30/04/2025 - 06:01 PM
25 بینراو

میراتی و مامەڵەکردنی زەوی ئەوقاف

میرات

بەڕێزێک دەپرسێت بابەتێک هەیە دەمەوێت جەنابت وەڵامم بدەیتەوە ئێمە پارچە زەوییەکمان هەیە چەند دۆنمێکە لە باوکمانەوە بۆمان بەجێ ماوە، لەسەر ناوی ئەویش تۆمارە لە ئەوقاف نزیکە و(35) ساڵە باوکیشم لە نزیکەی (25)ساڵە کۆچی دوایی کردووە، ساڵانە پارەی کرێی ئەوقاف دەدەین، ئایا ئەم زەوییە دەبێتە میرات دەتوانین وەکو میرات دابەشی بکەین؟ ئایا حوکمی ئەو زەوییە چییە کە لەسەر مزگەوت و ئەوقاف حیسابەو لەسەر ناوی کەسەکان تۆمارە؟ ئایا تانها پارەدان بە ئەوقاف دروستە و تەواوە یان دەبێ جگە لە ئەوقاف پاری مزگەوتیش بدرێ؟ زۆر سوپاس و ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ بەڕێزت

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان کەدەڵێین ئەوقاف یان موڵکی وەقف تەبیعەتی موڵکی (وەقف) وایە کە ئەسڵی موڵکەکە حەبس دەکرێ لەسەر خوا، واتە موڵکی وەقف هی خوایە هیچ کەسێک تا ڕۆژی قیامەت ناتوانێ جنسی موڵکی وەقف بگۆڕێ. دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئایا ئەوقاف بۆی هەیە ئەم موڵکانە بە کرێ بدا؟ بەڵێ بۆیە هەیە بە کرێیان بدا داهاتەکەی بۆ کێ خرج دەکرێ؟ داهاتەکەی بۆ ئەوقاف خرج دەکرێت، ئەوقاف  دەیدا بە کێ؟دەیدا بەو لایەنەی کە موڵکەکەی لەسەر وەقف کراوە. یانی بۆ نموونە کەسێکمان هەیە خەستەخانەیەکی لەسەر (هیوا) وەقف کردووە نەخۆشخانە بۆ نەخۆشەکانی هیوا، ئەم خەستەخانەیە تا قیامەت دەبێ بۆ نەخۆشی (خەستەخانەی هیوا) بەکار بێت، بۆ نەخۆشی خەستەخانەی تر بە هیچ شێوازێک بەکار نایەت ئەگەر هاتوو خوای گەورە لوتفی کرد ئەم دەرد و بەڵایەی کە پێی ئەوترێ نەخۆشی نەخۆشخانەی هیوا و نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەفع بوو نەخۆشمان نەما ئەو کات بۆ ئەوی موڵکە وەقفەکە سوودی هەبێ بۆ خاوەنەکەی دەیکەین بە نەخۆشخانە بۆ نەخۆشێکیتر ، یانی ئەگەر گریمان ئێستا ئێمە بەڕێزێک دەوڵەمەندێک نەخۆشخانەیەکی وەقف کردبێ بۆ (نەخۆشی کۆرۆنا)نەخۆشی کۆرۆنا سوپاس بۆ خوا کۆتایی پێ هاتووە نەخۆشخانە کە بفەوتێ و بمێنێتەوە بڕزێ یا بیدەین بە نەخۆشخانەیەکی تری هاوشێوەی خۆی نزیک لە خۆی بۆ ئەوەی ئەو دەوڵەمەندەی کە وەقفی کردووە بەردەوام خێری بۆ بڕوا، دەڵێین دەیدین بە نەخۆشخانەیەکی کە هاوشێوەی نەخۆشخانەی کرۆنا بێ یا لێ وەی نزیک بێت، یا هەر نەخۆشخانە بێ گرنگ ئەوەیە جینسەکەی نەخۆشخانە بێ. ئەمە شەرعی و دروستە .کەواتە موڵکی وەقف بە هیچ شێوازێک موڵکییەتی وەقفەکەی لەسەر لا ناچێ تا قیامەت، ئەو موڵکە وەقفە لەسەر ئەو جیهەتەی کە بۆی وەقف کراوە ،کەی ئیدارەی ئەملاکی ئەو قاف دەکات ێستا با بڵێین وەزارەتی ئەوقاف بەرپرسە بەرامبەر بە خوا وە بەرامبەر بە خاوەن وەقفەکان، وە بەرامبەر بەو کەسانەش کە (وەقف) کراوە لەسەریا کە دەبێ بە ئەمانەت ئەو ئەمانەتانە جێ بەجێ بکات، یەک: یەکەم بەرامبەر خوا دووەم: بەرامبەر خاوەنەکانی سێیەم: بەرامبەر ئەو لایەنەی کە وەقف کراوە لەسەریان ئەو پارە و داهاتانە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خاوەنە حەقیقیەکانی خۆیان. ئەم موڵکەی ئەم بەڕێزە باسی دەکا ئەوقاف بە کرێی داوە بە کەسێک ئەم موڵکە کە خاوەنەکەی ئەو کەسەی کە بە کرێی گرتووە بۆ نموونە مردووە ئەم موڵکە نابێ بە میراتی بۆ مناڵەکانی چونکە ئەمە موڵکی ئەوقافە چی دەبێ بە میراتی مافی بەکارهێنانەکەی دەبێ بە میراتی یەعنی بۆ نموونە ئەم زەویە دە دۆنمە ئەم پیاوە پێنج کوڕی هەیە گریمان ئاساییە ئەم پێنج کوڕە یەکی دوو دۆنمی ئەم ئەرزە بە کار بێنن بەڵام هەمان ئەو پارەیە دەدەنەوە بە ئەوقاف کە بە کرێیان گرتووە لەسەری وەکوو موڵکی خۆیان تەماشای ناکەن، چونکە ئەمە نەموڵکی ئێوەیە، نەموڵکی ئەوقافیشە، ئەمە موڵکی خوای پەروەردگارە، خاوەنەکەی وەقفی کردووە بۆ خوا  ئەوان تەنها مافی هەڵسووڕانی موڵکەکەیان هەیە، ئێوەش مافی بەکارهێنانی موڵکەکەتان هەیە پارەی ئەم وەقفە بۆ کێ خەرج دەکرێت؟ بۆ ئەو کەسانەی کە کاتی خۆی خاوەنەکەی وەقفی کردووە لەسەریان "فەقیرن هەتیون، نەخۆشن خوێندکارن هەر کەسێک کە خاوەنەکەی وەقفی کردووە لەسەریان بەو شێوازە مامەڵە دەکرێ"، وە لە غەیری ئەو کرێیە پارە مەدەن بە مزگەوت ئێوە بەو کرێیە وەرتان گرتووە کە موڵکی ئەوقافە، وە ئەو پارەی دەدەن بە ئەوقاف، ئەوقاف مەفروزە موڵکەکە ئەگەر هی مزگەوتە بۆ مزگەوتی خەرج کاتەوە، ئەگەر هی خەڵکێکی تریشە بیداتەوە بەو خەڵکانەی کە موڵکەکەیان لەسەر وەقف کراوە،لەبەر ئەوە موڵکی وەقف بەم شێوازە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ کە عەرزم کردن. خوای گەورەش زاناترە