30/04/2025 - 06:00 PM
33 بینراو

ڕێگەگرتن لە سەردانی کردنی ئافرەت بۆ ماڵی باوکی بە بیانوی تەنها بوون

گشتی

بەڕێزێک دەپرسێ من ئافرەتێکم پێش ئەوی زەواج بکەم سەیارەم هەبوو، بە سەیارەی خۆم دەچوم بۆ دەوامی خۆم، کە نزیکی سێ چارێک لە ماڵی باوکم دوور بوو ئێستا زەواجم کردووە و ماڵم نزیکی دەوامەکەی خۆمە ئایا جائیزە بە تەنیا بڕۆمەوە بۆ ماڵی باوکم؟ پیاوەکەم بەردەوام دەڵێ شەرع ڕێگە نادا ژن بە تەنیا بڕواتەوە بۆ ماڵی دایکی بە تایبەتی ئەگەر خۆی نەوێ بمبات یا درەنگ بمبات بە بەهانەی گرانی بەنزین یان نەپڕژان

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر پرسیارەکە وا بێت هیچ ئیشکالێکی شەرعی نیە، وە هیچ دەقێکمان نییە بڵێ ژن بۆی نییە بە تەنیا بچێتەوە بۆ ماڵی باوکی، خۆژن یانی ئافرەت لە ماڵی باوکیدا پاسەوان و حەرەس و موڕافیقی بۆ چییە! نا ئەو بەڕێزە کە هاوسەری تۆیە هەستەکەم  دەیەوێ نەیەڵێ بڕۆیت یا دەیەوێ لەگەڵ خۆی بتباتەوە. لەبەر ئەوە ئیشکالێکی شەرعی نییە. سیلەی ڕەحم واجبە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئاگایشت لەوە بێ کە گوێڕایەڵی کردنی هاوسەرەکەیشت واجبێکی شەرعی ترە لەسەر جەنابت، کارێک مەکە لە هیچ دارێکیاندا تاوانبار بیت، نە لە ڕووی پێداگرتن لە ماڵی باوکت بەوەی کە قەتعی سیلەی ڕەحم دروست بێت، وەنە بەوەش کە گوێڕایەڵی هاوسەرەکەت نەکەیت و کێشەت بۆ دروست بێت، بە شێوازێکی مام ناوەند ئەرکی هەردووکیان جێبەجێ بکە، مافی هەردووکیان بدە هاوسەرەکەت و ماڵی باوکیشت بەڵام وەکو ڕووە شەرعیەکەی ئایا ئافرەت بۆی هەیە بە تەنیا بچێتەوە ماڵی باوکی کە زەواجی کرد؟ بەڵێ بۆی هەیە بۆی هەیە بە سەیارە بڕوا و ئەگەر شوێنەکە نزیک بێ و مەسافەیەکی سەفەر نەبێ بەڵێ بۆی هەیە هیچ ئیشکالێکی شەرعی تێدا نییە. خوای گەورەش زاناترە