورە لە شارەکەی خۆیان، هەندێ کات لە کاتی نوێژەکان ڕوو دەدات کە لەناو موحازەرەین و تا دەگەنەوە داخیلی کات بە سەر نوێژەکانمان دەچێت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: جارێ سەرەتا بەڕێزان ئەم دوو بابەتە کە دەڵێی (قەسر و جەمع )قەسر لەگەڵ جەمعدا دوو ئاسانکاری جیاوازن ،بە دوو هۆکاری جیاواز. قەسەر ئیلا بۆ حاڵەتی سەفەر دروستە، بە خیلافی جەمعەوە کە جەمع دەکرێ کەسەکە موقیمیش بێت، جەمع بکات، لەبەر نەخۆشی، لەبەر بارانێکی زۆر لە مزگەوتدا لەبەر سەرمایەکی زۆر، لە مزگەوتە، لەبەر کارێکی زۆر زۆر گرنگ و هەستیار کە ناکرێ تەئخیر بکرێت لەبەر ئەمانە ئینسانەکە موقیمیش بێ جەمع دەکات، بەڵام غەیری موسافیر بۆی نییە قەسەر بکات. کەدەڵێین غەیری موسافیر بۆئه نیە قەسر بکا، ڕاستە ئێوە مەسافەی سەفەرەکەتان قەسری تێدا دەکرێ ،بەڵام گوتومانە کەسێک چوار ڕۆژ لە شوێنێکدا مایەوە لە غەیری ڕۆژی چوون و هاتنەکەی بە موسافیر حسێب نییە ئێوە بە موسافیر حسێب ناکرێ ، بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئێوە مانەوەتان لە داخلی زۆر دەمێننەوە دواتر ئێوە ئێستا بە عەکسەوەیە ئەگەر هەفتانە دوو ڕۆژ لە ماڵ بن پێنج ڕۆژ لەو شوێنەن کە تیایدا دەخوێنن، بۆیە بە هیچ شێوازێک ئێوە تەنها لە ڕێگە ئەو ڕۆژەی کە سەفەرەکان بۆتان هەیە قەسر بکەن، کە گەشتنە شوێنی خوێندنەکەی خۆتان موقیمن، ئێوە مەفروزە نوێژەکانتان وەکوو نوێژی موقیم دەکەن ،واتە چوار ڕکاعەت دەکەن سەبارەت بە جەمع ئەگەر هات و ئێمە گوتمان جەمع بکرێ تەنها بۆ حاڵەتی زۆر زەروور یەعنی گریمان تۆ لە جامیعە دەرس دەخوێنی مامۆستا بەهیچ شێوازێک ئیجازەت نادات، هەفتەی یەک ڕۆژیش ئەو محازەرەیەمان هەیە ناشکرێت، بفەوتێ و دواتر ئێمە بە غیاب لەوانەیە فەسڵ بین، یان دەرەجەمان لێ بشکێ، لەم حاڵەتەدا بەس بۆ بۆ ئەم نوێژەی کە دەکەوینە دوو ڕێیانی فەوتانی یاغیاب لەم موحازەرەکە و زەربەمان لێ دەدا دەتوانی ئەم نوێژە جەمع بکەین، ئەویش ئەگەر بە مامۆستامان گوت گوتی من ڕێگە نادەم تۆ بچی بۆ نوێژ، وە تۆش ناتوانی هەموو نوێژێک بڕۆیتە دەرەوە بە غیاب لە قەڵەمت با لەبەر ئەوەی لەوانەیە دواتر فەسڵ بکرێیت و بەرکەوتەکەی خراپە لەو حاڵەتەدا، دەڵێین تەنها بۆ ئەم حاڵەتەو بۆ ئەم موحازەرەیە بۆت هەیە جەمع بکەی ئەگینا ئەمە نەبێ بە عورف، وە نەبێ بە مایەی ئەوەی کە تۆ هەموو ڕۆژێک لە جامیعە بۆ هەموو موحازەرەیەک جەمع بکەی، ئینجا نوێژەکە کاتی ماوە یانی نەی ماوە تا تاقەتت نییە، دەستنوێژ بگریتەوە تاقەتت نییە، بۆنموونە جلی نوێژ لەگەڵ خۆت بەریت و جلی نوێژ لەبەرکەی ئێستا ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین لە کۆی زانکۆکان شوێنی نوێژکردن هەیە، شوێنی نوێژکردن تەرخان کراوە، جێگەی دەستنوێژ و جێگەی بۆ نموونە جل لەبەرکردن و ئەمانە هەمووی واریدە، وە شوێنی تایبەتی هەیە لەبەر ئەوە عوزرێکتان نەماون نوێژەکان لە کاتی خۆیدا بکەن قەسر بەهیچ شێوەیەک، بۆتان نیە بیکەن لەو کاتەی کە دەچنە شوێنی خوێندنەکانتان جەمع بۆ حاڵەتی زۆر پێویست و زەروور لە سنوورێکی زۆر بەرتەسکدا، بەو شێوازەی عەرزم کردن، بۆتان هەیە بیکەن. لە غەیری ئەوە ئاسان کاریەکی ترتان بۆ ناکرێت. خوای گەورەش زاناترە